کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستانه‌وه‌

Friday, 09/10/2009, 12:00


یازده‌ هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی گه‌له‌ کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی کورد به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆج ئالان مه‌حکوموڕیسوا ده‌که‌ین ئێمه‌ له‌ کاتێکدا باوه‌ڕمان وایه‌ که‌ ده‌رکه‌وتنی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵگری دوو په‌یامی مێژووی و گرنگ بوو که‌ یه‌که‌میان په‌یـامی ئاشتی و دوه‌میان په‌یامی ئه‌وبه‌رپرسیارێتیه‌ئه‌خلاقی و مێژووییه‌ بو که‌ ده‌بوایه‌ ئه‌وروپای شارستانیه‌ت..دیموکراسی لێی به‌ خودان ده‌رکه‌وتنایه‌،کاتێک ستاتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی ئاواکرد و له‌ په‌یمانی لۆزاندا چاره‌نوسی گه‌لی کوردی ڕاده‌ستی دڕنده‌یی و بێ به‌زه‌یی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ستی گه‌لی کورد کرد،ئه‌وانیش به‌ به‌ربه‌ریترین شێوه‌ سیاسه‌تی ئاسیمیله‌ و قرکردنیان به‌ به‌ر چاوی شارستانیه‌تی دیموکرارتی ئه‌وروپاوه‌ به‌ سه‌ر گه‌لی کورددا به‌ڕێوه‌ برد،ئه‌وروپا نه‌ک هه‌رده‌نگی نه‌کرد به‌ڵکو هه‌ندێک جار گه‌لی کورد بوبه‌ قوربانی ئه‌و چه‌کانه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ دروست ده‌کراو به‌سه‌ر گه‌لی ئێمه‌دا تاقیان ده‌کرده‌وه‌،ئاشکرایه‌ ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ستی جیهان و ئه‌وروپا نه‌ک هه‌رئاماده‌ نه‌بون که‌ ئه‌وڕۆڵه‌ به‌ر پرسیارێتیه‌..ئه‌خلاقی و مێژوویه‌ بگێڕن له‌ سه‌فقه‌یه‌کی سه‌وداو مامه‌ڵه‌دا به‌ چاره‌نوسی پاشه‌ڕۆژی گه‌لی ئێمه‌ که‌ له‌ که‌سایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ دا به‌رجه‌سته‌ ببو..ڕێبه‌ر ئاپۆیان له‌ ئه‌نجامی گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی سیستماتیک کراودا ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فاشستی تورکیان کرده‌وه‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌وان خه‌یاڵ بوو هه‌ر زوو له‌ لایه‌ن ڕێبه‌ر ئاپۆوه‌ پوچه‌ڵ کرایه‌وه‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ک سۆسیالیزمی بونیادنراو ..سۆسیال دیموکراته‌کان نه‌که‌وته‌ ژێر شه‌تڵی سه‌رمایه‌داری..ئه‌و به‌رپرسیارێتی..ئه‌خالاقی و مێژووییه‌ی که‌ ده‌که‌وته‌سه‌ر شانی ئه‌و به‌ زانایی قه‌بۆڵی کرد و توانی ڕێ له‌ شه‌ڕێک بگرێت له‌ نێوان گه‌لی کورد و تورکدا که‌ دوور نه‌بوو چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک بخایه‌نێت،ڕێبه‌ر ئاپۆ توانی ئیمراڵی بکاته‌ ناوه‌ندی هزرو هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو وه‌ درێژه‌ی به‌ به‌رخۆدان داو ئاماده‌ نه‌بوو به‌ هیچ جۆرێک پاشه‌ کشه‌ له‌ داخوازی و ڕه‌وایه‌تی پرسی گه‌له‌که‌ی بکات،له‌هه‌مبه‌ر هه‌رسیاسه‌تێکی داسه‌پاو له‌ ئیمیراڵیشدا وتی نا و هه‌رگیز نا به‌ڵێ بۆ ڕه‌وایه‌تی پرسی گه‌لی کورد و هێزی پاراستنی کورد،ئه‌مه‌ش هۆکاری بنه‌ڕه‌تی گرێدراوی گه‌له‌ به‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ ودروشمی بێ سه‌رۆک ژیان نابێتی له‌ ته‌واوی جیهاندا به‌رز کرده‌وه‌،ئێمه‌ وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان داوا له‌ گه‌لی کورد له‌ ئه‌وروپا وکوردستان و جیهان ده‌که‌ین که‌ به‌ ڕۆحیه‌تی به‌رخۆدانی 15 ته‌باخ و ئیمراڵی و زاپ خودان له‌ ڕێبه‌ره‌که‌یان ده‌رکه‌ون گه‌له‌کۆمه‌که‌ی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ مه‌حکوم و ڕیسوا بکه‌ن به‌شداری له‌ ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن له‌ شاری ستراس بۆرگی فه‌ره‌نسا.
بژی گه‌لی کورد
بژی هێزی پاراستنی گه‌ل
بژی ڕێبه‌ر ی گه‌لی کورد ڕێبه‌ر ئاپۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە