کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێدوانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وروپا به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری ڕۆژی ڕه‌شی کۆمپلۆی نێو‌ده‌وڵه‌تی له‌ س

Monday, 15/02/2010, 12:00


دوانزه‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ڕۆژی ڕه‌شی کۆمپلۆی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان مه‌حکوم و ڕیسوا ده‌که‌ین. زۆر جێگای خۆیه‌تی له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌و ڕاستییه‌ به‌بیر ئه‌ربابه‌کانی کاپیتالیزم و شارستانییه‌تی ئه‌وروپادا بهێنینه‌وه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕو تراژیدیاو سته‌مکارییه‌ی جێده‌‌‌ستی خۆیان بوو یه‌کێتی ئه‌وروپا و شارستانی ئه‌وروپا،هێزه‌ دادوه‌رییه‌که‌ی،دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپای ئاواکرد‌ووه.‌
له‌ ڕواڵه‌تدا مافداری له‌ میانه‌ی ته‌رازووی داده‌وه‌ له‌ لایه‌ن‌ پێوانه‌ ده‌کرێت،وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر قازانج و به‌های وه‌رگیراو بڵاو کراوته‌وه‌ له‌ ڕاستیدا سزایه.له‌ کاتێکدا ڕفاندنی ڕێبه‌ر ئاپۆ و و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی به‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌ندی دوو وه‌ به‌ندی پێنچی په‌یماننامه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌وروپایه،له‌هه‌مان کاتدا ده‌ستنیشان نه‌کردنی چییه‌ و کێیه؟له‌ که‌سایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ئه‌و گه‌له‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات (گه‌لی کورد)،مه‌حکومی ئه‌و توندو تیژی و دڕه‌نده‌یی و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ ده‌کرێت،ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌رگری له‌ ئه‌شکه‌نجه،له‌ ته‌نیا ناوێک زیاتر واتایه‌ک ناگه‌یه‌نێت،وه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی کوردی پێ مه‌حکوم کراوه‌ سزایه‌کی کۆنکرێتییه‌و له‌ به‌رامبه‌ر به‌هاو قازانجی وه‌رگیراو پراکتیک کراوه.سیسته‌می سحربازی سه‌رمایه‌و قازانج، سته‌مکارتر بێ ڕه‌حمتر ،له‌ خوداوه‌ندی حوکم که‌ خوێناوی ترین سه‌ده‌ی ڕابردووی بیسته‌می ئافراند،فێڵبازانه‌ وویستی گه‌لی کوردو تورک بکاته‌ هێزی مردن و کوشتن و له‌ میانه‌ی هاوکێشه‌یه‌کی ساخته‌کاری بدۆڕێ بدۆڕێ، که‌ سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنی هیچ لایه‌کیان به‌ قازانجی که‌سیان ته‌واو نه‌ده‌بوو ، به‌ڵکو ته‌نیا سودمه‌ند ئه‌ربابه‌کانی کاپیتالیزم و نۆکه‌ره‌کانیان ده‌بوون.درککردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌و ڕاستییه‌ وه‌ ئاراسته‌کردنی گه‌لی کورد به‌هه‌ڵوێستی واتادار ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌و شه‌ڕو پێکدادانه‌ خه‌سته‌‌ گرت ئه‌گه‌ر ڕووی بدایه‌ بۆ دوو سه‌ده‌ی تر درێژه‌ی ده‌کێشا،به‌مجۆره‌ش کۆمپلۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌ربابه‌کانی کاپیتالیزم وه‌ نۆکه‌ره‌ فیوداله‌کانی ده‌مامکی سه‌ر ڕووی دڕنده‌ییان هه‌ڵماڵدرا له‌ ڕیسوایی زیاترهیچی تریان بۆ نه‌مایه‌وه.ده‌بێت چیتر ئه‌و ڕاستییه‌ له‌گه‌لی کورد وه‌ربگرن که‌ تاکه‌ موخاتیب ڕێبه‌رئاپۆیه‌ وه‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات،به‌ده‌ر له‌وه‌ به‌که‌سایه‌تی ساخته‌کارو درۆو ده‌له‌سه‌کانی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی ئێمه‌ چیتر هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ.سڵاو له‌ گیانی پاکی ئه‌و هه‌ڵۆیانه‌ی گیانی خۆیان کرد به‌ تۆپێک ئاگرو له‌ ناو سه‌مایه‌کی ئاگریندا په‌یامی بێ سه‌رۆک ژیان نابێتیان دایه‌ گوێی دووژمنی گه‌له‌که‌مان.سڵاو له‌ گیانی پڵنگه‌ چنگ به‌ گڕه‌کانی چیا سه‌ر که‌شه‌کانی کوردستان ‌وکچان و کوڕانی شه‌هیدی گه‌ریلا.بژی کوردو کوردستان،بژی ڕێبه‌ر ئاپۆ.
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وروپا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە