کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌که‌مین وتاری ئۆجه‌لان له‌ گرنگترین و پڕبڵاوترین رۆژنامه‌ی ئیتاڵیا بڵاوکرایه‌وه‌

Saturday, 09/01/2010, 12:00


بۆچونەكانی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە چاپەمەنی ئەوروپادایە. لە ئیتالیا وتاری یەكەمی ئۆجەلان لە گرنگترین و پڕبڵاوترین رۆژنامەی ڕۆشنبیرانی سۆسیالستی ئیل مانیفستۆی بڵاو كرایەوە. ئۆجەلان هەفتەی رابردوو لە دیدارەكەیدا گوتبوی من پیشنیاری نوسەرانی ئیتالی ڕەچاو دەكەم. لە ئیتالیا رۆژنامەی ئیل مانیفستۆ وەك گرنگترین رۆژنامەی ڕۆشنبیرانی سۆسیالیستە، ڕۆژنامەكە پار پێشنیاری وتار نوسینی بۆ ئۆجەلان كرد، دوای ئەوەش ئۆجەلان ئەو پێشنیارەی قەبوڵ كرد. رۆژنامەكە دوینی ئاشكرای كرد كە لە ئەمڕۆ بە دواوە، وتارەكانی ئۆجەلان لە ڕۆژنامەەكەیاندا بڵاو دەكرێتەوە. بەرێوەبەرانی رۆژنامەكە لێدوانێكی رۆژنامەوانیان ڕیكخست و ڕایانگەیاند كە وتارەكانی ئۆجەلان لە سەر سیستەمی سەرمایەداری و مۆدێلی كۆمەڵگەی ئەلتەرناتیڤەو ڕادەگەیەنن هەر بۆ ئەوەشە كە ئەوان داویان كردووە كە لەڕۆژنامەكەیاندا ڕووبەرێك بۆ ڕۆژنامەكەیان تەرخان بكەن. ئەوەشیان وت كە ئۆجەلان نەك تەنیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد هەروەها لەسەر پرسی بە چۆن سیستەمێك كۆمەڵگە دەكرێ پێكەوە بژین، تێكۆشان بۆ ژیانێكی هاوبەش دەكات. وتاری یەكەمی ئۆجەلان ئەمرۆ لە رۆژنامەكەدا بڵاو كرایەوە. ئۆجەلان لە وتارەكەیدا لە رۆژنامەی ئیل مانیفستۆ هۆكاری وتارەكەی وەها ڕادەگەیەنێ : تەنیا بۆ هەوڵەكانم لە پێناوی چارسەری پرسی كورد لە ئەوروپا، بۆ رێزم دەرهەق بە مێژوو و پاشخانی تێكۆشانی مێژوویی ئیتالیا، بڕیاری نوسینی وتارم دا. ئۆجەلان لە وتاری یەكەمیدا لەبەرامبەر سیستەمی سەرمایەداری، هەلوێستی سۆسیالیزمی هەڵسەنگاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە