کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە بكەرانی بكۆژ خوێندكارو رۆژنامەوان "سەردەشت عوسمان" ئاشكرا بكرێت

Saturday, 08/05/2010, 12:00


لەلێدوانێكی تایبەتدا ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بەریز ناجی ئەرگۆشی سەبارەت بە كۆشتن و تیرۆركردنی خوێندكارو رۆژنامەوان" سەردەشت عوسمان" ئەو كردەیەوە شەرمەزار كردو ووتی؛ لەكاتێكدا خوێندنی ساڵ بەرووكۆتایی دەچێت، گەنجێَكی نەتەوەكەمان كە لەقۆناخی دوایی خوێندنی زانكۆدایەو لەكاتێكدا كە ئاهەنگگێرانی دەرچوونیشی تەواوكردووە، بەڵام بەشێوەیەكی نامرۆڤانەو بەهەڵس وكەوتێكی تیرۆریستیانە رووبەرووی رفاندن و پاشان كۆشتن دەكرێتەوە، ئەمە كارێكی نائەخلاقی وبەدوور لە هەموو پێوانە مرۆڤییەكانەو ئەمەش كردەوەیەكی تیرۆریستی و ئێمە ئەم كردەوەیە بەتوندی شەرمەزار دەكەین و بەپەلە داوای ئاشكراكردنی بكەرانی ئەم كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین.
رۆژی 4-5-2010 سەردەشت عوسمان خوێندكارو رۆژنامەوان لە كاتێكدا لە پێش چاوی ئاسایش و پۆلیسی شاری هەولێرەوە بەشێوەیەكی هۆڤانە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە پەلاماری دەدرێت و بێ ئەوەی كە هیچ كاردانەوەیك لەلایەن ئاسایش وپۆلیسی زانكووە، سەردەشت عوسمان دەخەنە بەراكێشان و لێدان دەخەنە نێو سەیارەوەو دەیڕەفێنن و پاش دوو رۆژ تەمەكەی لەدەرەوەی سنووری پارێزگای هەولێر لەشاری موسل دەدۆزرێتەوە.
ناجێ ئەرگۆشی ووتی؛ ئەمە جارێ یەكەم نییە كە لەبەرامبەر بەرۆژنامەوانان وچالاكانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان و لەسنووری دەسەڵاتی كوردیدا، ئەم شێوە هەڵس وكەوتانە پێكدێت ورووبەرووی ناعەداڵەتی و تیرۆردەبنەوە وهەوڵ دەدرێت كە دەنگی ناڕەزایەتی كۆمەڵگا وخواستەكانی كپ بكرێت و ئەم شێوە هەڵس وكەوتە لەبەرامبەر بە رۆژنامەوان" سەردەشت عوسمان" هیچ پاساوێكی یاسایی وئەخلاقی بۆ نییەو تەنها بەربەست كردن وكپ كردنی رای جیاوازو بەگرێكردنە لە هێنانە زمانی راستیەكانە. ئەمەش تەنها دەكەوێتە خانووی كردەوەیەكی تیرۆریستی و لە پێناو شاردنەوەی راستیەكان و راگەیاندن و قڵمی ئازادی رۆژنامەوانی لەهەرێمی كوردستاندایە و هیچی دیكە.
ناجی ئەرگۆشی ووتی؛ ئەم كردەوەیە بەردەوامی تیرۆركردنی رۆژنامەوانان و چالاكڤانانی مافەكانی مرۆڤ و راگەیاندنی ئازادە كە هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بكەرانی ئەو كردەوە نامرۆڤانانەو ناشارستانییە دیار نەكراوەو بەپێ پێویست بەدوادا چوونیان بۆی نەكراوە.
هاوكات ناجی ئەرگۆشی ووتی؛ بۆ ئەوەی بكرانی ئەم كردەوە ناشارستانیەو نامرۆڤانەیە دەربكەوێت و بانگێكی وەهای كرد، پێویستە هەموو دام ودەزگا و رێكخراوە مەدەنییەكان و بەتایبەتیش راگەیاندنەكان و رێكخراوەكانی گەنجان وخوێندكاران لەئاست ئەم كردەوەیە، بەچالاكی جەماوەری و جۆراوجۆر ئەم كردەوەیە شەرمەزار بكەن و داوای حیساب خواستن لەبەكەرانی بكەن.
ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان ناجی ئەرگۆشی، لەكۆتایی لێدوانەكەیدا، بانگی لە دام ودەزگا وحكومەتی كرد كە لەم كردەوەیەدا بێدەنگ نەبن و لەكاتێكدا كە پێویستە بەدواداچوونی بۆ بكەن و لێجنەیەك بۆ ئەم كردەوەیە پێك بهێنن و وبەكەرانی ئەم كردەوە تیرۆریستی و نامرۆڤانەیە ئاشكرا بكرێت و بۆرای گشتی وجەماوەری كوردستان روون بكرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە