بەناو د..سەروەر عبدالرحمان ، بڕیاردەرى لیژنەى نەزاهەى پەرلەمان خەریكى چیە؟
Wednesday, 21/03/2012, 12:00
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ئاگادار دەكەمەوە كە وەكو لە ئەڵقەى یەكەمى ئەم نووسینەمدا ئاماژەم پێكردبوو كە ئەمەى خوارەوە لینكەكەیەتى:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f5309ecbئاماژەم پێكردبوو كە د..سەروەر عبدالرحمان ، بڕیاردەرى لیژنەى نەزاهەى پەرلەمان و پەرلەمانتارە گەندەڵ و بێڕەوشتەكەى حزبە نابوود و سكراپبووەكەى جلال تاڵەبانى چۆن لە ژێرەوە لەگەڵ دەزگاى پاراستنى حزبەكەى مسعود دەستى تێكەڵكردووە. ئەبێ ئەوەشمان لەبیرنەچێت كە ئەو نووسینەى لە سەرەوە ئاماژەم پێكرد كاریگەریی زۆرى هەبوو لەسەر سەروەر بەجۆرێك كە دواى ئەوەى لە پەرلەمان خەڵكێكى زۆر خوێندبوویانەوە و ئەو هەموو ڕاستیەیان لەبارەى سەروەرەوە بۆ دەركەوت ،ئیتر بەتەواویی سووك بووە و ڕووى ئەوەى نیە موداخەلات بكات و لەناو هۆڵى پەرلەمان بە تەنیا دادەنیشێت، تەنانەت نووسینەكە لەناو زانكۆى سلێمانى دەساودەسی پێكرابوو خەڵك هێندەیان بەلاوە چاك بووە كە بە ئیمەیل بۆ یەكتریان ناردووە، هەروەها خەڵكێكى زۆریش لە ناوەندە سیاسی و ئەكادیمیەكان خۆشحاڵ بوون بە زانینى ئەو ڕاستیانە بە جۆرێك كە ئێستا سەروەر عبدولرەحمان زۆر كەم لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنەكانەوە دەرئەكەوێت. ئێستاش با خوێنەرانى خۆشەویست ئاگاداربكەمەوە كە سەروەر لە ماوەى پانزە ڕۆژى ڕابردووا خەریكى چیبووە: كادرێكى چالاكى پارتى لە سلێمانى دوێنێ ئەم زانیاریەى پێمان ڕاگەیاند و دڵنیاش بوو لە ڕاستى و درووستى قسەكانى: ڕۆژى 3 ى ئەم مانگە د..سەروەر عبدالرحمان لەگەڵ كادرێكى پێشكەوتووى پارتى بەناوى (ع.ن.و) لە خواردنگەیەك بەناوى (داوا) كە ئەكەوێتە ناو پاركە گەورەكەى هەولێرەوە دانیشتنێكى نهێنیان كردووە و كادرەكەى پارتى كە پەرلەمانتاریشە، داواى ئەوەى لێكردووە كە كاریان بۆ بكات و زانیاریی نهێنى و هەستیار یان پێبدات بە تایبەت لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەى كە بەرامبەر پارتى تووندن و هەروەها لەسەر ئاغاكەى سەروەر كە ئەرسەلان بایزە و لەم دواییانە پارتى ڕقى زۆرى لێ هەڵگرتووە بەهۆى ئەوەى یەكەم كارى لە یەكەم ڕۆژى كاركردنى وەكوو سەرۆكى پەرلەمان لابردنى وێنەى مەلا مستەفا بوو كە بەلاى پارتیەوە دەسبردن بوو بۆ موقەدەساتى پارتى. لەبەرامبەردا لەم دانیشتنە پاراستن ئامادەیی دەربڕییووە بۆ ئەوەى بە هەموو شێوەیەك هاوكاریی سەروەر بكەن لەڕێگەى فشار خستنە سەر یەكێتى بۆ ئەوەى پۆستى بەرز بدەن بە سەروەر بەتایبەت دواى كۆتاییهاتنى وادەى پەرلەمانتارییەكەى. سەیر لەوەدایە كە پەرلەمانتارە (دڵسۆزەكە!)ى ى .ن.ك ڕازیبووە بەم داوایەى پارتى و یەكەم داواشى ئەوە بووە كە پارتى نەهێڵێت یەكێتى د.علی سعید سەرۆكى زانكۆى سلێمانى بكات بە وەزیرى خوێندنى باڵا بەڵكوو هەوڵبدات كاك سەروەر بكەن بە وەزیرى خوێندنى باڵا. ئەمەش لەسەروبەندى ئەو ڕووداوە بوو كە ماڵى چەند پەرلەمانتارێكى ى.ن.ك لە گوندى ئیتاڵى لە هەولێر لە لایەن پاراستنەوە دەسدرێژییان كرایە سەر و ئەتكیان پێكرا كە دەستى سەروەریشی تیا بوو چونكە ماڵى سەروەریشى تیا نەبوو! بۆ ئەمە با خوێنەر خۆى حوكم بدات!
دیارە ئەم زانیاریانەى سەرەوە دوو ڕاستى گرنگ دەردەخەن لەبارەى بەناو د.سەروەر عبدالرحمان پەرلەمانتارى یەكێتى و ئەندامى لیژنەى خوێندنى باڵا و بڕیاردەرى لیژنەى نەزاهەى هەرێمى كوردستان!
یەكەمیان ئەوەیە كە ئەم زاتە هیچ قیەم و ئەخلاقێكى نیە و ئەو قسانەش وەڕاست دەخاتەوە كە سەروەر تەنانەت سڵ لە ناساندنى خێزانەكەشى ناكاتەوە بۆ بەرپرسانى حزب، تەنها بۆ ئەوەى بگات بە مەرامە گڵاوەكانى خۆى. دووەمیش ئەوەیە كە حیزبەكەى جەلال تاڵەبانى چەن حاڵى شڕە و چەن دڵى خۆشە بە بوونى كادرى وەكو سەروەر لە ڕیزەكانیا كە گوایا ریفۆرم ئەكات لەگەڵ هەڤاڵەكانى لەناو حیزبەكەى.
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ئاگادار دەكەمەوە كە ئێستا خەریكى ئامادەكردنى راپۆرتێكى تێرو تەسەلم لەبارەى سەرەتاكانى پەیوەندیكردنى سەروەر بە یەكێتى و كاركردنى لە ڕیزەكانى ئەو حزبە بەرلەوەى ببێتە پەرلەمانتار چاوەڕوانبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست