کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر شاری مەلاو بەرپرسەکان !

Wednesday, 02/07/2014, 12:00




هەولێر ئەو شارەی من جار جار دەشەرمم خەلکی ئەوێم .. تازە وەها پەروەردە بووین بە بەشی خۆمان ڕازی نەبین ..بەڵێ من بە هیچ شتێکی هەولێر ڕازی نیم ..هەولێر نە کافتریایەک، نە پارکێکی تێدایە هەستێکی جیام بداتێ ..دەچمە کافتریاکانی هەولێر گوێبیستی موزیکی عەرەبی دەبم ..جار جار لە مەچکۆش ! پارکەکان تەنها ڕازاونەتەوە هیچ شتێک لە فەرهەنگ و مێژووی ئەم میللەتەم نیشان نادەن ! هەتا ئێستا پەیکەرێکی حیسەن زیرەکمان نییە .. قاوەخانەیەکی فەرهەنگیمان نییە کە گەنجان ڕووی تێ بکەن ! هەولێر شاری مەلاو بەرپرسەکان ! بەڵێ تەنها ئەوەندە زیاتر نا ..٣ ساڵ پێش ئێستا زۆربەی تۆمارگاکانی هەولێر گەڕام نە سیدی کەمەندیم دەست دەکەوت نە ساڵح دیالان ، هەندێکی دیکەش ئێستا لە بیرم نین ... باشە شار بەبێ هونەر و موزیک ئیدی جڤاک چۆن بتوانێ پێشکەوتن بکا !؟ ئەم کێشانە پەیوەندیان بە حکومەتەوە نییە .. بازرگانەکانی سلێمانی ڕۆشەنبیرن بەڵێم ئەمانەی هەولێر نا .. لە هەولێر کافتریای کۆستەریکا و بێلا رۆما دەکرێنەوە لە سلێمانیش ماڵە دارینە و قاوەخانەی کلتوری و ئەحمەد کایا ! دەستخۆش بۆ سلێمانییەکان ڕۆسنبیرەکانیشمان ڕۆسنبیر نین .. دەپرسم دەزگای ئاراس ، موکریان، بەدرخان تاد ....ساڵانە چەند گەنج ەهۆی ئێوەوە پەروەردە دەبێ و چەند گەنج فێری خوێندنەوە دەکەن ..

لە %٩٥ گەنجەکانی هەولێر نەخوێندەوارن .....! لە %٩٠نازانێ قاسملۆ کێیە ، نازانێ کەمەندی کێیە ، نازانێ ، عەبدلخالق مەعروف کێیە ، مەسعود محەمەد کێیە ،

تا ئێستا هونەرمەندێک نییە جگە لە شەهید هۆزان سەرحەد گۆرانی بۆ هەولێر گوتبێت ..ئەوەشی هەبێت وابزانم یەک گۆرانییە ئەویش ئەوەندە وتراوەتەوە بێتام بووە ، ئەیووب عەلیش بەم دواییانە شتێکی وت ، بەڵێم ئەوەی شەهید هۆزان سەرحەد جوانترین بوو ..تەنانەت %٩٨ ی هەولێریەکان نازانن هۆزان سەرحەد کێیە !

ئێمە عەزیزی مەلا ڕەشمان هەبوو خەلکی دەشتەکانی قەراجە .. کیخوا سێوێ مان هەبوو ،، ڕێزمان نەگرتن ! ئاخ توێژی ڕۆشنبیران ، چەند بێ کەڵکن ..




زۆرترین قسەی سەر زاری گەنجەکانی ئێرە بەندەکانی فاخیر و درۆی مەلاکانن !

بە ئاواتم لەم هەولێرەم شوێنێکی لێ بێ گوێبیستی گۆرانی زیندوو بم ..باشە هەردەبێ بچینە شەوە ئاهەنگی سەماکەرە لوبنانیەکان ؟ ئێمە ئەوەمان ناوێ . چێژ نابینین لەم شتانە ! هەولێر لە پەراوێزی خەمساردیدا خراپ خەوی لێ کەوتووە پێ ناچێ بەم نزیکانە خەبەری بێتەوە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە