کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تڕحێو جەنابى حاكم... شوكور كاكە سۆران دۆزرایەوە. كەچى جەنابت تازە ئەڵێ ى لێكۆڵینەوەى وردى لەسەر ئەكەین

Friday, 18/09/2009, 12:00


لێرەوە پێت ئەڵێم.. ئەى چاوە نوستوەكەى ئاسایشى گشتى.. ئەى حاكمە نوستوەكەى شار.. تەنها لەو كاتانەدا بە ئاگایت و چاوە كراوەكەى شاریت كە خۆت مەبەستە خۆ ئەزانى كەى ئەڵێم؟ لە شەوە سو......) , كە لە باخ و ڤێلاكانا ئەیبەنە سەر تا بەیانى ئەشهەدو منیش ئەڵێم وایە ئەو شەوانە هەتا بەیانى هیچتان ناخەون.
ئەرێ جەناب پرسیارێك .. ئەگەر دەستى جەنابتان و سەرانى وەكو ئێوە لەپشتى ئەم كارە دزێوانەوە نەبن كێ ئەتوانێ كارێكى لەو شێوەیە بەئەنجام بگەیەنێ.. ئەگینا بەناو ئەو هەمو پۆلیس و ئاسایش و نەجدە و 104 و JCC و بازگە و مەفرەزانەیا چۆن ئەو برادەرەم كە لە قۆناغى ناوەندییەوە و لەقوتابخانەى رۆشنبیرەوە هاوڕێین هەتا ئێستا هەرچەندە ساڵانێكە كەمتر یەكتری ئەبینین یان پێئەچێ كاكە سۆرانیان بە هەلى كۆپتەر بردبێت بۆ كەركوك.. بەڵام ئێوە لەوەتەى هاتونەتەوە هەر قێز و رقتان لە كەسانى زیرەك و رۆشنبیر و نوسەر و خاوەن بیر و هزرە. تەنانەت لەرۆژانى شاخیش تانا رقتان لەكەسى ئازا و قارەمان بو ئاخر گوناح نیە تۆ ئەمێنیت و سەدەها قارەمانى وەك مامە ریشە شەهید كران ئەگەر یەك تۆز ویژدانت هەبێ ئەمەندەت بەسە.
بە هەر حال با لەبابەتە سەرەكییەكە لانەدەم.. ئەزانى خوا بەو رۆژە نەكا خەریك بو ببن بە دو سۆران, سۆرانى مامە حەمەى رۆژناوە نوس و ئەمیش سۆرانى قادر كۆستەى نوسەر و توێژەر و خاوەنى چەندەها پرۆژەى گەشەپێدانى كۆمەڵگا بەدرێژاییى ئەم چەند ساڵەى كە لەرێكخراوى NPA ى نەرویجى كارى كردوە تا گەیشتۆتە پلەى بەڕێوەبەرى بەرنامە لەو رێكخراوە فریاگوزارییە.
ئەمە لە لایەك و لەلایەكى كەوە بەقسەى هاوسەرەكەى كەدەڵێ " سۆرانى هاوسەرم لەسەر ئەو كتێبە فڕێنرا كەمن بە چاپم گەیان و لەسەرى دەربەدەربوم لەژێر ناونیشانى ئۆقیانوسێك لە تاوان, كەتیایا بەبەڵگەى حاشا هەڵنەگرەوە باس لەو كچ و ژنانە دەكەم دەست درێژى سێكسیان كراوەتە سەر لەلایەن بەرپرسە سیاسى و حزبیە باڵادەستەكانى حزبە دەسەڵاتدارەكانەوە, ئەمسالى سالە مزەلى و ...".. باشە ئەوە بۆچى یەكێ سڕتان هەڵئەماڵێ یەكسەر فەتواى تۆقاندن و لێدان و گرتن و ئەشكەنجەدان و بگرە هەر ئاقلأ نەبو كوشتنیشى بۆ دەرئەكەن, وائەزانن ئێستاش زەمانى شاخە كە كەس نیئەتوانى لە روتانا بوەستێت هەرچەندە تۆ ئەوكاتە ئەوەندە پلەو پایەت نبوە و داماوێك بویت لە داماوەكان لەوانەشە چەندەها كەڕت پۆرتیان شكانبێتى.
ئەوەى لەو كتێبەدا نوسراوە هەموى راستیە و لەزارى نێچیرەكانتانەوە گێراونەتەوە و بەبەڵگەوە بەڵام باشتر وابو كە خاتو خەندان شێوازێكى ترى بگرتایەتە بەر بۆ دركانى ئەو راستیانە بۆ ئەوەى كە نەخۆى و نە كاكە سۆران توشى ئەم چەرمەسەرییانە نەبونایە.
ئەى تۆى خاوەن ئەو كتێبە توێژینەوە زانستیە ئامێزەى كە پوختەى چەندەها شەو نخونیت بو لەژێر ناو نیشانى (رەوشى مێینە لە كوردستدا) بە ئەنجامت گەیانوە تیایا باس لەو هەمو كۆتانە دەكەى كە مێینەى كورد پێوەى دەناڵێنێ و تا ئێستاش لەناو كۆمەڵگادا باویان ماوە وەك (ژن بە ژن- گەورە بە بچوك...هتد) بێ لەو هەمو خشتە و تەیبڵە زانستیانەى كە لەخۆى گرتون. وەڵا هەرباشیشە لەسەر ئەوەش نەیان فڕانى بەبیانوى ئەوەى كە رەخنەت لە داب و نەریتى كۆمەڵگەى كوردى گرتوە.
نازانم ئەم حكومەتەى ئێمە لە تۆ و ئەمسالى وەكو تۆ پیاوتر و داوێن پاكتر نابینێتەوە دایان بنێت لە شوێن و پۆستە هەستیارانەدا. ئەى مودیرى ئاسایشى گشتى كوا چاوە نەنوستوەكان و پارێزەرانى ئاسایشى هەرێم ئیتر بەسە ئەمەنە كەش و فش بەسەر ئە خەڵكە داماوەى كوردستانا لێمەیەن.. ئێمە وا و ئێمە وا.. كورە ئەگەر خەڵك خۆى ئاگادارى خۆى و ماڵو مناڵ و سەروەت و سامان و حەیا و ناموسى خۆى نەبێ و خۆى لە موقەدەر نەپارێزێ ئەوە كوردستانەكەمان و لەپێشیەوە شارە حەیاتەكەى كە ناوى شارى هەڵمەت و قوربانى بو ئێوە بەهاتنەوەتان گۆڕیتان شارى تاڵانى و داوێن پیسى و گرانى. تۆ بزانن هەر ماوەیەو خەڵكە داماوەكەى سەرقالأ دەكەن بەشتێكەوە دەمێك منالأ فڕانن و دەمێك مالأ تاڵان كردن و دزین ماوەیەك سەیارەى علوج دەمێك دەست درێژى كردنە سەر ناموس و شەرەفى خەڵك و فرت و فێڵى هەڵبژاردن و پاشان نان بڕینى خەڵك بەڵام هەمو ئەمانە بە رێگەیەكى زیرەكانە و لەسەرو هەموشیانەوە گەندەڵى دارایى تەندەر فرۆشتنەوە و قۆرغكردنى هەمو پرۆژەكان بۆ نۆكانە فەنى.
دڵنیابن نە من و نە سەدەهاى وەك من هەتا ئەمە رەفتار و كردەوەتان بێ رۆژێك لە رۆژان ئێوە بە بەرپرسى خۆمان نەزانیوە و نازانین.
كاكە سۆران داوامە لەیەزدانى مەزن بەزوترین كات چاك بیتەوە بەدەمى خۆت و بوێرانە راستیەكان بدركێنى جا ئەو كاتە ئەوەندەى تر لایەنى ئەنجامدەر بەو كارە ناڕەوایەى بەرامبەرت ئەنجام درا رو رەش كەیت ئیتر هەر كەس و باند و لایەنێَكە, وە لەكاتى لێكۆڵینەوە وردەكەى كە حاكم قایەر باسى لێوە دەكات خاڵ بخەرە سەر هەمو پیتەكان و بێ ترس هەرچى هیە بیڵێ. چونكە ئەو زانیاریانەى كە لەلاى تۆن ئێستا لەوانەیە زۆر سەرە داو بۆ كەیسى بە ئەنجام گەیەنراوى تر كەشف بكا كە تائێستاش خاوەنەكانیان ئەناڵێنن بەدەسیانەوە و لەوانەشە هەندێكیان رێگەى تر وەك خۆكوشتن و سەر هەڵگرتن و بەجێهێشتنى وڵاتەوە گرتبێتە بەر.
كاكە لەبیرتە مامۆستا عرەبەكەیان كوشت لە رۆشنبیر دواى ئەوە شەش قارەمانیان رەمى كردەوە لەبرى ئەو مامۆستایە و پارەى فیشەكەكانیان لە دایك و باوكیان سەنەوە. ئاى ئەوان رەمى كران و ئێستا جنابى كاك حاكم پۆز لێیا بەسەر خەڵكە داماوەكەى شارى هەڵمەت و قوربانیا.
جەناب پێم ناڵێى ئا لە بارو دۆخەیا چیمان فەرقە لەگەلأ پارێزگاكانى خواروى عێراق كە ئەو كارانەى تیا بەئەنجام دەگەیەنرێ تەنها ئەنجامدانى تەقینەوەكانمان فەرقە ئەویش لەبەرئەوەى زیان بەكۆشك و تەلارەكانتان دەگەیەنێ چونكە هەرباڵەخانەیە هینى بەرپرسێكە خوێنى خۆى لەسەرداناوە دڵى نۆكانتان پێ ناشكێ.

لەكۆتاییدا حاكمە فەنى زۆر لەقازانجتە و لەبەیانى زوتر نیە دەست لەكاركێشانەوەت رابگەیەنە و بەحەیاى خۆتەوە لەماڵوە دانیشە.

رۆژنامە نوس
خولە هەڵەبجەیى
سلێمانى 17ى سێپتێمبەرى 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە