گاڵته‌جاڕی عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانمان
Saturday, 19/12/2009, 12:00
گوته‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت " شۆڕش کوڕه‌کانی خۆی ئه‌خوات" به‌ڵام که‌س نه‌یووتوه که کێ ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕش ئه‌خوات؟ شۆڕشه‌کانی کورد به‌ده‌ر نین له‌م گوته‌یه و بگره زیاتریشن چونکه شۆڕشه‌کانی کورد نه‌ک هه‌ر کوڕه‌کانیان به‌ڵکو ته‌ڕو ووشک، گوند‌و شاره‌کانیشیان خوارد. له‌به‌ر ئه‌وه پرسیاره‌که ئه‌وه نیه شۆڕش کوڕه‌کانی ئه‌خوا به‌ڵکو لای هه‌موو ئه‌وه گرنگه کێ له به‌روبومه‌که‌ی شۆڕش ئه‌خوا که ئه‌وه پرسیارێکه وه‌ڵامه‌که‌ی هه‌مووان ده‌یزانن.
له گفتوگۆی کۆڕێکی ئاسایی‌دا پرسیاری ئه‌وه کرا جیاوازی کۆمه‌ڵانی ئه‌وروپا و کۆمه‌ڵێ ئێمه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌کانمان چیه؟ ووتم کۆمه‌ڵی ئه‌وروپا هه‌رچه‌نده خوێنده‌واره به‌ڵام زۆربه ڕۆشنبیر نیه لێ ئه‌لیتێکی لێهاتوو و شاره‌زا و دڵسۆز و ڕۆشنبیر ده‌یبات به‌ڕێوه‌و هه‌ر وه‌ختێکیش که‌مته‌رخه‌میه‌ک، گه‌نده‌ڵیه‌ک، هه‌ڵه‌یه‌ک، ناشارهزاییهک ده‌رکه‌وت لێیان ئه‌وه‌نده ڕای گشتی کاریگه‌ره و خۆشیان ئه‌وه‌نده ڕه‌وشتی سیاسیان به‌رزه ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه. کۆمه‌ڵی ئێمه نه‌خوێنده‌واری زۆره ڕۆشنبیری که‌مه‌و ئه‌وه موڵک و سیفه‌تی توێژێکه به‌ڵام چه‌ند که‌سێکی ئاست نزم له سیاسه‌تدا، مغامر و مقامر، هه‌لپه‌رست، خۆپه‌رست، مشه‌خۆر، بێوه‌فا ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه و بڕیار له چاره‌نووسی ئه‌ده‌ن، که گوێ به‌وه ناده‌ن هه‌ڵه بکه‌ن، گه‌نده‌ڵی تانوپۆ بکات له‌ده‌وریان، چونکه هه‌میشه له‌شکرێک له قه‌ڵه‌می ماستاوچی هه‌ن له‌ده‌وریان پاساویان بۆ بهێننه‌وه و خۆشیان نه حساب بۆ ڕای گشتی ئه‌که‌ن نه ئه‌شزانن ڕه‌وشتی سیاسی و له‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسیارێتیش چیه.
سه‌رده‌می شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی عه‌شقی خاک و کوردایه‌تی چه‌ندین گه‌نجی خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌واری وه‌کو ئێمه‌ی کرده پێشمه‌رگه، خوێنده‌وار له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌رفه‌ت نه‌یئه‌توانی په‌ره به ڕۆشنبیری خۆی بدات و چاوی بکرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ست ئه‌هات که له‌به‌رده‌میدا بوو، له نێوان کۆمه‌ڵه شاخێک و چه‌ند گوندێکی هه‌ره دواکه‌وتووی دنیادا دوای ده‌سه‌ڵات داران و چاره‌نووس له‌ده‌ستانی شۆڕش که‌وتبووین گیانمان له‌پێناوی باوه‌ڕه‌که‌ماندا به‌خت ده‌کرد، وامان ده‌زانی زیره‌کترین و لێهاتووترین و ڕاستگۆترین و پاکترین که‌س سهرکردایهتمان ده‌کات، مه‌خابن وه‌ک ده‌ڵێن "ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه"، که ده‌رفه‌تی چوونه هه‌نده‌ران ڕه‌خسا و چاومان کرایه‌وه، بۆمان ده‌رکه‌وت کێ و چیبوون ئه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تیان ئه‌کردین، کۆمه‌ڵێ که‌س که ته‌نها ده‌یانزانی چۆن چه‌ند گوندێکی دواکه‌وتوو به‌ڕێوه‌به‌رن وحوکمی ئه‌نجومه‌نی دێکان بکه‌ن و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگیرسێنن و ده‌روێشانی عاشقی نیشتیمان به‌کوشت بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بێعه‌قلی سه‌دام حسێن نه‌بووایه ئێستاش له‌گه‌ڵ "ژنه یهکهمهکانیاندا" له ئه‌وروپا له‌سه‌ر یارمه‌تی سۆسیال ده‌ژیان به‌ڵام بێعهقڵێ سه‌دام حسێن ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خساندن حکومه‌ت دروستبکه‌ن و ووڵات به‌ڕێوه به‌رن و پاره به لێشاو بکه‌وێته به‌رده‌ستیان و "ژنی دووه‌میش بێنن". پاش ئه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌وانه ماهیه‌تیان چیه‌و له چ ئاستێکی سیاسی و ڕۆشنبیری و نیشتیمان په‌روه‌ری و ئهخلاقیشدان، هه‌ندێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فایلی ناپاکی و ده‌ست تێکه‌ڵاوکردنیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسدا ده‌رکه‌وت ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چی خۆیانیان بکه‌ن و چیان پێ ووتن نه‌ڵێن نا و نه‌بن به مونافیسیان، ده‌روێشه‌کانی خۆیان و سه‌ربازه‌کانی حیزبیان ڕازیکرد به چه‌پڵه‌ڕێزان عه‌فوویان بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌و نه‌زانه‌کان و هه‌لپه‌رسته‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیه ئێستا یه‌کێتیان به‌م ده‌رده بردوه و سکرتێری گشتی هان و دنده ده‌ده‌ن وبارهکه به‌ره‌و خراپتر ده‌به‌ن، دیاره سکرتێری گشتیش وه‌ک هه‌میشه ته‌نها له بیری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه به‌تایبه‌تی له پیرپونیدا که ته‌نها خه‌می ئه‌وه‌یه ببێته‌وه به سه‌رۆک و بهسهرۆکیش "شاهانه" بمرێت و دواڕۆژی کوڕه‌کانیشی مسۆگه‌ر بێت، ئیتر له‌دوای خۆی یه‌کێتی و کورد چی به‌سه‌ر دێت و مێژوو چی له‌سه‌ر ئه‌نوسێ گرنگ نیه، مرۆڤی واقیعی ژیان به‌لایه‌وه گرنگتره وه‌ک له‌وه‌ی چی ئه‌بێت پاش مردن.
ئێستاش ده‌سه‌ڵاتداره نهزانهکهمان هه‌ر به دروشمه کۆنه‌کان ده‌یانه‌وێ نه‌وه‌ی نوێ چاوبه‌ست بکه‌ن و بخه‌ڵه‌تێنن، باسی دڕنده‌یی به‌عسی بۆ ئه‌که‌ن که نه‌یان بینیوه ونه‌ما، باسی هه‌ڵه‌بجه و هه‌زاران عه‌لی (زمناکۆ)ی بۆ ئه‌که‌ن که ته‌نها بۆ بازرگانی پێوه‌کردن بیریان ده‌که‌وێته‌وه، باسی ئه‌نفال و ئه‌نفالکراوان که ئێستاش دێکانیان خه‌ریکه له تینوێتیدا ده‌مرن، به ده‌یان پڕۆژه‌ی ئه‌م و ئه‌و بۆ چاکسازی و پاکسازی که گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و ناعه‌داله‌تی زیاتر کرد که‌متری نه‌کرد.
ناڕه‌زای و بێزاری خه‌ڵک و زۆربه‌ی پێشمه‌رگه ده‌روێشه دێرینه‌کان و هه‌ندێ له لێپرسراوه دلسۆزه‌کان له‌م باره پڕ له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و خزمخزمێنه و ئهنانێتیهی ده‌سه‌ڵاتداران به‌سه‌ر کوردوستانیان هێناوه، وایکرد یاخیبوون له‌م باره ڕابگه‌یێنن و بیر له گۆڕان بکه‌نه‌وه ، هه‌رچه‌نده زۆر هه‌ڵه له ئاکار و هه‌نگاوه‌کانی هه‌وڵی ئه‌م ڕه‌وته‌دا هه‌یه و زۆر سه‌رنج و تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی کاریان و ویسته‌کانیان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و گۆڕانه، به‌ڵام که چاو به تێزه‌کانیاندا ده‌گێڕیت ئه‌و به‌ها شارستانیانه‌ی تیادایه که چۆن حکومه‌ت و حیزب و ووڵات و میلله‌تی پێ به‌ڕێوه ده‌برێ، ئه‌وانه‌ی که سیسته‌مه دیموکراتیه‌کان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی که ده‌وڵه‌تی قانون به‌رقه‌راری ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه که‌سێکی خه‌مخۆری گه‌ل و نیشتیمان په‌روه‌ر نا‌توانیت ئه‌و به‌رنامه‌و تێزانه‌ی قبوڵ نه‌بێت.
له‌ولاشه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران به‌تایبه‌تی هی یه‌کێتی له‌بری ئه‌وه‌ی دان به هه‌ڵه‌و که‌موکورتیه‌کاندا بنێن ئه‌و به‌ناو "پڕۆژانه‌ی" چاکسازی که هه‌ر بۆ چاوبه‌ستی خه‌ڵکه بکه‌ن به به‌رنامه‌و بیخه‌نه بواری جێبه‌جێکردنی جیدیه‌وه، به زمانێکی شارستانیانه مامڵه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی پاش شکستیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا یان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌گیانی خه‌مخۆری ووڵات و گه‌ل و یه‌کێتی و ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌وه بن که به‌ده‌ست هاتوه و هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه و ئاشتبوونه‌وه و ڕێککهوتنهوهو ده‌ست خستنه ناو ده‌ست و خۆبه‌هێزکردنه‌وه بده‌ن بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره خراپه‌کانی به‌سه‌ر کورددا دێت، دێن به شێواز و نه‌فه‌سێکی زۆر دواکه‌وتوی عه‌شایریه‌وه و به‌گیانی تۆڵه به‌بێ حساب کردن بۆ هیچ ئه‌گه‌رێکی خراپ، کێشه‌کان قوڵتر ئه‌که‌نه‌وه و خه‌ڵک زیاتر توڕهترو بێزارتر ده‌که‌ن له‌خۆیان و ده‌که‌ونه هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانی ڕه‌شی ڕابردوو وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و ڕابردوه‌دا ئه‌گه‌ر به‌شداری پشک شێریش نه‌بن به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی نه‌که‌وێته سه‌ر شانیان، ئاخر ته‌رخانکردنی ووتاری پلینیۆم له‌لایه‌ن سکرتێری گشتی یه‌کێتیه‌وه بۆ هێرشبردنه سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فای هاوخه‌باتی 50 ساڵه‌ی و خستنی هه‌موو هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانی یه‌کێتی بۆسه‌رشانی ئه‌و تفێکه به‌پله‌ی یه‌که‌م ناوچه‌وانی خۆی ئه‌گرێته‌وه، ئه‌ی تۆ 35 ساڵ سکرتێری گشتی چیبووی، بۆ ئه‌وکات ده‌ستت نه‌خسته سه‌ر هه‌ڵه‌کان، بۆ بروسکه‌ی پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی ناوخۆت له ڕادیۆوه بۆ "کاکه نه‌وه" لێئه‌دا، بۆ سه‌مای سه‌رکه‌وتنی "داستانی ڕزگاریت" ئه‌گێڕا ئه‌وکاته‌ی که نه‌وشیروان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کردبوو ساڵی 1987 تۆ سه‌رکردایه‌تی "داستانی ڕزگاریت" کرد که ڕێککهوتبوویت پاسدار بێت چوارتا و شارباژێر بگرێت ، جا هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه شوێنه‌کانی که بۆی دانرابوو هه‌مووی گرت به شاخی ئهزمهڕیشهوه، به‌ڵام پاسداران هێرشیان نه‌کرد، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ری بگرتایه سلێمانی له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه به گیراو دائه‌نرا و ڕژێمی سه‌دامیش سه‌د ده‌ر سه‌د به کیمیاوی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه بۆردوومانی ئه‌کرد. ئه‌وانه هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خهباتبوون و له زۆر ڕوه‌وه له‌وانه‌یه پۆزش و هۆکاری ڕودانیان هه‌بێت و کات و ساتێکی ناهه‌موار سهپاندبنی، به‌ڵام ناکرێ ئێستا لێپرسراویهتێکهی به ته‌نها بخرێته سه‌رشانی که‌سێک و تۆی داڕیژه‌ری هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتی خۆتی لێ بێبه‌ری بکه‌یت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پۆزش بۆ دڕهندهێتی ڕژیمی سه‌دام بهێنیته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "کاکه نه‌وه"ی ئه‌وی وه‌ختێ ئێستا نه‌یار و "گۆڕانخوازی" سهرسهختێی ئه‌می ڕۆژێی تۆیه؟
ببینن 'سۆشیال عه‌شایره‌کان" چۆن هه‌وڵ ئه‌ده‌ن چاکسازی و پاکسازی و چاککردنی حوکمڕانی و به‌رقه‌رارکردنی یاسا و داد‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت له‌بیر خه‌ڵک بهرنهوهو ده‌یانه‌وێ به‌گیانی "تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌ما به‌زه‌بره" به هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت بۆ ئه‌م و ئه‌و، به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کان، به به‌رایی کردن بۆ خۆیان، به شێوازی به‌عس ئاسا ڕاگه‌یاندنی گه‌ڕانه‌وه‌ی "هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوان" بۆ "ێهفی وهگنی" له داموده‌زگای ڕاگه‌یاندنیانه‌وه وا له هاووڵاتیان بگه‌ێنن که هه‌ر خۆیان ڕاست و بێخه‌وش و له‌که‌ن و ئه‌وه "گۆڕانخوازانی خائینن" و "تابوری پێنجن" نایانه‌وێ گه‌نده‌ڵی بنبڕبکرێت، ئه‌وه ئهواننن هه‌وڵی دانانی کوڕ و عهشیقهو خزمی خۆیان ئه‌ده‌ن بۆ پۆسته‌کان ، ملیۆنه‌ها دۆلار ده‌دزن به‌ناوی کۆمپانیای بێناوه‌وه له‌وه 18 ملیۆنه‌که‌ی کاره‌با، به‌بێ پرسی دادگا فڕۆکه‌وانی بکوژی میلله‌ت ئازاد ده‌که‌ن، هه‌موو مانگێک 35 ملیۆن دۆلاری بوجه ئه‌خه‌نه ته‌نکه‌ی باخه‌ڵی حیزبه‌وه و بۆ خه‌ڵک کڕین ته‌رخانی ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵێ گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی به پاره‌ی میلله‌ت ده‌رکراو بێئه‌خلاقانه بهرئهدهنه نه‌یاره‌کانیان و ئاستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆژنامه‌وانی کوردی ده‌خه‌نه پله‌یه‌کی هه‌ره نزمی واوه که شه‌رم بکه‌یت، ئاخر ببینن رۆژنامه‌کانی حیزب چۆن هه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌یاره‌کانیان ده‌بینن هه‌رچه‌نده ناڕاست یان بچوکبن و چۆن گه‌نده‌ڵیه زه‌به‌لاحه‌کان به "مه‌رسومی جمهوری" پاساو ئه‌ده‌ن، ئاخر وه‌کو هاوڵاتیه‌کی ئاسایی چۆن بڕوا به‌وه بکه‌م که له ماوه‌ی که‌متر له مانگێکدا گه‌نده‌ڵی "به‌به‌ڵگه‌وه" وه‌کو خۆیان ئیدیعایان بۆکرد له ڕۆژنامه‌ی "کوردستانی نوێ" و گۆڤاری ئاست نزمی "به‌ڵگه" دا بڵاوکرایه‌وه له‌سه‌ر تاوانباربوونی پارێزگاری سلێمانی به ئیختیلاس که وابزانم ڕاپۆرته‌کانی "چاودێری دارایی" به کۆمپیوته‌ره‌کانی ئه‌و دوو بڵاوکراوه‌یه نوسرابوون چونکه پێش گه‌یشتنیان به شێوازی ئوسوڵی بۆ ده‌زگا به‌رپرسه‌کان لای ئه‌وان بوو وه به ئه‌مری سه‌رکرده‌کانیان بڵاویان کرده‌وه، که ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانه له کاری دادگا‌و حکومه‌ت و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییهکانیشه چونکه "تاوانبار بێتاوانه تا تاوانه‌که‌ی به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه" له‌لایه‌ن دادگاوه نه‌ک له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی حیزبیه‌وه، به‌ڵام ووڵاته‌که‌مان چونکه ووڵاتی سه‌رداریی ده‌سه‌ڵاتدارانه نه‌ک سه‌رداریی یاسا، ده‌سه‌ڵاتدار به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا بڕیار ئه‌دا کێ تاوانباره و کێ بێ‌تاوان، ئاخر هه‌ر که به مه‌رامی خۆیان گه‌یشتن و پارێزگار بڕیاری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، جێگری سکرتێری گشتی کۆبوونه‌وه‌ی به سه‌رنووسه‌رو لێپرسراوی ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی یه‌کێتی کردوه و ئه‌مری پێکردوون "ئه‌و حه‌مله‌یه له‌سه‌ر پارێزگار ڕابگرن". و له شه‌و وڕۆژێکدا رۆژنامه‌ی چاو‌دێر ده‌سته‌خوشکه‌کانی به درۆ خسته‌وه‌و نووسی "پارێزگار گه‌نده‌ڵ نیه به‌ڵکو که‌مته‌رخه‌م بوه". من وه‌ک هاووڵاتی مافی خۆمه بپرسم ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌بوه، کوا دادگایی کردن و سزادان، به‌ڵام چونکه ئه‌وه هه‌مووی "ته‌سفیه‌ی حساباتی" تهکهتولاته و یه‌کێتی که له هه‌موو شوێنێکی کوردستان شکستی هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تێک ده‌کات که شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنی نیه‌و هاووڵاتی ئه‌وی هه‌ڵنه‌بژاردوه، ده‌یه‌وێت له‌وڕێگه‌یه‌وه هیچ نه‌بێت له سلێمانی پارێزگار که‌سێکی گوێڕایه‌ڵ وسه‌ربه‌خۆی بێت، به هیوای که‌مێک هه‌ستانه‌وه. لێره‌دا به‌بێ حساب کردن و ڕێزدانان بۆ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی دیموکراتی به‌بێ هه‌ڵبژاردن ده‌یه‌وێت پارێزگار بگۆڕێت و یاساش پێشێل ده‌کات چونکه پارێزگار ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵیبژێرێت که ئه‌وانیش سه‌ر به‌خۆی نین و له‌ڕوی ئه‌خلاقی سیاسیشه‌وه بێئه‌خلاقی ده‌کات که ده‌یه‌وێت پیاوی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و شار‌و هاووڵاتیانه‌دا بسه‌پێنێ که ئه‌ویان ناوێت‌و هه‌ڵنه‌بژاردوه و ده‌نگیان به ئه‌و نه‌داوه.
هه‌ر ئه‌وه ماوه بڵێم : ده‌ک خه‌جاڵه‌ت بن له‌ڕوی مهعشهردا
ئێوه خاک و خۆڵ ئه‌که‌ن به‌سه‌ر میلله‌تدا
پێشمه‌رگه‌ی دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست