روونکردنەوەیەک لەسەر ئەوبابەتەی کە بە ناونیشانی ئەو نامانەی کە هەموو مێژووی تاڵەبانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە (١)ـ

Monday, 27/09/2010, 12:00


گلەییەمان لە نووسەری ئەو بابەتە نییە، کە بەناوی راستی خۆی بابەتەکەی نووسیوە یا نا؟ پێویستبوو وەک ئەرکی رۆژنامە نووسی دەسنیشانی سەرچاوەی وەرگرتنی نامەکەی بنووسییایە. نەئەبوو بێدەسنیشانکردنی سەرچاوە، بەسەر بەرێزان بەرێوەبەرانی وێب سایدی کوردستان پۆست تێپەڕێندرایە.ـ
ئێمە وەک مەلبەندی ئەوروپای حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بۆ بەرچاو روونی خوێنەران ، دەسنیشانی سەرچاوەی نامەکە ئەکەین.ـ

بەرێز محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لە ناوەراستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو وەک پێشمەرگەیەک بیرەوەرییەکان و بەسەرهاتی ژیانی نێو شۆرش لە ژێر ناوی (رۆژژمێری پێشمەرگەیەک) لە چوار بەرگدا دوای چاپکردنی لە کوردستان و دەرەوە بلاوکراوەتەوە. ئەو نامەیەی کە ئێستا بێسەرچاوە بەسەر کوردستان پۆستدا ئێپەڕێندراوە، لە بەرگی دووەهەم رۆژژمێری پێشمەرگەیەک کە گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ساڵانی ١٩٨٢ تا ١٩٨٦ لەخۆ ئەگرێت و لە سالی ١٩٩٩ بە تیراژی ١٥٠٠دانە بلاوکراوەتەوە و لە لاپەرەی ٧١٣ تا ٧٢٢ ئەو نامەیەی دیاریکراو و دەیان بەڵگەنامە لە هەر بەرگێکدا بلاوکراوەتەوە. هەروەها چەندین جار ڵێرەو لەوێ کەسانێک ئەو بەڵگەنامانەی رۆژژمێری پێشمەرگەیەک بەکارئەهێنن بەمەبەستی تایبەتی.ـ

لەگەل رێزماندا

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

مەلبەندی ئەوروپا

٢٦/٩/٢٠١٠


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە