بۆ بەشدار بووانى هەڵبژاردن تكایە !!؟

Thursday, 16/07/2009, 12:00


شەوانە لە كەناڵى KNN دەبینین چەندان خەڵك دەڕژێنە سەر شەقامەكان و پشتگیرى خۆیان بۆ لیستى گۆڕان دەردەبڕن ئەمەش هەقێكى ئاسایى خۆیانە. ئەوەى من مەبەستمە ئەوەیە كە خەڵكى گۆڕان ئاستى رۆشنبیریان پێویستە زۆر بەرزتر بێت لە هەوادارانى پارتى و یەكێتى وە نابێ هەڵەى ساڵانى شەڕى برا كوژى دوبارە بكەنەوە كاتێت خەڵكى میكرۆبە زەردەكان دەیانوت 66 و خەڵكى یەكێتىە نەفامەكانیش دەیانوت 74 و ئێستاش زۆر بێشەرمانە یەكیان گرتووەو كەوتونەتە سەنگەر لە دژى خەڵكى كوردستان!! بەهەموو شێوەیەك! بۆیە من دەڵێم ئێستا ساڵى 2009یە ساڵى تەكنەلۆجیاو پێشكەوتنە تكایە شتى 93 و 94 دوبارە مەكەنەوەو لە پەیامى كاك نۆشێروان تێبگەن كە لیستى گۆرانى ئیعلان كردووە واتە ئێوەى خەڵكیش هەریەك لە راستى خۆیەوە دەبێ بگۆڕێ ئینجا گۆڕانى گەورە روودەدات و ئەركى كاك نۆشێروانیش تا راددەیەك سوك دەبێت تكایە شتى بچوكى وەك هەواداراتنى نەفس نزم و كۆیلەى هەردوو بنەماڵە دوبارە مەكەنەوە كۆى گشتى خەڵكى كوردستان مێژووى رەشى ئەم دوو بنەماڵە دەزانن و هى كاك نۆشێروانیش دەزانن بۆیە پێویست ناكات تا بەیانیان بە هۆرنى سەیارە خەڵكانێك بێزار بكەن كە بە دڵنیاییەوە دەیڵێم ئەوانە لەلایەن پارتى و یەكێتى ئاراستە كراون بۆ لێدانى سومعەى هاوادارانى گۆڕان ؟ ئەوانە كە نوقتەى زوعف دەدەنە پارتى و یەكێتى و ئەوان دەڵێشن جیاوازیان نیە لەگەڵ ئێمە ئەوە مەبەستیانە وەكو ئێمەن فەرمون ببینن من دڵنیام لەوەى كەوا بەشێك لەو نەفس نزمانە بە فیتى ئەم دوو حیزبە فاشیل و دزە بە مونافیقى دەچنە سەر جادەكان و بەناوى پشتگیرى لە لیستى گۆران حەرەكاتى ناشیرین دەكەن و خۆشیان نیشان دەدەن لە سەتەلایتە بۆگەنەكانى بنەماڵە خوێن مژەكان تا سوكایەتى بەم پەیامە پیرۆزە بكەن كە گۆرانە بۆیە تكا لە تێكڕاى خەڵكى بەڕێزى كوردستان لە ووتەكانى نۆشێروان مستەفا بگەن و لە پەیامەكەیشى بگەن كە گۆڕانى ئیعلان كردووەو پێتان دەڵى ئێوەى خەڵكیش بگۆڕێن و رۆشنبیر بن بە شێوەیەكى مەدەنیانە و ئاست بەرزانە ریكلام بكەن و خۆتان مشاوەش مەكەن تا رۆژى دەنگدان هەموتان بڕیار بدەن بگۆڕێن و دەنگ بە گۆڕان بدەن تا كوردستانێكى پێشكەوتوو ئازادو خەڵكێكى تێگەیشتوو دروست ببێت بۆیە ئێستا كاتى نەمانى بنەماڵە گەجەرو گوجەرەكان هاتووە كە دڵنیام جگە لە زەرەرى ئەم میللەتە چیدیكەیان نەكردووە هەر لە شەرى برا كوژییەوە تا ئێستا كە چۆن ئەو هەموو پارەیەى خەڵكى كوردستان بۆ خزمەتكردنى كۆمپانیاو بانكەكانى خۆیان بەكار دێنن و وەكو سەگیش سەیرى میللەتى كوردستان دەكەن
بۆیە دوبارە لە كۆتاییدا دەیڵێمەوە تكایە خەڵكى بەڕێز خۆتان بگۆرن و با هەر كەسێك لە خۆیەوە دەست پێبكات و تا دەگاتە ئەوەى پشت بە خوا گەورەترین گۆران روو دەدات و لیستى گۆران سەر دەكەوێ و بە شێوەیەكى هێمنانە خۆشیەكانتان دەر ببڕن و پێویست ناكات وێنەى كاك نۆشێروان لە هەموو شوێنێك هەڵبواسرێ چونكە كاك نۆشێروانیش ووتى خودى خۆى ئەم شتانەى پێخۆش نیە بۆیە دەبێ هەمومان بگۆڕدرێین و پێششبكەوین زیاتر عەمەلى بین نەوەك بەس قسەمان هەبێت و یانیش عاتیفى بین؟! لە رۆژى دەنگدان ئەم جۆش و خرۆشەى ئێوە گرینگە كاتێك دەچنە ناو كابینەكانى دەنگدان دەنگەكانتان بدەن بە لیستى گۆران تا كوردستان نەبێتنە عێراقەكەى سەددام!! تكایە خەڵكى كوردستان دەنگ مەدەن بە لیستى كوردستانى چونكە ئەوانە درندەن و بە ملیۆنان دۆلارى ئەم میللەتە رەش و رووتەیان خواردووە ئەوانە دیكتاتۆرن ئاگادار بن توخوا وەرن با وەكو ئەمریكا بین بە چاوى خۆتان دەیبینن كە چۆن جۆرج بۆش رۆشت و ئۆباما هات بۆیە وا پێشكەوتوونە با ئێمەش چى دیكە ئەم بنەماڵە خائینانە حوكمى ئێمە نەكەن بەسە زۆر شەرمە بۆ ئێمە ئەم دكتاتۆرانە حوكمى ئێمە دەكەن با بیانخەینە خوارەوە لەسەر كورسى دەسەڵات ئەوسا دەزانن چەندە پێشدەكەوین و پەشیمانیش دەبینەوە لەوەى كە بۆ چەندان ساڵ لەمەو پێش ئەوانەمان نەدەخستە خوارەوە!
بۆیە تكا دەكەم لەم ووشەیە تێبگەن (گۆڕان) ئەمە ووشەیەكى زۆر بەرزە بۆ پێش چوونى خودى خۆمان و ووڵاتەكەمان
گـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆڕان
تێبینى/ ئەوەى بۆ سەرۆكایەتى هەرێم دەنگ بە مەسعود بارزانى بدات ئەوە بەشدارە لە زالم بوون و خائینایەتى و جاهیلیشە چونكە مەسعود تەنها لەلاى نەفامەكان پیرۆزە كە هیچى لە بارەیەوە ناخوێننەوە تكایە دەنگ بە دكتۆر كەمال میراو دەلى بدەن هەشیارو بوێر بن بەرەو ژیانێكى پڕ لە خۆشى و بەختەوەرى لەگەڵ لیستى گۆڕان
ئەوەش بزانن مەسعودى كورى سەددام و كورى كەمال ئەتاتوركى كورد كوژ تەنها بۆ راكێشانى عاتیفەى ئێوە دێتە سەر شاشەى تى ڤى ئەوانەى حوكمى كوردستان دەكەن كوڕو برازاى و نەوەكانى و براكانیێتى كە هیچ نازانن جگە لە دزینى سامانى هاولاتیان باوەڕم پێبكەن مەسعود تەنها سەرۆك عەشیرەتە زیاتر نا وەكو رەمزێكى بۆگەنیشە بۆ بنەماڵەكەى ئەوانیش خۆیان باش دەزانن ئینسانى رۆشنبیرو مەرد و تێگەیشتو عاقڵ دەنگیان پێنادات!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە