کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
هەڵبژاردنى پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگا و ئەنجومەنى شارەوانى،ئەو برۆسە دیموكراتیەیە كە گەل لە رێگەى دەنگەكانیەوە بۆ ماوەى چەند ساڵێك نوێنەرى خۆى هەڵدەژێرێت و لە رێگەى نوێنەراكانیەوە لە ئەنجومەنانەدا بە شێوەیەكى ناراستەوخۆ بەشدارى لە بەرێوەبردنى كارى وڵاتەكەیدا دەكات،ئەم جۆرە هەڵبژاردنە لە لایەكەوە چالاكى...
رۆژى 22-3-2009 چەندان كەس و لایەنى سیاسى و كۆمەلایەتى لە لایەن بنەماڵەى شەهیدان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان(ى ن ك)وە بۆ یادەوەرى ساڵرۆژى كیمیابارانى گوندى سێوسێنان بانگ كرابوون،یادەوەریەكە لە سەعات دووى پاشنیوەرۆ وە تا سەعات چوار بەردەوام بوو،ئەگەرچى ساڵرۆژەكانى ترى كیمیابارانى سێوسێنان مۆركى حزبایەتى...
ژیانى تاك و پێكهاتە كۆمەلایەتیەكان بە سەركەوتن و ژێركەوتن رازێنراوەتەوە، پێكاهاتە و تاكى چالاك بەردەوام بۆ ئەوە تێدەكۆشێت چەندایەتى و چۆنایەتى ژێركەوتنەكانى كەم بكاتەوە وچەندایەتى وچۆنایەتى سەركەوتنەكانى زۆر بكات،لە مانگى ئازارداگەلى كورد زۆرترین سەركەوتن و ژێركەوتنى بەخۆوە دیوە،بەڵام دەسەڵاتى باشورى...
شەوى 13/14-2-2009 هەواڵى وازهێناى پێنج ئەندامى مەكتەبى سیاسى (ى ن ك) بڵاوبوەوە، یەك لەو كەسانە كۆسرەت رەسوڵى جێگرى یەكەمى سكرتێرى (ى ن ك) و جێگرى سەرۆكى هەرێمى كوردستان بو،لە لایەن گروپى ریفۆرمى ناو (ى ن ك) و كۆمپانیاى وشە و ئەو تاك و پێكهاتانەى كۆمەڵگاى كوردستان كە لایەنگرى ریفۆرم وگۆِرانكارین بە خۆشیەوە...
رۆژى 15-2-2009 دە ساڵ بەسەرپیلانگێڕى فراندن و زیندانیكردنى بەرێز عەبدوڵا ئۆج ئالاندا تێدەپەڕێت و تا ئەمرۆش دەوڵەتى توركیاو هاوپەیمانەكانى ئامانجەكانیان لەفراندن و زیندانیكردنى ئۆج ئالاندا نەهاتۆتەدى،لەو پیلانگێریەدا دەوڵەتى توركیا مەبەستى بوو لە رووى سیاسی و ئایدۆلۆژیەوە بە زووترین كات ئۆج ئالان بكوژێت...
لە گەرمەى ئەو ململانێ سیاسى و رۆشنبیریەى ماوەى رابوردوودا كە لە شارى هەڵبجەى شەهید و ناوچەى هەورامان دەستیپێكردووە، دیاردەى ناوزراندن و زیندانیكردن و تاوانباركردن، باڵى بەسەر پێوەندیەكانى نێوان رۆشنبیران و سیاسەتمەدارانى ناوچەى هەڵەبجە و هەوراماندا كێشاوە. لە سەرەتاى مانگى دیسەمبەرى ساڵى 2008 دا رێكخراوێكى...
رۆژى 22-7-2008 یاساى ژمارە (24) ى ئەنجومەنى نیشتمانى عراق دەنگى لە سەردرا،بە پێى ئەو یاسایە دەبوایە سوپاى عراق كۆنترۆڵى بارى ئاسایشى پارێزگاى كەركوك بكات،لەبەر ئەوەى یاساكە دژى بەرژەوەندى گەلى كوردبو،لیستى هاوپەیمانى كوردستانی بە ڕووكەش دژی یاساكە وەستا و دەنگی لە سەر نەدا،دواتر یاساكە لە لایەن سەرۆكایەتى...