کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
بەرێز جەنابى ....دادوەر.. بابەت-خۆپاراستن دەربارەى سكالاى سكاڵاكار (عەبدولكەریم هەڵەدنى) كە سكاڵاى لە سەر من تۆمار كردووە لەبەر ئەوەى تەشهیرم پێكردووە و داوا دەكات سزا بدرێم،بە پێویستم بینى ئەم روونكردنەوەیە بۆ ئێوەى بەرێز بنووسم . 1.ئەگەر من بە نوسین باسم لە كارێكى سكاڵاكار كردبێت،كە تەسلیبوونەوەى...
رۆژى 11-12-2010 پارتى دیموكراتى كوردستان(پ د ك) كۆنگرەى 13 سێزدەهەمى بەست،بریارە دانیشتن و گفتووگۆكانى كۆنگرە ماوەى هەفتەیەك بخایەنێت.زۆربەى دانیشتن و گفتووگۆكانى ئەم كۆنگرەیە لە رێگەى كەناڵەكانى راگەیاندنى سەربە (پ د ك) وە راستەوخۆ بڵاودەكرایەوە، مرۆڤ بە چاوى خۆى چەندان دیاردەى زەق و ناكۆكى ناو كۆنگرەى...
لە ماوەى رۆژانى رابوردودا سایتى كوردستانپۆست وتارێكى دوو بەشى بەناوى ئەو دەسەڵاتەى هاوڵاتیان بە دوژمنى خۆى دەزانێت بڵاوكردەوە،هەردوو بەشى وتارەكەم خوێندەوە،دەستخۆشى لە پەیامنێرەكەى كوردستان پۆست دەكەم،منیش لێرەدا دەمەوێت بە هێنانەوەى نموونەیەكى زیندوو لە ناو تەندرووستى پارێزگاى سلێمانیدا زانیاریەكانى...
لە دواى رووخانى رژێمى سەدامەوە تا ئەمرۆ،كۆمەڵگا و سیاسەتى عراق بە دەست چەندان كێشەوە دەناڵێنن،یەك لەو كێشانە ئەوەیە،گەل و دەسەڵاتى عراق سەروەریان لە كیس چووە،نەمانى سەروەرى دەوڵەتى عراق لە بەرژوەندى ئەو هێزانەدایە كە دەیانەویست لە پێكهێنانەوەى عراقى نوێدا،لە حوكمرانى عراقَى ئایندەدا،لە سەر كۆمەڵگاى...
ئهوهی خوارهوه بهشێکه لهو چاوپێککهوتنه، که د. فایهق گوڵپی له گۆڤاری نێوهند (ژماره 73) وهڵامی داوهتهوه و سهبارهت به پۆستی پۆستیی سهرۆک کۆماری پێشبینی و قسهی خۆی لهو بارهیهوه کردووه.1- رۆژی حەوتی ئازاری رابردوو لەسەرتاسەری عێراقدا پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە چوو، ئێستا دوای هەڵبژاردن...
شەو لە خەوما بینیم هەرچى تێكۆشانى جەماوەرى ئەم چەند ساڵەى خەڵكى باشوورى كوردستان هەیە،لە لایەن دەسەڵاتدارانى باشوورى كوردستانەوە وەڵامى نەدرایەوە،ئەوانەى لە دواى راپەرین و لە دواى رووخانى رژێمى سەدام فایلەكانیان ئاشكرا بوو،لە بەرگى پێشمەرگە و لە بەرگى رێكخستنى حزبە شۆرشگێرەكانى باشوورى كوردستاندا سیخوڕى...
رۆژى 12-10-2010 پەرلەمانى توركیا بۆ جارى سێهەم مۆڵەتى دایە سوپاى توركیا بۆ ماوەى ساڵێكى تر هێرش بكاتە سەر باشوورى كوردستان، حكوومەتى داد و گەشەپێدان داواى ئەو مۆڵەتەى لە پەرلەمان كرد، داواكاریەكەى حكوومەتى توركیا، رەزامەندى هەموو وەزیرەكانى حكوومەتى داد و گەشەپێدانى لە سەر بووە، بێجگە لە ئەندام پەرلەمانەكانى...
بە دیاردەیەكى سرووشتى دەبینم،كاتێك كەسێك بۆچوونی نووسینێكى منى بە دڵ نەبێت و وەڵامم بداتەوە،بە مافى خۆشمى دەزانم داكۆكى لە بۆچوونەكەى خۆم بگەم و وەڵامى بدەمەوە.گفتووگۆ و ململانێى لە نێوان تاك و پێكهاتەكاندا، یەك لە هۆكارەكانى پێشكەوتنى هزرى تاك و كۆمەڵە،پێشكەوتنى هزرى تاك و كۆمەڵیش زۆرێك لە كێشەكانمان...
لەوكاتەوە پۆلا سەعید لە سەر بەرپرسیارێتى خۆى دەربارەى كوردستانپۆست پاكانەى بۆ دەسەلات كرد و ناوى منى وەك یەك لە هاوكارانى كوردستانپۆست هێنا،هەركاتێك سەیرى نووسینەكانى كوردستانپۆست دەكەم،ناتوانم بێ هەڵوێست بم،هەر نوسینێكى راست و شۆرشگێرانە لە كوردستانپۆستدا بلاودەكرێتەوە لە خۆشیدا پێدەكەنم و ورەم بەرزدەبێتەوە،هەر...
هەڵبژاردنى 7-3-2010 ئەنجوومەنى نوێنەرانى عراق،رۆژی سەركەوتنى پارتى دیموكراتى كوردستان بوو،لەبەر ئەوەى لەو هەڵبژاردنەدا پارتى توانى پێش (ى ن ك) بكەوێت و زۆرترین دەنگ بێنێت و زۆرترین ژمارە ئەندام پەرلەمان بنێرێتە پەرلەمانى عراق.دواى دوو مانگ لەو بەروارە،بە هۆى فراندن و كوشتنى رۆژنامەوان سەردەشت عوسمانەوە،خەڵكى...
رۆژێك پێش هەڵبژاردنى شارەوانیەكانى 31-3-2009 توركیا،یەك لە كەناڵەكانى راگەیاندنى سەر بە دەسەڵات پێوەندى پێوەكردم و دەربارەى ئەنجامى هەڵبژاردنى شارەوانیەكانى باكوورى كوردستان پرسیارى لێكردم،براى رۆژنامەوان برواى وابوو كە پارتى داد و گەشەپێدان لە پارێزگاكانى باكوورى كوردستاندا سەركەوتن بە دەستدێنێت،پرسیارەكانى...
خزمەتگوزارى تەندرووستى زانستێكە راستەوخۆ خزمەتى مرۆڤ دەكات، پێشكەوتنى خزمەتگوزارى تەندرووستى لە هەر ولاتێكدا،بە یەك لە نیشانە هەرە هەستیارەكانى پێشكەوتنى بارى كۆمەلایەتى و زانستى ئەو ولاتە دەژمێردرێت، بۆ درێژكردنى تەمەنى مرۆڤ، بۆ رزگاركردنى مرۆڤ لە ئێش و ئازار و پەتا و كارەسات،پێشخستنى زانستى پزیشكى...
لە سێ مانگى رابوردووى ساڵى 2010دا، گۆرەپانى سیاسى باكوورى كوردستان و توركیا گۆرانكارى جدى بە خۆوە بینى،لە سەرەتاى مانگى حوزەیراندا كۆما جڤاكى كوردستان(ك ج ك) و كۆنگرەى گەل، بریارى ئاگر بەستیان كۆتایى پێهێنا و بە چەند چالاكیەكى سەربازى، بۆ دۆست و دوژمنى سەلماند،كە هێزى گەریلا هەردەم پارێزەرى گەلى كوردستانە...
ئەگەر هەر تاك و پێكهاتەیەك نیازى خۆپێشخستنى هەبێت،دەبێت باش لە خۆى و لە دەوروبەرى تێبگات،مرۆڤ كاتێك دەتوانێت لە خۆى تێبگات و كۆمەڵیش لێى تێبگات ،كە هەموو تێگەیشتنە نامۆ و ناكۆك و راست و ناراستەكانى خۆى و دەوروبەرى ئاشكرا بكات، بۆ ئەوەى هەموو كەس بتوانێت راست هەڵسەنگاندن بكات،باس كردنى ئەو هەڵوێست و...
كاتێك كۆمپانیاى وشە و بزووتنەوەى گۆران دەستیان بە تێكۆشان كرد،لە ناو پێكهاتەجیاكانى كۆمەڵگاى كوردستاندا یاخیبوون و نارەزایەكى زۆر دژى دەسەلاتى هەرێم دروست بووبو،بە حوكمى ئەوەى بەرپرسەكانى كۆمپانیاى وشە كەسانى دیار و خاوەن ئەزموون بوون،وە تواناى مادى و راگەیاندنیان لە لایەن دەسەڵاتەوە بۆ دابینكرا،توانیان...