کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


هێرشەکەی سەر گوێر چاوەڕوانکراو بوو

Monday, 12/01/2015, 12:00


لە کۆتایی سالی رابوردودا،وە بە تایبەت دوای رزگارکردنی زوممار و رەبیعە،هاوسەنگی هێز لە بەرەکانی شەری پێشمەرگە و داعشدا بە لای هێزی پێشمەرگەدا شکایەوە،رزگارکردنی جەلەولا و سەعدیەو زلوعیە و سننونە و بەشێکی شەنگال لە دەستی داعش، بە تەواوی ئەو راستیەی سەلماند،داعش بە خۆشی دانی بەو شکستەدا ناوە و هۆکارەکەشی گەراندۆتەوە بۆ خیانەتی بەرپرسەکانی لە بەرەی شەڕدا.
داعش هەمو کات لە بیرکردنەوەدا بوە چۆن جارێکی تر تەرازوی هێز بە لای خۆیدا بشکێنێتەوە و ،وەک هاوینی سالی رابوردو،کە موسل وتەلعەفەر و شەنگال و مەخمور و گوێری گرت بێتەوە مەیدان.کردە تیرۆریستیەکەی رۆژی ٧-١-پاریس کەمێک مۆرالی چەتەکانی داعشیان بەرزکردەوە، بەرپرسی وتارخوێنانی داعش ئەم دەرفەتەی قوستەوە و لە لێدوانێکدا لە موسل باسی لەوەکرد کە لە ئایندەدا هێرش دەکەن بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچەو شارۆچکانەی لە ماوەی چەند مانگی رابوردودا لە شەردا لە دەستیانداوە*١ .
بەلام رۆژی ٩-١- جیگری سەرۆک کۆماری عراق و وەزیری بەرگری عراق سەردانی گوێریان کرد و لەگەل بەرپرسی محوەری گویری هێزی پێشمەرگە کۆبونەوە، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بەرپرسانی عراقی و کوردستانی باسی هەماهەنگی نیوان هیزی پێشمەرگە وسوپای عراقیان کرد و پێکەوە بەرنامەی خۆیان بۆ ئازادکردنەوەی موسل راگەیاند.
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=41654&LinkID=4.
ئەو کۆنگرە رۆژنامەنوسیە بۆ داعش مەترسیدار بو،لەبەر ئەوەی بۆ یەکەم جار بو هێزی پیشمەرگەی کوردستان و سوپای عراق پێکەوە بە فەرمی هاریکاری یەکدی بکەن و باس لە ئازادکردنی موسل بکەن.ئەو کۆنگرە رۆژنامەنوسیە بۆ داعش مەترسیدار بو،لەبەر ئەوەی دو بەرپرسی بالای سوننەی عەرەبی عراقی هاتونەتە نزیک موسل و باس لە رزگارکردنی موسل دەکەن لە دەستی داعش،ئەم جۆرە کۆبونەوانە کاریگەری خراپیان لەسەر ورەی چەتەکانی داعش دەبێت کە زۆربەیان عەرەبی سوننەن،لەبەر ئەوەی یەک لە بنەما سەرەکیەکانی سیاسەتی داعش بۆ کۆکردنەوەی عەرەبی سوننەی عراقی لە دەوری خۆی، ئەوەبوە کە عەرەبی سوننە لە عراقدا زولمی لێکراوە و خاوەنیان نیە داکۆکیان لێبکات و داعش بۆ داکۆکی کردن و رزگارکردنی عەرەبی سوننە دامەزراوە،بەلام ئەمرۆ عەرەبی سوننە دەبینێت وەزیری بەرگری عراق عەرەبی سوننەیە،سەرۆکی پەرلەمانی عراق عەرەبی سوننەیە ،جیگری سەرۆک کۆماری عراق عەرەبی سوننەیە و بەرپرسیارێتی ئازادکردنی موسلی لە ئەستۆ گرتوە و لەگەل وەزیری بەرگری عراق هاتۆتە نزیک موسل و پەیام بۆ عەرەبە سوننەکان دەنێرێت کە ئازادکردنیان لە دەستی داعش نزیک بۆتەوە،لە لای عەرەبی سوننە گومان لەسەر راستی سیاسەتی داعش دروست دەبێت.
بەو شێوەیە دەبینین کە کۆبونەوەی گوێر لە روی سیاسی و سەربازیەوە مەترسی بۆ سەر داعش دروستدەکات،بۆیە بۆ سەرکردایەتی داعش گرنگ بوو، ورە بەرزی چەتەکانی بە روداوەکەی فەرەنسا، بە کۆبونەوەکەی گوێر لە کیس نەدا،بۆیە پیویست بوو سەرکردایەتی داعش وەلامێکی بە پەلەی کۆبونەوەکەی گوێر بداتەوە و نامەیەک بۆ عەربە سوننەکان و بۆ چەکدارانی داعش بنێرێت کە داعش دەسەلاتی بەسەر گوێردا هەیەو دەتوانێت پلانەکەی کۆبونەوەی گوێر پوچەڵبکاتەوە،بەو شێوەیە بە جەماوەری داعش و جەکدارانی داعش بڵێت ئێوە ورەتان بەرز بێت.لە شەری گوێردا داعش نامەیەکیشی بۆ هێزی پیشمەرگەی کوردستان نارد، کە ئەگەر هەماهەنگی لەگەل سوپای عراق بکەن بۆ گرتنەوەی موسل دەستان لێناپارێزین .
ئەوەبو شەوی ١٠-١ داعش لە چەند بەرەیەکی شەردا (سەرێکانی ،شەنگال،کەرکوک و گویر)،هیرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا و هیزی پیشمەرگە،بەڵام هێرشی سەرەکی و ستراتیجی داعش هێرشەکەی گوێر بو،کە لە ٩ نۆ قۆلەوە هیرشیان کردبو،وە ریگەی ئاویشیان بەکارهێنابو،زیانێکی زۆریشیان بە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی ناو گوێر گەیاند و وەلامی کۆبونەوەکەی گوێری دایەوە.
لیرەدا خالی گرنگ ئەوەیە کە بەرپرسانی سیاسی و سەربازی هەرێم ،حسابیان بۆ گۆرانکاری هاوکێشە سیاسیەکانی ئەو دو رۆژەی دوایی کوردستان و عراق و جیهان نەکردوە، روداوەکەی فەرەنسا و لیدوانی بەرپرسی وتارخوینانی داعش و کۆبونەوەکەی گویریان بە یەکەوە گرێنەداوە و چاوەروانی وەلامی داعشیان نەکردوە.دەبو بەرپرسانی سیاسی و هەوالگری هەرێم بە گرنگیەوە سەیری کۆبەنەوەی گوێریان بکردایە،دەبو بریاری جێگیکردنی هێزێکی باشی پێشمەرگەیان لە گوێر بدایە و چاوەروانی هێرشی داعشیان بکردایە،بەلام بەرپرسانی سیاسی دەڤەری گوێر دەڵێن جاوەروانی هێرشی وا نەبوین،ئەم لێدوانەی بەرپرسانی سیاسی هێزی پێشمەرگە، هیچ نیە بێجگە لە کورتبینی سیاسی و تێنەگەیشتن لە سیاسەت.
لە روی سەربازیشەوە ‌پێشمەرگە هیچ ئامادەکاریان نەبوە بۆ ئەگەری هێرشی داعش ،ئەگەر ئامادەکاری هەبوایە،هێزی ئاسایش و خەلکی مەدەنی بەشداری شەریان نەدەکرد و شەهید نەدەبون،ئەمەش نیشانی دەدات کە بەرپرسە سەربازیەکانی محوەری گوێر ئەگەر شارەزاییان لە پیشەی تردا هەبێت لە کاروباری سەربازیدا شارەزا نین.
د.فایق گولپی ١١-١-٢٠١٥
*١ : کەنالی تەلەفزیۆنی روداو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە