کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئیدانەى هەڕەشەى سەر كەناڵى تەلەفزیۆنى پەیام دەكەم

Thursday, 21/04/2011, 12:00


وەك یەك لە سیاسەتەكانى تۆقاندن و سەركوتكردن و ئاستەنگكردنى راگەیاندن،لە دوێنێوە هێزە چەكدارەكانى دەسەڵات، گەمارۆى كەناڵى تەلەفزیۆنى پەیامیان داوە و هەڕەشەى داخستن و تاڵانكردن و وێرانكردنى ئەو كەناڵە دەكەن،وەك چۆن لە ماوەى رابوردودا پەلامارى كەناڵى تەلەفزیۆنى نالیا و رادیۆى دەنگى كەلاریان دا،دەیانەوێت جارێكى تر ئەو كردە سەركوتكار و دژە ئازادیە لە بەرامبەر كەناڵى تەلەفزیۆنى پەیامدا دوبارە بكەنەوە.
لە بەرامبەردا كارمەندان و دۆست و لایەنگرانى كەناڵى پەیام،بە شێوازێكى شارستانى و بەو پەرى ورەوە روبەروى ئەو كردەوە ستەمكارەى هێزەكانى دەسەڵات بونەتوەوە،لە لایەكەوە كارمەندانى كەناڵەكە كۆنفرانسێكى رۆژنامەنوسیان بەست و هەڵوێستى دەسەڵاتیان شەرمەزاركرد و سەرتاپاى جیهانیان لەو هەوڵەى هێزەكانى دەسەڵات ئاگاداركردەوە،لە لایەكى ترەوە دۆست و لایەنگران و بینەرانى ئەو كەناڵە،شورایەكى پاراستنیان بە دەورى بیناى كەناڵەكەدا دروستكردوە و بۆ رەدكردنەوەى ئەو هێرشەى دەسەڵات و بۆ پاراستنى كەناڵەكەیان ئامادەن گیانى خۆیان ببەخشین.
من لێرەدا بە ئەركى خۆمى دەزانم ئەو هەوڵەى هێزەكانى دەسەڵات بەرامبەر بە كەناڵى تەلەفزیۆنى پەیام شەرمەزار بكەم،دەستخۆشى لە كارمەندان و دۆست و بینەرانى كەناڵەكە بكەم بۆ ئەو هەڵوێستە بە هیمەتە شارستانیەیان و ئاگاداریان بكەمەوە منیش وەك میوان و بینەرى ئەو كەناڵە ئامادەم یەكێك بم لە شوراى پارستنى كەناڵى پەیام .
دكتور فائیق محەمەد گوڵپى 20-4-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە