نامەكەى مامۆستا نازم و هەڵوەشانەوەى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى
Thursday, 14/07/2011, 12:00
مامۆستا نازم نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستانە لە تارانى پایتەختى ئێران،لەم ماوەیەدا كۆمەڵێك نامەى نهێنى مامۆستا نازم كەوتە دەست رۆژنامە و سایتە ئەلكترۆنیەكان و بڵاوكرانەوە،لە نامەكانیدا كە بۆ حكومەتى هەرێمى كوردستانى ناردون،باس لە پێوەنیدەكانى نێوان دەسەڵاتى هەرێم و شۆرشى رۆژهەڵات و شۆرشى باكورى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران دەكات،ئێمەمانان كە ساڵانێكە چاودێرى سیاسەتە نانەتەوەەیى دەسەڵاتى هەرێم دەكەین و بەربەردەوامى دەڵێین حزبە دەسەڵاتدارەكانى هەرێم دەسكەلاى وڵاتانى سەردەست و داگیركەرى كوردستانن،كاتێك ئەو نامانەمان خوێندەوە واقمان وڕنەما و دوچارى شۆك نەبوین،بەڵام ئەوەى كە مایەى سەرنج لێدانە نامەى ژمارى 168 مامۆستا نازمە كە لە بەروارى 27-4-2011 بۆ سەرۆكى هەرێمى كوردستان و بۆ سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى ناردوە و دەربارەى كێشەى نێوان دەسەڵاتى هەرێم و ئۆپۆزسیۆن زانیارى دەدات و بە ناوبژیوانى ئێران و بەرپرساسنى پایەبەرزى عراقى پێشنیارى چارەسەرى كێشەكە دەكات و لە سایتى پرَخوێنەرى كوردستانپۆستدا بڵاوكرایەوە.
من پێشتریش بە نوسین و بە لێدوان ئەوەم رونكردۆتەوە كە ئۆپۆزسیۆنى هەرێمى كوردستان لە سیاسەتى دبلۆماسى و سیاسەتى نەتەوەییدا نەیتوانیوە سیاسەتى دەسەڵاتدارانى هەرێم تێپەربكات،لەبەر ئەوە بروام وابوە كە كۆمەڵ و گۆران و یەكگرتو، وەك پارتى و یەكێتى پێوەنیدان لەگەڵ ئێران و وڵاتانى تر دەبێت و وەك پارتى و یەكێتى ئامادەدەبن دەستى ئێران و وڵاتانى تر بكێشنە ناو هاوكێشە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان و سەربەرخۆیى سیاسى هەرێمى كوردستان نەهێلن و رێگەى چارەىسەركردنى كێشەى كورد هێندەى تر دوربخەنەوە.بەڵام ئەوەى زیاتر منى بەم نامەیەى مامۆستا نازمەوە پێوەندیدار دەكات ئەوەیە كە لە خاڵى دوەمى بڕگەى (ب)ى نامەكەى مامۆستا نازمدا هاتوە ئۆپزسیۆن پەیمان دەدەن ئارامى هەرێمى كوردستان بپارێزن،لەو كاتەشدا پاراستنى ئارامى ئەوەیە كە خۆپیشاندان و نارەازیى خەڵك كۆتایى پێبێت،رۆژى 26-4 ئەو رۆژەیە كە ئۆپۆزسیۆن بریارى دا ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى هەڵپەسێرێت و دواى چەند رۆژێكیش چەند ئەندامێكى پێشوى ئەنجومەن بە لێدوان بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن بڵاویانكردەوە كە ئەنجومەنى كاتى هەڵوەشاوەتەوە لەبەر ئەوەى ئەو ئەنجومەنە سەرپەرشتى نارەازیى خەڵكى كردوە وكاتێك نارەازیى و خۆپیشاندان نەما ئەنجومەنیش نامێنێت،مامۆستا نازمیش شەوى 26\27 قسەى لەگەڵ حاجى(نوێنەرى ئێران) كردوە و رۆژى دواتر نامەكەى بۆ بەرپرسانى هەرێم ناردوە.
كاتێك ئێمە وەك گروپێكى بێ لایەنى ناو ئەنجومەنى كاتى وتمان بەردەوامى بە كارەكانى ئەنجومەن دەدەین و دژى هەڵوەشانەوەى ئەنجومەن دەوەستینەوە،گروپى ئەنجومەنى سەر بە باڵى ئۆپۆزسیۆن لە هەموو كەناڵەكانى راگەیاندنەوە هاواریان كرد ئەنجومەن نەماوە و كەس بۆى نیە بە ناوى ئەنجومەنەوە قسە بكات.من ناڵێم ئەو ئەندامانەى ئەنجومەن ئاگایان لەو كەین و بەینەى نێوان ئۆپۆزسیۆن و ئێران و دەسەڵات هەیە،كە ئۆپۆزسیۆن پەیمانى بە دەسەڵات و ئێران داوە ئارامى بپارێزێت و رێگەى دوبارەبونەوەى خۆپیشاندان نەدات،بەڵام لە كۆبونەوەكەى 26-4 دا لە هۆڵى كۆمپانیاى وشە لە گردەكە، لە بەرامبەر برادەرانى ئمادەبودا هاوارم كرد من لەگەڵ هەڵوەشانەوەى ئەنجومەندا نیم،هەڵوەشانەوەى ئەنجومەن بە واتاى شكستى شەقام و سەركەوتنى دەسەڵات دێت.من هەر دەمزانى ئەم ماستە بێ مو نیە،ئاشتبەتاڵپێكردنى ئەنجومەنى كاتى سەفقەیەكى سیاسیە و ئۆپۆزسیۆن بۆ رازیكردنى دەسەلات بەكاریدەهێنێت،بۆیە لەگەڵ هاورێكانم بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەن وەستاین و خۆمان نەدا بە دەستەوە،كۆبونەوەمان كرد و بریارماندا درێژە بە كارەكانى ئەنجومەن بدەین،بەڵام هەرهێندە خۆمان دیەوە كە بریارى درێژەپێدانى كار و چالاكیەكانى ئەنجومەنمان راگەیاند، ئتر روبەروى راگەیاندن و هێزى پرۆپاگەندەى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و راگەیاندنى بە ناو سەربەخۆى هەرێمى كوردستان بە كوردستانپۆستیشەوە بووینەوە و پەرواێزخراین و گۆشەگیركراین،دەیانوت ئەوانە لەگەڵ جەماعەتى كوردستانپۆست حزب دروستدەكەن،ئەوانە كۆمۆنیست وپەكەكەن،كەسیان بۆ كۆناكرێتەوە نوێنەرى شەقام نین و تا دوایى. بۆیە ئێمەش بیرمان لە هەر هەوڵێكى دبلۆماسى دەكردەوە بۆ دەرچون لەو گۆشەگیریەى كە ئۆپۆزسیۆن و راگەیاندنى هەرێم بەسەریدا سەپاندوبوین.
كاتێك پێشنیارمان بۆ كرا سەردانى سەرۆكى هەرێم بكەین،بە دەرفەتێكى باشمانزانى بۆ ئەوەى لەو گۆشەگیرى وپەراوێزخستنە دەرچین، بۆیە رەزامەندیمان نیشاندا، بەڵام پێش سەردانى سەرۆكى هەرێم،نوێنەرمان سەردانى نەوشیروان مستەفاى سەرۆكى بزوتنەوەى گۆرانى كرد،سەردانەكەى سەرۆكى بزوتنەوەى گۆران بۆ دو مەبەست بو،یەكەم بۆ ئەوەى بزانن ئێمە بۆ دژایەتى ئۆپۆزسیۆن سەردانى سەرۆكى هەرێم ناكەین،دوەم بۆ ئەوەبو كە سەرۆكى بزوتنەوەى گۆران بە فەرمى و بە كردارى تەعاملمان لەگەڵ بكات و لەو گۆشەگیریە دەربچین كە ماوەى دو هەفتەیە ئۆپۆزسیۆن بەسەریاندا سەپاندبوین.سەردانەكەمان بۆ لاى سەرۆكى هەرێمى كوردستان هەوڵێكى تاكتیكى بو بۆ ئەوەى لەو گۆشەگیریە بێینە دەرەوە كە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و راگەیاندنى بە ناو سەربەخۆ و ئێران بە سەریدا سەپاندبوین،ئەنجامى سەردانەكەش سەركەوتو بو،بەرزترین دەسەڵاتى هەرێم پێشوازى لە كۆمۆنیست و پەكەكە و كوردستانپۆستیەكان كرد و بە فەرمى ناسێنران،جارێكى تر داواكارەیەكانى خەڵكى نارازى كوردستان و خۆپیشاندەرانمان بردەوە بەردەمى سەرۆكى هەرێم و نارەازیى خەڵكى كوردستانمان بە شێوەیەكى دبلۆماسى زیندوكردەوە،پاش سەردانەكەمان بردەرانى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى وازیان لە دەستەواژەى هەڵوەشانەوەى ئەنجومەن هێنا،هەندێك لە كەناڵەكانى راگەیاندن هاتن بە هانامانەوە چەندین وتار و لێدوان و راپرۆرتى رۆژنامەوانی و بەیانیان بۆ بڵاوكردینەوە،سەرۆكى هەرێم رەزامەندى نیشاندا بۆ ئەوەى نوێنەرى شەقام لە گفتوگۆكانى نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا بەشدارى بكات بەڵام ئۆپۆزسیۆن رەزامەندى نیشان نەدا و بەو هۆیەوە نوێنەرى شەقام نەیتوانى بەشدارى گفتوگۆ پێنج قۆڵیەكە بكات.
ئەوەى ماوەتەوە بێڵێم ئەوەیە كە هەندێك دۆستى نزیكى خۆم وە بە تایەبتى نوسەران و بەرپرسانى سایتى كوردستانپۆست،لە ماوەى رابوردودا زۆر بە گومانەوە لەگەڵ من و برادەرانى ترى ئەنجومەن جوڵانەوە،كەماڵ جەمال موختار بە دەمى خۆى دەیوت بە كۆتاییهاتنى خۆپیشاندان ئەنجومنى كاتى هەڵوەشاوەتەوە، لە سانسۆرەكانى سەر بلاوكراوەكانى ئێمەدا دەینوسى كەس بۆى نیە بە ناوى ئەنجومەنەوە قسە بكات و ئەنجومەن نەماوە ،هەر نوسینێكى ئێمە یان هەر نوسینێك بۆ داكۆكیكردن لە ئێمە لە كوردستانپۆست بلاودەكرایەوە كاك كەمال سانسۆرى دەكرد و بە نوسینى نەشیاو بەردەبوە گیانى ئەنجومنى مەیدانى ئازادى كوردستان و ناوى هەندێك لە نوسەرە نهێنەیكانى كوردستانپۆستى دەخستە ئەستۆى من.
من لە خوێنەرانى كوردستانپۆست و لە هەمو دڵسۆزێكى كورد دەپرسم،ئەو هەڵوێستەى ئێمەى ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى كوردستان باشە كە هەوڵدەدەین لەگەڵ دەسەڵاتدارانى فەرمى هەرێمى كوردستان كێشەكانى خەڵكى نارازى كوردستان و خۆپیشاندەران چارەسەربكەین ،یان ئەو هەڵوێستەى ئۆپۆزسیۆن و ئەو بردەرانەى ئەنجومەنى كاتى كە پاش 26-4 وازیان لە ئەنجومەن هێنا باشە كە هەوڵدەدەن كێشەى خەڵكى نارازى كوردستان نەگاتە قۆناغى چارەسەركردن و لە باتى ئەوەى شەقام بەشێك بێت لە چارەسەركردنى كێشەكانى هەرێمى كوردستان دەستى ئێران و عراق دەگرن و دەیخەنە ناو هاوكێشە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستانەوە،ئەمە لە كاتێكدایەكە ئەو هێزانە نەك هەر نایانەوێت كێشەكانى هەرێم چارەسەر بكرێت بەڵكو تا بۆیان بكرێت رێگەى چارەسەرى دوردەخەنەوە و كێشەى تریش بۆ هەرێمى كوردستان دروستدەكەن و سەروەرى هەرێمى كوردستان دەخەنە ژێر پێیانەوە.
14-7-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست