کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بەرهەمى سەردانەكەمان بۆ لاى سەرۆكى هەرێم !!!!

Monday, 16/05/2011, 12:00







دواى چاوپێكەوتنى ئێمەى ئەندامانى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى لەگەڵ سەرۆكى هەرێمدا، لە لایەن زۆرێك لە رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستانەوە روبەروى نارەزایى بووینەوە،ئەو نارەازیى بونە لەوەوە سەرچاوەى گرتبو كە خەڵكى كوردستان لە دەسەڵات زۆر تورەن و ئۆمێدیان نیە داواكاریەكانى خەڵك لە لایەن سەرۆكى هەرێم و حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە جێبەجێبكرێن و كێشەكانیان چارەسەر بكرێن. لە وەڵامى نارەازیى خەڵكى كوردستاندا وتمان گفتوگۆلەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى كوردستاندا بۆ چارەسەرى كێشەكان رەوایە و تاوان نیە،وتمان سەرۆكى هەرێم پێى وتین داواكارى خەڵكى نارازى رەوایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا دانیشتن دەكەم بۆ جێبەجێكردنیان.ئەو كاتە ئێمە نەمندەتوانى لەوە زیاتر بڵێین،چاوەروان بووین بەرپرسانى هەرێم داواكاریەكانى خەڵك جێبەجێبكەن و ئاشتى لە نێوان دەسەڵات و خەڵكدا دروستبێتەوە و ئێمەش دڵخۆش ببین و زیاتر ببینە جێى متمانەى خەڵكى كوردستان،یان بەرپرسانى هەرێمى كوردستان داواكاریەكانى خەڵك جێبەجێنەكەن و دیوارى رقى نێوان دەسەڵات و خەڵك ئەستورتر ببێت و كێشەكان قوڵتر ببنەوە،ئەو كات رەخنە و گلەیەكانى خەڵكى نارازى كوردستانیش لە جێى خۆیاندا دەبێت و ئێمەش دوچارى شكست دەبین.
وا هەفتەیەك بەسەر دیدارى وەفدى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى پێشو(ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى كوردستان) نوێ لەگەڵ سەرۆكى هەرێمدا تێپەرى،لەو هەفتەیەدا چەند داخوازیەكى خەڵكى نارازى هەرێمى كوردستان بەرەو جێبەجێكردن دەرۆن :
1. یەك لە داواكاریەكانى وەفدى ئەنجومەن، كشانەوەى هێزە سەربازیەكانى ناو شار و شارۆچكەكانى هەرێم بو بۆ دەروەى شارو شارۆچكەكان،ئەو داواكاریەى خەڵكى نارازى كوردستان پاش چەند رۆژێك جێبەجێكرا و،هێزە سەربازیەكان شار و شارۆچكەكانیان بەجێهێشت.
2. لەو رۆژەوە سەردانى سەرۆكى هەرێممان كردوە،هەوڵدان بۆ دەستگیركردنى چالاكوانانى ئەنجومەنى كاتى مەیدانى ئازادى كۆتایى هاتوە.
3. یەك لە داوكاریە هەنوكەییەكانى خەڵكى نارازى هەرێمى كوردستان،دەستگیركردن و دادگاییكردنى بكوژانى شەهیدانى رۆژى 17-شوبات و رۆژانى دوایی بو كە ئێمە جارێكى تر رۆژى 9-5 گەیاندمانەوە سەرۆكى هەرێم،ئەم ئێوارەیە كەناڵەكانى راگەیاندنى هەرێمى كوردستان ئەو هەوالەیان بڵاوكردەوە كە دادوەرى لێكۆڵینەوەى دادگاى سلێمانى لە سەر كەیسى شەهید سوركێو وشەهید شێرزاد ،عەمید ئاسۆ شێخ تەهاى بە مەبەستى لێكۆلینەوە تا رۆژى 25-5 دەستگیركردوە،عەمید ئاسۆ سەرپەرشتى ئەو مەفرەزەیەى دەكرد كە رۆژى 19-2سوركێو و شێرزادى لەبەردەمى نەخۆشخانەى سلێمانى ئەهلى لە شەقامى خانەقا شەهیدكرد.
4. لە چوارچێوەى دورخستنەوەى بەرپرسە گەندەڵەكانى هەرێمى كوردستان،هەر ئەمرۆ دكتۆر نورى عوسمانى بەرێوەرى دیوانى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران،لە سەر كارەكەى لادرا.

دكتۆر فائیق محەمەد گوڵپى
ئەندامى ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى كوردستان 16-5-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە