کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دكتۆر ئارى سامى ورگى نەخۆش هەڵنادرێت،كەللە سەرى نەخش دەكاتەوە

Friday, 01/10/2010, 12:00



لەوكاتەوە پۆلا سەعید لە سەر بەرپرسیارێتى خۆى دەربارەى كوردستانپۆست پاكانەى بۆ دەسەلات كرد و ناوى منى وەك یەك لە هاوكارانى كوردستانپۆست هێنا،هەركاتێك سەیرى نووسینەكانى كوردستانپۆست دەكەم،ناتوانم بێ هەڵوێست بم،هەر نوسینێكى راست و شۆرشگێرانە لە كوردستانپۆستدا بلاودەكرێتەوە لە خۆشیدا پێدەكەنم و ورەم بەرزدەبێتەوە،هەر نووسینێكى دوور لە راستی و بێ بەڵگە لە كوردستانپۆستدا بلاودەكرێتەوە،بێزار و دڵگران دەبم،هەندێك جار وەلام دەدەمەوە،ئەو كەسانەى بە ناحەق هێرشیان دەكرێتە سەر و دەیانناسم،بە نوسین وەڵام دەدەمە و راستیەكان بۆ خوێنەر ئاشكرا دەكەم،هەندێك جاریش بێ دەنگى لێدەكەم.
ئەمرۆ نووسینێكى سایتى كوردستانپۆستم لە سەر دانانى راگرى كۆلیژەكانى زانكۆى سلێمانی خوێندەوە،كە لە لایەن بەرێزێكەوە نووسرابوو بە ناوى دكتۆر رێبوار،دكتۆر رێبوار لە نووسینەكەیدا بە خرابى باسى لە راگرە نوێكان كردووە،ئەو كەسێكى ئازادە،بەلام بە مەرجێك نووسینەكەى راست بێت،من دو كەس لەو بەرێزانە دەناسم كە بوونەتە راگرى كۆلێژى پزیشكى و كۆلێژى پزیشكى ددان،دكتۆر رێبوار زانیارى هەڵەى لەسەر بڵاوكردوونەتەوە،لەوانەیە ئەو بەرێزە ئەو دووپزیشكە پسپۆرە باش نەناسێت و لە لایەن كەسانى ترەوە زانیارى هەڵەى وەرگرتبێت،بۆیە من بە گرنگى دەزانم بۆ خوێنەران و بۆ دكتۆر رێبورا ر و بۆ كوردستانپۆست زانیاریەكان راست بكەمەوە.
دەسەڵاتى ئەمرۆى باشوورى كوردستان تا سەر ئێسقان دەسەڵاتێكى حزبیە،گۆرینى سیماى حزبایەتى زەق بە نێوچەوانى سیستەمى فێركردن لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا، كارێكى باشە و بەو هیوایەى لە دەزگاكانى ترى حكوومەتدا ئەو گۆرانكاریانە ئەنجام بدرێن،ئەگەرچى من لە بابەتى گۆرینى راگرى زانكۆكاندا بۆچوونى ترم هەیە و واى نابینم ئەو گۆرانكاریە بە تەنها بۆ پێشخستنى زانست و فێركردن بێت،بەڵام هێندەش بە نەگەتیف سەیرى ناكەم ئەگەر حزبى بوون مەرجى سەرەكى گۆرانكاریەكان نەبێت،بەلام ئەگەر كەسێك یان لایەنێك بێت و سەرتاپاى پرۆسەى گۆرانكاریەكە رەش بكات و زانیارى هەڵە بە خەڵك و بە كوردستانپۆست بدات،ئەبێ هەر كەسێك زانیارى راستى لایە وەك ئەركێكى ئەخلاقى هەوڵى راستكردنەوەى هەڵەكان بدات.لە لایەكى ترەوە هەڵە و تاوانەكانى دەسەڵاتى باشوورى كوردستان هێندە زۆرن، نووسەران و دڵسۆزانى گەلى كورد پێویستیان بەوە نیە لە سەر بنەماى زانیارى هەڵە و هەڵبەستراو هێرش بكەنە سەر دەسەڵات و خاڵى لاواز بدەنە دەستى دەسەڵات بۆ ئەوەى رەخنەكان پووچەڵ بكاتەوە،بۆیە بە پێویستم زانى لە سەر دكتۆر ئارى سامى راگرى كۆلێژى پزیشكى و دكتۆر فەلاح هەورامى راگرى كۆلێژى پزیشكى ددان هەڵەى نویسنەكەى دكتۆر رێبوار راستبكەمەوە.
1.دكتۆر ئارى سامى پسپۆرى نەخۆشیەكانى مێشك و بڕبرەى پشتە،كۆلێژى پزیشكى زانكۆى بەغداى تەواو كردووە ولە بوراى پسپۆریدا بروانامەى بۆرد (دكتۆراى) هەیە،سەرۆكى بەشى نەخۆشیەكانى مێشكە لە كۆلێژى پزیشكى و لە نەخۆشخانەى فێركارى سلێمانى،دكتۆر ئارى وەك پزیشكێكى سەركەوتوو و دڵ نزم ناسراوە،نەك وەك كەسێكى حزبى.دكتۆر ئارى ئەگەر كارى نەشتەرگەرى بكات كەللەسەرى نەخۆشەكان دەكاتەوە،نەك وەك ئەوەى دكتۆر رێبوار دەیلێت هەر ورگى نەخۆش هەڵدەدرێت.
2.دكتۆر فەلاح هەورامى پسپۆرى نەخۆشیەكانى ددانە،كۆلێژى پزیشكى ددانى تەواو كردووە و دكتۆراى(بۆردى عراقى) لە نەشتەرگەرى دەم و دداندا هەیە،وەك كەسێكى حزبى نەناسراوە،چۆن نووسەرى ئەو بابەتە دەڵێت فرى بە سەر دكتۆرى ددانەوە نیە.
3.من راگرە نوێكانى تر ناناسم،هیوادارم زانیاریەكانى دكتۆر رێبوار لە سەر راگرەكانى تر راست دەرچن.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە