کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


نامە خوێناویەکەی یەکێتی،لە سەر تەرمی کاوە گەرمیانی

Friday, 20/12/2013, 12:00






لە سالانی رابوردودا، پارتی و یەکێتی،لەسەر پاراستنی دەسەلات، لە هەرێمی کوردستاندا،کەمێک سیاسەتیان جیاواز بو.هەرجی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بو،لە دێر زەمانەوە تا ئامەرۆ، لەو باوەرەدایە کە ترساندن و سەرکوتکرن و لەناوبردنی خەلک و لایەنی نارازی لە سیاسەتەکانی،باشترین رێگەن بۆ پاراستن و بەهێزکردنی دەسەلات. بۆیە پارتی لە سەرەتای راپەرینەوە، ژمارەیەک خەلکی سیاسی لە ناوچەی بادینان تیرۆر کرد،لە کاتی شەری براکۆژیدا لەگەل یەکێتی، چەندان بەرپرسی بالای یەکێتی بە دیلی شەهید کرد،لە چەند سالی رابوردودا لە کەرکوک و هەولێر و دهۆک،چەندان رۆژنامەنوس و کادری سیاسی حزبەکانی تری هەرێمی تیرۆر کرد.
هەرچی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە،دوای راپەرین تا سالی ١٩٩٦ ،چەندان کەسایەتی نارازی لە سیاسەتی یەکێتی و چەندان کەسی جیابوەوە لە یەکێتی لە هەولێر و سلێمانی تیرۆر کرد،بەلام یەکێتی لە دوای روخانی رژێمی سەدام، هەلوەستەیەکی کرد و بە شێوەیەکی کاتی دەستی لە تیرۆری ناحەزەکانی هەلگرت.لەم سالانەی دواییشدا کاتێک نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی جیابوەوە و بزوتنەوەی گۆڕانی دروستکرد،یەک لە کارە سەرەکیەکانی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەبو،بە خەلکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی رابگەیەنێت، کە هەر کارێکی تیرۆر لە لایەن یەکیتیەوە ئەنجام درابێت،نەوشیروان مۆستەفا بەرپرس بوە،بە چونیشی بۆ ناو گۆران بەرپرسیارێتی تیرۆری لە کۆڵ یەکیتی کردۆتەوە،وە ئەوەسەرکردایەتیەی ئێستەی یەکێتی لە رابوردو و لەم ئێستەدا دژی تیرۆرە بوە.دەستهەلگرتنی یەکێتی لە تیرۆر بە شیوەیەکی کاتی و تاوانبارکردنی نەوشیروان مستەفا بەو کارە تیرۆریستاینەی لە رابوردودا لە لایەن یەکێتیەوە ئەنجامدراون، لەوەوە سەرچاوەی دەگرت کە یەکێتی پێیوابو،کاری تیرۆرکردنی خەلکی نارازی لە کوردستاندا باوی نەماوە و نارەزایی ئەمریکا وخەلکی کوردستانی لێدەکەویتەوە و مەترسی لەسەر مانەوە و بەهێزکردنی دەسەلاتی دروست دەکات.بەتەمابون لە هەلمەتی هەلبژاردنەکاندا بە خەلکی کوردستان بلێن تیرۆرکردنی خەلکی نارازی کوردستان لە رابوردودا،دەستی نەوشیروان مستەفای لە پشتەوە بوە،تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسانی کوردستانیش،کاری پارتی دیموکراتی کوردستانە و یەکێتی بەو سیاسەتەی پارتی نیگەران بوە و لە رابورد و لە ئێستەدا دژی تیرۆرکردنی سیاسیە.بەلێ یەکێتی بە تەمابو لە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا،بابەتی تیرۆری سیاسی و توند و تیژی بکەنە وەرەقەی سەرکەوتن بەسەر پارتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا.بەلام کاتێک بینیان کوشتن و بڕینی پارتی دژی خەلکی کوردستان زیانی بە پارتی نەگەیاندوە و لە دوای شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان و رێژوان و بیلال، پارتی لە هەولێر و دهۆک دەنگی زیادی کرد و لە سنوری پاریزگای سلێمانیش ژمارەی دەنگەکانی لە هەلبژاردنی رابوردو زیاتربوە،وە کە بینیان بزوتنەوەکەی نەوشیروان مستەفا،کە بەقسەی بەرپرسانی یەکێتی بکوژی زۆرترین خەلکی سیاسیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و هەلەبجە،دادی بۆ یەکێتی نەبو و نەوشیروان مستەفا نەک هەر لەبەر چاوی خەلکی کوردستان نەکەوت،بزوتنەوەکەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زۆرترین دەنگی هێنا و یەکێتی بەجێهێشت،چاویان پەریە تەوقی سەریان و بە حساباتی سیاسی خۆیاندا چونەوە، گەیشتنە ئەو بروایە کە بە باشی خەلکی کوردستانیان نەناسیوە وهەلەیان کردوە،گەیشتنە ئەو بروایە کە کوشتن و برین و ترساندن،باشترین رێگان بۆ پاراستن و بەهێزکردنی دەسەلات،باشترین ریگەن بۆ ئەوەی خەلکی کوردستان لە ترسی مان و نەمان دەنگ بدەن حزبە دەسەلاتدارەکان.
دوای ئاشکرابونی ئەنجامی هەلبژاردنی ٢١-٩-٢٠١٣ بەرپرسێکیی یەکێتی وتی : زۆر دیموکرات بوین بۆیە دەنگی کەممان هێنا، بە گویرەی تیگەیشتنی یەکێتی بۆ دیمۆکراتی، مەبەستی بەرپرسەکە ئەوەیە وەک پارتی لە ئێستادا رۆژنامەنوسیان تیرۆر نەکردوە و وەک گۆڕان لە رابوردودا پارتی و شیوعی و کۆمونیست و ئیسلامیان نەکوشتوە. بۆیە لە دوای دەرچونی ئەنجامی هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان،لە سنوری دەسەلاتی یەکێتی لە سلێمانی و گەرمیان،ژمارەیەک کاری تێکدەری و ژمارەیەک تیرۆر، بە دەستی بکەری نادیار دروستبو،تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی لە ٥-١٢-٢٠١٣ ئەم کارانەی گەیاندە لوتکە.بە بروای من ئەمە نامەی نوێی یەکیتی نیشتمانی کوردستانە بۆ خەلکی کوردستان و بۆ هێز و لایەنە رکەبەرەکانی، نامەکە ئەوە دەگەیەنێت کە نەرمی بەرامبەر رۆژنامەنوسان، ئازادی لە نوسین و قسەکردن،باسکردنی کەم و کۆری و گەندەلیەکانی یەکێتی و بە لاواز نیشاندانی لە لایەن نوسەران و رۆژنامەنوسانەوە،لە سنوری دەسەلاتی یەکێتیدا کۆتایی هات و بە خەلکی کوردستان دەلێت ئەگەر لە هەلبژاردنی ئایندەدەدا دەنگمان نەدەنێ وەک کاوە گەرمیانی و شاسوار ئەبدولواحیدتان لێدەکەین.نامەکە بە سەرۆکی بزوتنەوەی گۆران و بەرپرسەکانی تری گۆڕان دەلێت، چیتر قبول ناکەین بە ئارەزوی خۆتان کادر و ئەندامی حزبەکەمان بۆ لای خۆتان رابکێشن وبە پێوەری ئازادی سیاسی و دیمۆکراتی فریومان بدەن،نامەکە بە یەکگرتو و کۆمەلی ئیسلامی دەلێت، چیتر ریگە نادەین بە ئازادی کار و باری سیاسی و رێکخستنی خۆتان لە سنوری دەسەلاتی ئیێمەدا پێشبخەن،دەبێت ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانتان لە سنوری دەسەلاتی یەکیتیدا،وەک ژمارەی کورسیەکانی سنوری دەسەلاتی پارتی بێت.نامەکە بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەلێت ، ئەگەر واز لە خەونی گەرانەوە بۆ سلێمانی و گەرمیان نەهێنن، وریایەکی هەشتاکانی سەدەی رابوردوتان بۆ زیندو دەکەینەوە،تا کادر و بەرپرسەکانتان بەدەردی ئەو سەردەمانە ببات.

دکتور فایق محەمەد گۆلپی
٢٠-١٢-٢٠١٣



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە