کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بۆ ئەوانەى دووبەرەكى لە نێوان لیستى گۆڕان و (پ چ د ك)دا دروستدەكەن!!

Monday, 01/06/2009, 12:00


ماوەى حەوت ساڵە هەردوو حزبى دەسەڵاتدار دژایەتى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان (پ چ د ك) دەكەن،لەو كاتەوە لیستى گۆران درووستبووە هەردو حزبى دەسەڵاتدار دژایەتى توندى ئەم لیستەش دەكەن،بۆ ئەوەى حزبە دەسەڵاتدارەكان لە یەك كاتدا دژایەتى هەردوو لایەنەكە درێژە پێبدەن و زۆر لە سەر خۆشیان نەكەوێت، دەیانەوێت لیستى گۆران و (پ چ د ك) بكەن بەگژ یەكدا و بۆ خۆیان سەیربكەن،ناوبەناو هەواڵى گۆماناوى بڵاودەكەنەوە كە گوایە (لیستى گۆران بۆ دژایەتى پ چ د ك درووستبوە)*1،یان رایدەگەیەنن گە (لیستى نەوشیروان پێوەندى لەگەڵ ئیتلاعات و فەتحولا گۆلەنەكاندا هەیە و فشارێكى زۆر دەخاتە سەر(پ چ د ك)**2.ئەم جۆرە هەواڵانە هەڵبستراوى دام و دەزگاكانى پارستن و زانیاری حزبە دەسەڵاتدارەكانى باشورى كوردستانن،ئەبێت هەڤاڵانى پ چ د ك و بردەرانى لیستى گۆران بە ئاگاییەوە لەگەڵ ئەو جۆرە هەوالانەدا هەڵسوكەوت بكەن.
ئەوەى دژایەتى (پ چ د ك) دەكات لیستى گۆران نیە،ئەوەى دژاەیەتی (پ چ دك) دەكات ولە سەر داواى توركیاو ئێران فشار دەخاتە سەر(پ چ د ك) لایەنە دەسەڵاتدارەكانن كە حەوت ساڵە كادرو ئەندامەكانى شاربەدەر دەگەن و سەرۆكەكەى دەستگیر دەكەن و بارەگاكانى دادەخەن و رێگەى چالاكى لێدەگرن و رێگە نادەن بەشدارى هەڵبژاردنەكان بكات،لیستى گۆران ماوەى دوو مانگە درووستبووە،دژایەتى پ چ د ك حەوت ساڵى تێپەركردوە،ئەو لایەنەى بە شێوەیەكى سەرەكى دژایەتى لیستى گۆران دەكەن هەر ئەولایەنە دەسەڵاتدارانەن كە حەوت ساڵە دژایەتى پ چ د ك دەكەن،ئەوە تەنها حزبە دەسەڵاتدارەكانن كە لایەنگرانى لیستى گۆران لە دەزگاكانى حكومەتى هەرێم دەردەكەن و رێگە نادەن پ چ د ك بەشدارى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان بكات،لە كاتێكدا كە دوو لایەن یەك دوژمنیان هەبێت لۆژیك نیە واز لە دوژمنە هاوبەشكە بێنن ویەكێكیان دژایەتى ئەوى تر بكات ،كەوابوو لۆژیك نیە لیستى گۆران بۆ دژایەتى (پ چ د ك) دروستبووبێت و بە گوێرەى ئامۆژگارى توركیا و ئێران فشار بخاتە سەر (پ چ د ك)،لۆژیكە لیستى گۆران و (پ چ د ك) لەم كاتەدا پێویستیان بە پشتگیرى و هاوكارى یەكتر ببێت،ئەگەر لیستى گۆران و پ چ د ك دوو لایەنى سەربەخۆن و بەراستی دەیانەوێت لە سیستەمى سیاسى هەرێمدا گۆرانكارى بكەن،لۆژیكە پشتگیرى و هاوكارى یەكتربكەن و لۆژیكە پشتگیرى و هاوكارى هەموو لایەنە دیموكراتەكانى كوردستان و هەموو خەڵكى كوردستان بۆ خۆیان گەرەنتى بكەن و ئەو فشارەى لە لایەن دەسەڵاتەوە رووبەرویان دەبێتەوە سنورى بۆ دابنێن و هاوكێشە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان بگۆرن و گۆرانكاریەكى دیموكراتى لە سیستەمى سیاسى هەرێمى كوردستاندا درووستبكەن .
  1-6-2009
*: سەرچاوەیەك لە ى ن ك بە رۆژنامەى رۆژى وڵاتى راگەیاندبوو.
*: رۆژنامەى كوردستان راپۆرت: ئەمرۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ مندا دوان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە