کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دواخستنى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان لە خزمەتى پرۆسەى دیموكراتیدا نیە

Monday, 25/05/2009, 12:00


بریاربوو لە 25- ئەم مانگەدا هەڵمەتى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان و سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان دەستیپێبكردایە،بەلام بە فشارى پەرلەمانى هەرێم بۆ سەر كۆمسیۆنى بالاى هەڵبژاردنەكان و بە فشارى حزبە دەسەڵاتدارەكان بۆ سەر پەرلەمانى هەرێمى كوردستان،ئەو هەڵمەتە لە كاتى خۆیدا دەستیپێنەكرد و تا ئێستەش كاتى نوێى هەڵمەتەكە لە لایەن كۆمسیۆنەوە دەستنیشان نەكراوە.
ئێمە وەك لیستى هیوا دواخستن و دیارینەكردنى كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردن و كەمكردنەوەى ماوەى هەڵمەتى هەڵبژاردن رەخنە دەكەین،دواخستن و كەمكردنەوەى ماوەى هەڵمەتى هەڵبژاردن لە خزمەتى دەسەلاتدایە و دژى پرۆسەى دیموكراتى و دژى جیاكردنەوەى دەسەڵاتەكانى هەرێمى كوردستانە:
1.ئەم دواخستنە هەوڵى پەراویزخستن و بێ دەسەلاتكردنى كۆمسیۆنى بالاى هەڵبژاردنەكانە،لەبەر ئەوەى لە كاتى هەڵبژاردندا كۆمسیۆن بەرزترین دەسەڵاتە،حزبە دەسەڵاتدارەكان ئەو پێگەیەى كۆمسیۆنیان پێ هەرس ناكرێت و دەیانەوێت بیخەنە ژێر كۆنترۆڵى خۆیانەوە و بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكارى بهێنن و بریارەكانى بەتاڵ بكەنەوە.
2.هەندێك لە حزبە دەسەڵاتدارەكان كێشەى ناوخۆییان هەیە،بۆ لابەلاكردنەوەى ئەو كێشانە پێویستیان بە كاتى زیاتر هەیەوە و دەیانەوێت لە سەر حسابى كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردن كێشەكا نیان چارەسەر بكەن.
3.نزیكەى مانگێگ دەبێت هەردوو حزبى دەسەڵاتدار بە شێوەیەكى ناراستەوخۆ هەڵمەتى هەڵبژاردنیان دەستپێكردووە و سوودیان لە دام و دەزگا و تواناكاریەكانى حكومەتى هەرێم وەرگرتووە،ئەگەر تا مانگێكى تر بەم شێوەیە بەردەوام بن نیوەى هەڵمەتكەیان بەو شێوەیە بەرێوەدەبەن و لە سەریشیان ناكەوێت و سنورى هەڵمەتى هەڵبژاردنى لیستەكانى تریش كەم دەكەنەوە.
لە پێناوى پێشخستنى پرۆسەى دیموكراتیدا و بۆ سنورداركردنى هەڵمەتى نارەسمى حزبە دەسەڵاتدارەكان،دیاریكردنى بە پەلەى رۆژى هەڵمەتى هەڵبژاردن لە لایەن كۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانەوە ئەركێكى نیشتمانى و دیموكراتى و یاساییە،داوا لە لیستەكانى ترى دەروەى دەسەڵاتیش دەكەین رەخنە لە دواخستنى هەڵمەتى هەڵبژاردن بكەن وپشتگیرى كۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان بكەن بۆ ئەوەى بە شێوەیەكى یاسایى و سەربەخۆ وپرۆفیشنالى كارەكانى هەڵبژاردن بەرێوەببات، تا لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئایندەدا جارێكى تر هەرێمى كوردستان نەكەوێتە ناو لیستى رەشەوە.
دكنۆر فائیق محەمەد گوڵپى : وتەبێژى لیستى هیوا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە