کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


تا دێت گومان له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆيي رۆژنامه‌ي ئاوێنه‌ قولَده‌بێته‌وه‌

Friday, 13/09/2013, 12:00


له‌ هه‌رێمي كوردستاندا و به‌ تايبه‌تي له‌ سنوري پارێزگاي سلێماني، ژماره‌يه‌ك رۆژنامه‌ و گۆڤاري ئه‌هلي ده‌رده‌چن، ئه‌و رۆژنامه‌ و گۆڤارانه‌ راسته‌وخۆ حزبي ده‌سه‌ڵات ده‌ريان ناكات و له‌ لايه‌ن كۆمه‌لێك خه‌لَكي رۆشبيري هه‌رێمي كوردستانه‌وه‌ ده‌رده‌كرێن. ئه‌م ده‌زگايانه‌ي راگه‌ياندن هه‌ندێك بابه‌ت بلاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كه‌نالَه‌كاني ده‌سه‌ڵات بلاوي ناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ رۆژنامه‌نوسه‌كاني ئه‌و كه‌ناڵانه‌ به‌ چه‌ند كارێك هه‌لَده‌ستن كه‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌و كاره‌ي ئه‌واني پێناكرێت، كه‌ وابو رۆژنامه‌ ئه‌هليه‌كان هه‌ندێك جار له‌ باتي ده‌سه‌ڵات ئه‌ركه‌كاني ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌ وانه‌يه‌ هه‌موو كه‌س هه‌ست به‌و جۆره‌ كارانه‌ي ميدياي ئه‌هلي نه‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ي ئه‌و حزبانه‌ هه‌ستي پێده‌كه‌ن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاتدان يان له‌ ناو حزبه‌ ئۆپۆزسيۆنه‌ كلاسيكه‌كاندا نين. بۆ نمونه‌ سايتي ئاوينه‌ رۆژي (١١-٩-٢٠١٣) راپرسيه‌كي بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ ناوي ده‌نگدان و ته‌نها ناوي پارتي، يه‌كيتي، گۆران، كۆمه‌ل و يه‌كگرتوي داناوه‌، له‌ كۆتاييدا نوسيويه‌تي حزبه‌كاني تر، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ٣١ حزبي سياسي به‌شداري هه‌لبژاردني په‌رله‌ماني كوردستان ده‌كه‌ن و (١٩) له‌و حزبانه‌ حزبي كوردستانين، باشه‌ چۆن ده‌بێت سايتێكي به‌ ناو سه‌ربه‌خۆ به‌و شيوه‌ێه‌ (١٤) چوارده‌ حزب پێكه‌وه‌ كۆ بكاته‌وه‌ به‌ بي ئه‌وه‌ي ره‌ئيان وه‌ربگرێت و به‌و شيوه‌يه‌ مافي ئه‌و قه‌وارانه‌ فه‌رامۆش بكات، ئايه‌ ئه‌مه‌ چ جۆره‌ ده‌زگايه‌كي راگه‌ياندني سه‌ربه‌خۆيه‌؟ ئاخۆ ئه‌م سايته‌ له‌ نه‌زانيه‌وه‌ به‌و كاره‌ هه‌ستاوه‌ يان بۆ مه‌به‌ستي تايبه‌تي به‌و شێوه‌يه‌ راپرسي ده‌كات. بۆ به‌دواداچون بۆ ئه‌م جۆره‌ راپرسيه‌ي سايتي ئاوێنه‌، پێوه‌نديم به‌ سه‌رنوسه‌ري نوێي ئاوينه‌وه‌ كرد و پێموت چۆن سايته‌كه‌تان به‌و شيوه‌يه‌ راپرسي بلَاوده‌كاته‌وه‌؟، له‌ وه‌لَامدا سه‌رنوسه‌ر ووتي ئه‌وه‌ راست نييه‌ به‌و شيوه‌يه‌ راپرسي بڵاوبكرێته‌وه‌، هه‌ر ئيسته‌ قسه‌يان له‌گه‌لَ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ي پيايدا بچنه‌وه‌، به‌ڵام وا زياتر له‌ دوو رۆژ به‌سه‌ر به‌لَێنه‌كه‌ي سه‌رنوسه‌ردا تێپه‌ري و راپرسيه‌كه‌ي ئاوێنه‌ به‌و شێوه‌يه‌ي حزبه‌ به‌ ناو گه‌وره‌كان ده‌يانه‌وێت به‌رده‌وامه‌.
كه‌ ئه‌و راپرسيه‌ سه‌يره‌ي سايتي ئاوێنه‌م بيني، چه‌ند رووداويكي هاوشێوه‌ي ئه‌م راپرسيه‌م به‌ بيرهاته‌وه‌ كه‌ له‌ لايه‌ن به‌رێوه‌به‌راني رۆژنامه‌ي ئاوينه‌وه‌ ئه‌نجامدراون و تا ئێسته‌ باسم نه‌كردون، نه‌ وه‌ك من هه‌لَه‌دا چوبم، به‌ڵام كه‌ ده‌بينم ئه‌و ده‌زگايه‌ له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ به‌رده‌وامه‌ برِوا ده‌كه‌م كه‌ من هه‌لَه‌ نيم به‌ گۆنجاوي ده‌بينم لێره‌دا وه‌ك هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسيارێتي باسيان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ي سنور بۆ نابه‌رپرسياره‌تيه‌كاني ده‌زگاي راگه‌ياندني ئاوێنه‌ دابنێين و گۆمانه‌كاني سه‌ر ئاوێنه‌ كه‌م ببێته‌وه‌.
چه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ي ئاوێنه‌ له‌ راگه‌ياندراوێكدا داواي له‌ خه‌لَكي كوردستان كرد ده‌رباره‌ي كه‌يسي هه‌لَه‌بجه‌ و ئه‌و دزي و گه‌نده‌لَيانه‌ي ده‌سه‌ڵات كردويه‌تي به‌ ناوي هه‌لَه‌بجه‌وه‌، زانياري بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ي به‌ ئه‌لَقه‌ بابه‌تي له‌سه‌ر بنوسن، منيش به‌لگه‌يه‌كه‌م له‌ لابوو به‌ رۆژنامه‌نوسێكي خه‌لَكي هه‌لَه‌بجه‌دا بۆم ناردن كه‌ له‌ رۆژنامه‌ي ئاوێنه‌ كاري ده‌كرد و به‌و رۆژنامه‌نوسه‌ و به‌ سه‌رنوسه‌ري دووه‌مي ئاوێنه‌م وت به‌ ته‌نها ئه‌و كۆپيه‌م لايه‌ تكايه‌ كۆپي بكه‌ن و ئه‌وه‌ي خۆمم بۆ بنێرنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئه‌مرِۆش ئه‌و ده‌كيومينته‌م نه‌بينيه‌وه‌ كه‌ برِي (٢٥٠) دوسه‌د و په‌نجا ميليۆن دۆلار دزي و گه‌نده‌لَي له‌ خۆ گرتبوو، كاتێك بينيم ده‌كومێنته‌كه‌ بڵاو نه‌كرايه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌لَ سه‌رنوسه‌ري دووه‌مي ئاوێنه‌دا قسه‌م كرد، وتم تكايه‌ ده‌كيومێنته‌كه‌م بۆ بنێرنه‌وه‌، كاكي سه‌رنوسه‌ري ئاوێنه‌ ووتي به‌خوا ونم كردوه‌، ده‌كيومێنته‌كه‌ (٢٠-٢٥)، لاپه‌ره‌ي ئينگليزي بوو.
چه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌والَێك له‌ سه‌ر جه‌ند سايت و رۆژنامه‌يه‌ك بڵاوكرايه‌وه‌ گوايه‌ هه‌ندێك ده‌زگاي راگه‌ياندني هه‌رێم هاوكاري مادي له‌ موخابه‌راتي توركيا وه‌رده‌گرن، له‌ ناو ناوه‌كاندا ناوي رۆژنامه‌ي ئاوێنه‌ش هه‌بوو، به‌راده‌راني ئاوێنه‌ په‌نايان بۆ من و بۆ حاجي ئه‌حمه‌دي سه‌رۆكي په‌ژاك هێنا بۆ ئه‌وه‌ي پاكانه‌يان بۆ بكه‌ين و بلَێن ئه‌و رۆژنامه‌يه‌ رێبازيكي نه‌ته‌وه‌يي و نيشتمانپه‌روه‌ري هه‌يه‌، كاك حاجي ئه‌حمه‌دي و منيش دژي ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌ ليدوانماندا و رۆژنامه‌ي ئاوێنه‌مان پاراست.
سه‌ره‌تاي ئه‌مسالَ له‌ سه‌روبه‌ندي شه‌هيدبوني (٣) سێ ژنه‌ سياسه‌تمه‌داري باكوري كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا، رۆژنامه‌نوسێكي رۆژنامه‌ي ئاوێنه‌ به‌ په‌له‌ جه‌ند پرسيارێكي بۆ ناردم و به‌ ته‌له‌فۆن داواي لێكردم به‌ په‌له‌ وه‌ڵامي پرسياره‌كاني بده‌مه‌وه‌، منيش گومانم كرد و به‌ مه‌به‌ست وه‌ڵامه‌كه‌م دواخست، رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ زۆر ته‌نگاو بوو، دواي هه‌فته‌يه‌ك وه‌ڵامي پرسياره‌كانيم دايه‌وه‌، بۆ ماوه‌ي سێ هه‌فته‌ چاوه‌رِوان بوم چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م بڵاوبكرێته‌وه‌، بلَاونه‌كرايه‌وه‌، كاتيك پرسيارم له‌ رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ كرد كه‌ بۆچي چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م بڵاونه‌كرايه‌وه‌، رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ زۆر دلَگران بوو و ووتي:"سه‌رنوسه‌ر وتويه‌تي چاوپيكه‌وتنه‌كه‌ هيج زانياريه‌كي تازه‌ي تيدا نه‌بوو بۆيه‌ بڵاوي ناكه‌ينه‌وه‌، ئيتر ده‌بێت مرۆڤ له‌ ئامانجي ئه‌و رۆژنامه‌يه‌ تيبگات".

دكتور فايق گولَپي
١٣-٩-٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە