کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئایا رێبەر ئاپۆ دکتاتۆرە یان ماندێلایە؟

Thursday, 02/01/2014, 12:00


یەک لە رەخنەکانی رۆشنبیرانی باشوری کوردستان لە پ ک ک ،ئەوەیە کە دەلێن پ ک ک لە رادە بەدەر سەرۆکەکەیان(ئوجئالان) بە گەورە دەبینن و وەک پیرۆز سەیری دەکەن،ئەمەش جۆرێکە لە تاک پەرستی و دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستبونی دکتاتۆریەت و بەردەوامبونی ئەو سیستەمە تاکرەویەی لە رۆژهەلاتی ناوەراست و کوردستاندا هەیە.لەم رۆژانەدا رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش لە نوسینێکدا ئوجئالانی بە ماندێلا چواندبو،بەلام وتبوی یەک جیاوازی لە نێوان ئوج ئالان و ماندێلادا هەیە ئەویش ئەوەیە خەلک لە ئوجئالان دە ترسێت بەلام کەس لە ماندێلا ناترسێت.
بەلێ بەوشیوەیە دەردەکەوێت کە لە ئاستی کوردستان و لە ئاستی نێوەولەتیشدا ،ترس لە بە دکتاتۆر درەکەوتنی رێبەر ئاپۆ هەیە.
پێش دامەزراندنی پ ک ک،لە کاتی دروسبونی گروپی رۆشنبیری و شۆرشگێردا ،ئوج ئالان دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی رێکخراویک کردوە،لە ناو ریزی رێکخراودا، کورد و تورک هەبون،لە بەر ئەوەی لەناوگروپدا لە هەمویان بە توانا تر بوە،وەک سەرکردەی گروپ قبولیان کردوە.
پاش دامەزراندنی پ ک ک و دەستپێکردنی خەباتی کوردایەتی،یەک لە بنەما سەرەکیەکانی تێکۆشانی پ ک ک ئەوەبوە،کە گەلی کورد سەرکردەی هەبێت،وەک چۆن تورک کەمال ئەتاتورکی هەیە،عەرەب جەمال عەبدولناسری هەیە،فارس ئیمام خومەینی هەیە،ئەمریکا جۆرج واشنتۆنی هەیە،ئەلمان بەسمارکی هەیە،دەبێت گەلی کوردیش سەرکردەی هەبێت. بونی سەرکردە لای پ ک ک مەرجێکی نەتەوەبونی گەلی کورد بوە.سالی ١٩٩٣ وەفدێکی کوردانی باکور هاتنە شاری هەولێر و کۆرێکیان بۆ رۆشنبیرانی باشور گرت،یەک لە کۆرگێرەکان وتی ئێمە دەمانەویت ئوج ئالان بکەینە سەرۆکی کورد،وەک چۆن کەمال ئەتاتورک سەرۆکی تورکە.
تێگەیشتنی پ ک ک بۆ گەل و نەتەوە ئەوەیە،تەنها زمان و نیشتمان و جارەنوسی هاوبەش و کلتور و ئاین بەس نین بۆ نەتەوەبونی هەر پێکهاتەیەک،بونی سەرکردەی نەتەوەیی و نیشتمانی،بونی کەسانی زانا و لێهاتو شاعر و فەیلەسوف،پێویستیەکی تری نەتەوەبونن،بۆیە یەک لە کارە گرنگەکانی پ ک ک بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد دروستکردنی سەرکردەی نەتەوەییە بۆ نەتەوەکەی.
لە کەسێتی رێبەر ئاپۆدا،کۆمەلێک سفات کۆبونەتەوە تا بتوانرێت بکرێتە سەرکردەو رابەری گەلی کورد،یەک لەو سفەتانە ئەوەبو کە دوای تێپەربونی زیاتر لە نیوسەدە بەسەر تێپەربونی نکولیکردن لە بونی گەلی کورد لە تورکیا،کاتێک کوردەکانی باکور لە ترساندا،یان لە شەرماندا نەیاندەوت ئێمە کوردین،لەو کاتەدا، ناوەرست و کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستدا،رێبەر ئاپۆ هات و بە تێزێکی نەتەوەیی شۆرشگێرانە وتی ، نەتەوەی کورد لە تورکیادا هەیە،کوردستان داگیرکراوە و هەولی ئازادی کورد و کوردستان دەدەین.بۆ گەلێکی بندەست و نکولیلێکراوی وەک کورد،کەسێکی وەک ئاپۆ لە ناکاو هەلکەوێت و دژی سیستەمی نکولیکردنی گەلی کورد راوەستێ و داوای مافەکانی بکات،بە دلنییەوە دەچیتە ناو دلی گەلی کوردەوە و دەبیتە سەرکردە.
یەک لە سفاتە گرنگەکانی تری رێبەر ئاپۆ،قولبونەوەیە لە سیاسەت و مێژوی کۆمەلگادا، ئەفسانە و ئاین و فەلسەفە و زانستی بە قولی خوێندۆتەوە،مێژو بارودۆخی کۆمەلایەتی و کلتوری کوردستان و رۆژهەلاتی ناوەراستی بە تێر و تەسەلی خوێندۆتەوە،ئەو لایەنی گشتی و تایبەتیانەی،واتە لایەنی جیهانی و کوردستانی هێناوەتە لای یەک و لە یەکتری ئالاندن و لێکیدان وریبازێکی نوێی کۆمەلایەتی،سیاسی، کلتوری لێدەرهێناوە و کردویەتی بە رێبەری کار و تێکۆشان.ئەو کەسانەی لە نزیکەوە لەگەل رێبەرئاپۆ ژیاون،یان لە بەرهەمە نوسراوەکانی تیگەیشتون،کەوتونەتە ژێر گاریگەری هزر و سیاسەتیەوە و بە سەرکردەو رێبەری خۆیانی دەزانن.
لە روی رێکخستنی سیاسی و هاندانی خەلک بۆ خەبات، بەرنامە و هەلسەنگاندنەکانی ریبەرئاپۆ،وەرگێردراون بۆ کار وچالاکی ریکخراوەکانی سەر بە پ ک ک ، نەک هەر خەباتێکی پر ئیرادە و بەردەوامە ،بەلکو خەبات و چالاکی هەمەلایەنە وهاوسەنگ و فراوانن.شانبەشانی شۆرشی چەکداری،بەرخۆدان و تێکۆشان لە زیندان،پەروەردەی فکری و کاری رێکخستنی،خەباتی دبلۆماسی و چالاکی جەماوەری،راگەیاندنی بینرا و بیستراو،پێکەوە بۆ تەواوکردنی یەکتری و بۆ گەیاندنی دۆزی رەوای گەلی کورد بە جیهان،رۆڵیکی گرنگیان بینی لە شۆرشی باکوری کوردستاندا،لە ئاستی کوردستانی و ناوچەیی و جیهانیدا کەم وێنە بون.کاتێک پ ک ک یەکەم کەنالی سەتەلایتی کوردی کردەوە،لە هەرێمی کوردستان،یەک کەنالی سەتەلایت نەبو،لەو کاتەدا کە پ ک ک بوە خاوەننی کەنالی تەلەفزیۆنی سەتەلایت، چەندان ولات هەبون سەتەلایتیان نەبو،چاودێرانی بواری راگەیاندن دەلێن کە پ ک ک یەکەم هێزە لە جیهاندا لە کاتی خەباتی چەکداریدا کەنالی سەتەلایتی هەبێت،لە کۆتایی نەوەدەکاندا،لە چاوپێکەوتنێکی کەنالی تەلەفزیونی نیلی میسریدا(NIL TV)بە زمانی ئینگلیزی،سەفیری تورکیا لە میسر وتی ئێمە کەنالی تەلەفزیونمان بۆ دۆستەکانمان کردەوە لە باکوری عراق بۆ ئەوەی دژەیەتی کەنالی پ ک کی تیرۆریستی پێبکەین.ئەم شیوازی رێکخستن و چالاکیەی پ ک ک، داهێنانی رێبەر ئاپۆیە،لە ناو کورداندا، لە باکور و لە پارچەکانی تری کوردستاندا وینەی نەبوە،بۆیە هێندەی تر ئاپۆ چوە ناو بیر و هۆشی خەلکی کوردستانەوە و پێوانەکانی سەرکردەی گەلی کوردی بۆ خۆی قازانج کرد.
هەر لەبەر ئەو توانا و داهێنانەی رێبەر ئاپۆبو کە دەولەتی تورک بریاری دەستگیرکردنی دا،وایدەزانی دەستگیرکردنی ئەو کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد دەهێنێت، دەولەتی تورک نەیزانیبو،ریبەر ئاپۆ هەمو شۆرشگێر و قوتابیەکانی لە رێگەی پەروەردەوە وەک خۆی لێکردبون.کاتێک رێبەر ئوج ئالان دەستگیرکرا،بە بیری دەولەتی تورکا نەدەهات هەر گەریلایەک بۆ خۆی ئاپۆیەک بێت،لە پای ئەو هەمو پرۆپاگەندانەی تورک و هاوپەیمانەکانی بۆ ئوج ئالانیان هەلبەست،گەل و گەریلا نەک هەر دڵیان لە سەرۆکەکەیان کرمێ نەبو،بەلکو چەندان چالاکی خۆبەختکرنیان ئەنجامدا،دەیان تاکی کورد و تاکی بیانی، دلسۆزی خۆیان بە بەخشینی گیان ،بۆ ئازادی گەلی کورد و رێبەرئاپۆپیشاندا،لە تورکیا و ئەوروپا و روسیا و کوردستان و یۆنان و رۆژهەلاتی ناوەراست، چەندان کەس ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و گیانی خۆیان لە پیناو ئازادبونی سەرۆکەیان بەخشی،ئەمە یەکەم جارە لە میژوی تێکۆشانی گەلی کوردا قوربانی وا لە پێناوی ئازادیدا بدرێت،کار گەیشتە ئەوەش گەلانی تری جیهان بۆ پشتگیری گەلی کورد و بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئاگر لە جەستەی خۆیان بەربدەن.ئەم جۆرە چالاکیەی دژی دەستگیرکردنی رێبەر ئاپۆ، وای لە وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا مالدرین ئۆلبرایت کرد بلێ، ئێمە پێشبینیمان نەدەکرد،ئوج ئالان لای گەلی کورد هێندە پیگەی هەبێت کە بەرامبەر دەستگیکردنی، کاردانەوەی گەلی کورد بەو شیوەیە بێت.
ماوەی ١٥ سالە، رێبەر ئاپۆ لە زیندانی سیستەمی ستەمکار و دژە مرۆڤ و نادیمۆکراتی سەرمایەداریدا ژیان بەسەر دەبات،نەک هەر چۆکی بۆ داخوازیە نارەواکانی ئەو سیستەمە دانەواندوە،بەلکو لە چەندان کتێبی میژویی و فەلسەفیدا،رەگو ریشەی سیستەمی سەرمایەداری دەرخستوە و ریگەی نیشانی مرۆڤایەتی داوە، چۆن داری زری سەرمایەداری لە بنەوە هەلکەنێت.لە ماوەی ١٥ سالی ژیانیدا لە تورکیا،لە رێگەی کتێب و نامەکانیەوە،توانی بینای سیستەمی دەولەتی تاک نەتەوەی تورکیا بینیتە لەرزین،کە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە دروستکراوە و بۆتە هۆی نکولیکردنی گەلی کورد و گەلانی تری ولاتی تورکیا.لە زینداندا سیستەمی دیموکراتی نوێی، بۆ بەرێوەبردنی کار و جالاکی حزب و دەولەت، لە چوارچیوەی کونفیدرالی دیمۆکراتیدا دەرخست، کە رێگە لە دروسبونی تاکرەوی و خۆسەپاندن و دەسەلاتی بۆماوەیی رۆژهەلاتی ناوەراست دەگریت،سیستەمی هاوسەرۆکی ژن و پیاو، کە لە ناو ئۆرگان و دەزگاکانی ک ج ک دا پەیرەو دەکرێت،نمونەی سیستەمێکیی دیمۆکراتیە کە مرۆڤایەتی خەوی پێوە دەبینێت،داهێنانی رێبەر ئاپۆیە،سالی رابوردو لە کاتی دروستبونی قەیرانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەییدا،کە چۆن و کێ ببێت بە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی،رێبەر ئاپۆ لە زیندانەوە پێشنیاری هاوسەرۆکی کردبو،کە لەیلا زانا و مەسعود بەرزانی ببنە هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی. دوژمن بۆیە ریبەر ئاپۆی زیندان کرد، لە خەلک دایببرێت و دەرفەتی نەبێت سەرکردایەتی شۆڕشی گەلی کورد بکات،کەچی قوتابیەکانی ئاپۆ،بە رێبازەکەی ئاپۆ، لە چوارجیوەیەکی گونجاودا،بە باشترین شێوە رابەرایاتی شۆرشیان کرد،رێبەر ئاپۆشیان گەیاندە ئاستی ئەستێرەیەکی گەشی جیهان و، لەم رۆژانەدا لە ئاستی کوردستان و جیهاندا رێبەر ئاپۆ وەک وەک ماندێلا دەبینرێت .
دکتور فایق محەمەد گۆلپی ٢-١-٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە