شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق لە خولێكی راهێنانی نێو دەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەى توند و تیژى دژى ژنان و ئافرەتان
Thursday, 05/11/2009, 12:00
شەرمین كەریم
توركیا-اسگنبول
لە رێكەوتی 1-11-2009 شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق بەشدار بوون لە خولێكی كارى نێودەوڵەتی لە ووڵاتی توركیا(اسگنبول) بۆ دانانى پلانی نیشتمانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى توند و تیژى دژى ژنان و ئافرەتان ، شاندی هەرێمی كوردستان بریتی بوون لە بەرێزان رێكخەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان و نوێنەرانى (وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری ژنان و ئافرەتان, تەندروستی ,كۆمەڵایەتی داد پەروەردە ,ناوەخۆ, پلاندانان, مافی مرۆڤ, وە ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی) . شاندی حكومەتی عێراق بە هەمان شێوە نوێنەرانى بەشداربوون)، خولەكە بە سەرپەرشتی سەندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتە جێ بوونUNFPA)) و (UNIFEM) بەرێوەچوو كە ماوەی سێ رۆژی خایاند , دەستپێكى خولەكە بریتی بوو لە ووتەی هەریەك لە بەرێزان (بەرێوەبەرى نووسینگەى عێراق لە سەندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ نیشتە جێ بوون , رێكخەری حكومەتی هەرێمی كوردستان, و وەزیرى دەوڵەت بۆ كاروبارى ژنان) دواتر وروژاندنی چەندین بابەتی گرنگ تایبەت بە تەوەرەكانی خولى كارەكە و دەستنیشان كردنى جۆرەكانى توندو تیزی لە كوردستان و عێراق. پاشان خستنە رووی سەرجەم بەرنامەو دەستكەوتەكانى وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لە بەرەنگاربوونەوەى توند وتیژى دژى ژنان و ئافرەتان . پاش خستنە رووی چەندین تەوەری گفتو گۆ بەشدار بوون بە سێ گروپ لە كۆتایى خولەكە رەشنووسى پلانى نیشتمانى بۆ ماوەى دوو ساڵ خرایەروو . بریاردرا كە دانیشتنى بەردەوام ئەنجام بدرێت بۆ چۆنیەتى جێبەجێكردنى چاڵاكییەكانى پلانەكە لە ئایندەیەكى نزیكدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست