ئاكام لە چاوەڕوانی خێرخوازانە
Tuesday, 13/04/2010, 12:00
ئاكام علی عبدالقادرلە دایك بووی 15\4\ 1998
مندالێكی ژیكەلەی خێزانێكی گوزەران مام ناوەندە و دانیشتووی شارۆچكەی دەربەندیخانە هەر لەسەرەتای لە دایك بوونی منداڵێكی ناكام بووە دوای پشكنین دەركەوتوە كە دڵی كونە لە گفتو گۆیەكمان لەگەڵ دایك و باوكی ئاكام ، علی عبدالقادر باوكی ئاكام ووتی لە گەڵ لە دایك بوونی هەستمان كرد كە منداڵێكی نائاسایی و تەندروست ناجێگیرە چونكە كێشی زۆر كەم و لاواز بوو كاتێك كە تەمەنی چەند مانگێك تێپەڕی كرد هەستمان كرد كە ملی لە فەقەڕاتەكانیەوە خوارە و شێوازی لێدانی ترپەی دڵیشی ئاسایی نیە ، لەو كاتەوە تا ئێستا كە تەمەنی ئاكام نزیكەی 12 ساڵە ئێمە بە ڕێگای نەخۆشخانەو دكتۆرەوەین، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوینەتە چارەسەری كۆتایی بۆ ئاكام.
باوكی ئاكام لە درێژەی قسەكانی ووتی :دوای ئەوەی سەردانی بنكەی هێلینا بۆ منداڵە كەمئەندامەكانمان كردو تیمێكی پزیشكی ئەمریكی پشكنینیان بۆ كرد بەڵام ئەنجامەكەمان وەرنەگرتەوە، دوای هەوڵێكی بێ وچان و پشكنینی زیاتر بۆی دەركەوت لەگەڵ ئەوەی ملی خوارە دڵیشی كونە، لەگەڵ بیستنی ئەو هەواڵە مل خواریەكەمان لە بیركرد وبەدوای چارەسەری دڵی دا گەڕاین دوای پشكنین و بردنی بۆ لای پزیشك و ئەنجامدانی ڕاپۆرتی پزیشكی و بە ووتەی پزیشكان دەركەوت كە بڕی تێچووی نەشتەرگەریەكەی 12 ملیۆن دیناری تێدەچێت.
لەبەر ئەوەی ئەو ئیمكانیەتەمان نەبوو ناچار سەردانی ڕێكخراوی منداڵ پاریزی كوردستانمان كرد لە سلێمانی بەمەبەستی هاوكاری كردن ئەوەندەی لە توانای ئەواندابوو بڕی 3ملیۆن دیناریان بۆ خەرج كردین لێرەوە زۆر سوپاسی هاوكاریەكەیان دەكەین كە بە دەنگمانەوە هاتن بەڵام بەداخەوە لەبەر بێ دەرامەتی توانای ئەوەمان نیە كە بتوانین بڕی پارەكەی بۆ تەواو بكەین و نەشتەرگەریەكەی بۆ ئەنجام بدەین ، بۆیە لەو مینبەرەوە هانا بۆ خێرخوازانی ئەمەكدار ئەبەین بۆ تەواو كردنی ئەو بڕە پارەیەو ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكەی ئەگەر نا ئەبێ چاوەڕوانی قەدەر دابین ئاخۆ چیمان بەسەر دێنێ و كەی كۆرپە بێ نازەكەمان لە باوەش دەردێنێ
دایكی ئاكام بە هەڵكێشانی هەناسەیەكی قووڵ ووتی ئەمە قەدەری خودایە و ئێمە زۆر سوپاس گوزارین چاومان لە هیمەتی خێرخوازانە.
بۆیە داوا لە خێرخوازان دەكەین كە بە هانای ئەو منداڵە چاوگەشەوە بێن و ژیانی لە مەترسی ڕزگار بكەن و كەمێكیش دڵی دایك و باوكی خۆش بكەن.
بۆ پەیوەندی كردن تكایە پەیوەندی بەو ژمارە مۆبایلەوە بكەن 07702114362 یان بە ئیمەیلی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست