کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موکەرەم تالەبانی، بە پلان لە کەسایەتییە ناودارەکانی سلێمانی دەدات

Friday, 27/12/2013, 12:00


سلاۆ....... پێش هه‌موو شتيك ئه‌مه‌وى هه‌موو كه‌سيك بزانى كه‌من لَه‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى كه‌ خزمى موكه‌رِه‌م تالَه‌بانيم وهيچ كيشه‌م نيه‌ له‌گَليا ......به‌لَام قسه‌ى دوور له‌ راست خۆش نيه‌!

1-له‌ ژماره‌ 6258 رۆژی 16\12\2013 لاپەڕە 16 و له‌ به‌شى نۆيه‌م- به‌رگى دووه‌م (له‌باسى عومه‌رى حاجي حه‌مه‌ ئاغا)، موكه‌رِه‌م تالَه‌باني ئه‌لَى حاجى عه‌لى ئاغا گه‌ره‌كى ده‌رگه‌زێن دروستكردووه‌! به‌شه‌رتى حاجى عه‌لى ئاغا دانيشتووى به‌غا بوو و هيج په‌يوه‌ندى نه‌بووه‌ به‌سليمانییەوە. ئه‌وه‌ى راستیی بێت حاجى سه‌عيد ئاغا (باپيرم) دروستكردبوو وله‌ويش دانيشتبو كه‌ ئيستا خانووكه‌ى بۆ به‌ گه‌راج وملَكى وه‌ره‌سى زاهير حاجى ئه‌حمه‌د ! .

2-بيجگه‌له‌ له‌ئه‌وه‌ باسى ته‌ها محێدين مه‌عروف ئه‌كا كه‌ وا جێگرى سه‌روك كۆمارى عيراق ورژێمى به‌عسى رووخاو (سدام حسين) بوو ....به‌معنايه‌كى خراپ......به‌لَي ته‌ها وابوو به‌س ئه‌وه‌ى جيگاى باسه‌ كه‌ته‌ها باليوزى عيراق له‌ بريتانيا بوو پيش 17 تموز 1968 كه‌واته‌ به‌عسى نه‌بوه‌ وله‌سه‌ر به‌يان 11 ئازار 1974 كرا به‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عيراق و موكه‌رِه‌م خوى وه‌زيرى ره‌ى بوو له‌سه‌ر ليستى شيۆعييه‌كان كه‌ ئه‌ندام بوون له‌ (جبهه‌ تقدميه‌ وأشتراكيه‌) له‌گه‌لَ حزبى به‌عسدا ......ئه‌و حزبه‌ كه‌ ده‌وريكى رئيسى هه‌بووه‌ له‌ ده‌ستبيكردنى شه‌رَى 1974 له‌نيوان كورد وحكومه‌ت!!
حه‌زئه‌كه‌م موكه‌رِه‌م باسى 1994 بكا كه‌ چۆبوو به‌ر ئيستعلاماتي قه‌سرى سه‌دام وداواى (له‌ريى عه‌ريزه‌ووه‌) يارمه‌تى مادى له‌سدام خۆى كرد .....ئه‌وه‌بو 500 هه‌زار دێنارى ته‌بعى بۆ برَي وه‌كو مه‌عاش!؟

3- ئينجا واباس ئه‌كا كه‌ عومه‌رى حاجي حه‌مه‌ ئاغا
به‌واسته‌ ته‌عيين بووه‌ وكراوه‌ به‌ قائمقام كفرى......نه‌خير وا نه‌بوه‌ وعومه‌رى حاجي حه‌مه‌ ئاغا خۆى درچووي حقوق بووه‌ (كه‌ ئه‌و كاته‌ هه‌موو كه‌سيك شه‌هاده‌ي حقوقي نه‌بووه‌) وئه‌گه‌ر به‌واسته‌ تعيين بوايه‌ ئه‌خرايه‌ شوينيكي نزيك نه‌ك كفرى!!

موكه‌رِه‌م يه‌كه‌م جاري نيه‌ كه‌ باسى بنه‌مالَه‌ كونكاني سليمانێ به‌ خراپى ئه‌كا وخۆشى دلَنێايه‌ كه‌كه‌سيان نه‌ماوه‌ وجوابى به‌نه‌وه‌!! وه‌كو نموونه‌ بنه‌مالَه‌كانى سه‌عيد قزاز, ماجد مسته‌فى وئه‌حمد بگ.
موكه‌رِه‌م هه‌ر ئه‌و كه‌سيه‌ كه‌ ئه‌هات بۆ سليمانێ له‌ نه‌وه‌كان وده‌يگوت سدام ناردۆمى بو مفاوه‌زه‌ وكاكه‌ سداميش ئاگاي لێ نه‌بو ...... ومه‌به‌سته‌كه‌ى له‌وه‌ عه‌فوات وه‌رگرى له‌ زه‌ريبه‌ي عه‌قارى ملَكه‌كان ره‌فيقه‌ خاني هاوسه‌ري!؟ وه‌بۆشى كرا!!
وجارێكى تريش هاته‌ووه‌ به‌ عه‌ينى بيانوو وبه‌وش ئه‌رزيكي ورگرت له‌ گه‌ره‌كى باخان به‌ بلاش!؟

موكه‌رِه‌م زه‌لاميكي ئينتيهازي وهه‌موو ئه‌و شتانه‌ي كه‌باسي ئه‌كا هه‌مووي هي داخي حيزبي شيوعييه‌ كه‌تاريخيكي ره‌شي هه‌يه‌ به‌رامبه‌ر بزۆتنه‌وه‌ى كوردى وهه‌مان حيزب له‌دژى بياني ئازار بوو ويه‌كه‌م فيشك له‌دژى كورد له‌ تفنگي شيوعي ده‌رچوو!!


محه‌مه‌د جمال سه‌عيد ئاغا
07701573800

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە