ڕۆژ تیڤی داده‌خرێت
Thursday, 04/03/2010, 12:00
له‌کاتێکدا ڕۆژ تیڤی ده‌نگوڕه‌نگی ملوێنان مرۆڤی ئازادی خواز به گشتی و زیاتر له چل ملوێن مرۆڤی کورده و یه‌کێکه له که‌ناڵه هه‌ره بوێر‌و مه‌یدانیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی و به پره‌نسیپێکی دیموکراتیك، وه‌شانی خۆی به ڕێوه ده‌برد و له هه‌رجێیه‌ك نادادیه‌ك هه‌بوبێت له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی ڕۆژ تیڤی به‌وپه‌ڕی بوێرییه‌وه ئه‌و نادادیه‌ی هێناوه‌ته زمان و ڕاستیه‌کانی بۆ بینه‌رانی خۆی ئاشکرا کردوه‌و له میانی به‌رنامه‌کانی خۆیدا له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی هه‌ستیار به‌رنامه‌کانی خۆی داڕشتبوو. له‌وانه به‌رنامه‌ی چاندوهونه‌ر، ژنان ، گه‌نجان، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندین به‌رنامه‌ی دیکه. شایانی باسه ڕۆژ تیڤی به زاراوه‌کانی کرمانجی، زازاکی، سۆرانی، هه‌ورامی و چه‌ندین زاره‌وه‌ی تری کوردی به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کرد جگه له زمانی کوردی به‌زمانه‌کانی تورکی، عه‌ره‌بی ئاسوری به‌رنامه‌ی هه‌بوو. له‌سه‌ر ئه‌وپره‌نسیپه دیموکراتیه‌ی که ڕۆژ تیڤی هه‌یبوو ده‌وڵه‌تی فاشستی تورکیا به‌ته‌واوی هه‌راسان بوبوو هه‌ربۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵی داخستنی ڕۆژ تیڤی دا بوو بۆ ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگای ئه‌مریکاو زۆرێك له وولاته ئه‌وروپییه‌کانی دا. تا کار گه‌شته ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه به‌رواری 04/03/2010 پۆلیسی به‌لژیکا له‌ده‌ره‌وه‌ی پێوانه دیموکراتیه‌کانی ئه‌وروپاو به‌وپه‌ڕی وه‌حشی گه‌رانه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ناوه‌ندی بینای ڕۆژ تیڤی و زۆرێك له که‌لوپه‌له‌کانی ناو بینایه‌که‌یان شکاندوه و چه‌ندین کارمه‌ندو میوانی ڕۆژتیڤی یان ده‌ست به‌سه‌ر کردوه و به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی به‌لژیکا نیشانی‌دا که چه‌نده وابه‌سته‌یه به به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانیه‌کانیه‌وه که له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌یه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپای پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان بانگه‌وازی له‌گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین خاوه‌ندارێتی له ده‌نگوره‌نگی خۆیان ڕۆژ تیڤی بکه‌ن و پیلانی ده‌وڵه‌ته به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته‌کان و داگیرکه‌رانی کوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تی تورك شه‌رمه‌زار بکه‌ن و له ده‌وری ڕۆژ تیڤی کۆببنه‌وه.
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وروپا
04/03/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست