کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شارۆچكەى تەق تەق خۆتان سەرپشكن

Tuesday, 16/06/2009, 12:00


سڵاو شارەخنجیلانەكەم بیرتانە لەساڵى 96 لە مانگى زنجیر رۆژى دەبابە كاتژمێرى تاڵان لەكۆتایى مانگى ئابدا لەرۆژى خیانەتى نەتەوەیى 31 ى ئابدا چیتان بەسەر هات بیهێننەوە بیرى خۆتان هەرگیز بیرتان نەچێتەوە كە پارتى دیموكراتى كوردستان پێشمەرگە قارەمانەكانى پارتىوبارزانى كورانى گیان لەسەردەستى دزى وجەردەیى چیان بەسەر هێنان ئەوەى بەسەر ئێمەیا هات بەسەرهاتێك بوو بچێ ونەیەتەوە هەتا پێیان دزرا دزیان ئەوەى تاڵانیانكرد تاڵانیان كرد قیرە قیرى مریشكى دزراو دەنگى رۆژە رێیەك دەرۆیى ئەوشارە خنجیلانە هەمووى بەجەلالى لەقەڵەم درابوو دەستیان نەپاراست لەهیچ كەسێك ئەوەى بەردەستیان كەوتایە لێیان دەدە و دەیانگرت مایەوە قێزەونترین كار كەلەم شارە كردیان كەنازانم چۆن ناوى ببەم ئارەقى شەرم دێتەخوارەوە بەرومدا ئەوەى كردیان لەهیچ مێژوو و سەردەمێك نەكراوە هاوزمانى خۆت هاودینى خۆت هاو جل وبەرگى خۆت كەهیچ ئاینێك رێگاى پێنادا كەكردیان ئەتك كردنى چەندین كچى ئەوشارەبوو چ وەڵام و پاساوێكتان هەیە بەرانبەر ئەوكارە !!! دەبوایە لەسەرەتاوە نەهێڵن پارتى ناوچە لێرە دابنێ دەبوایە كەهاتن بەردبارانیان بكەن پەكولەم خیانەتە دەك رووتان رەش بێ وەك رووتان رەش بووە . دوێنێ دكتۆر فوئاد هاتە ئێرە دەزانن بۆ هاتبوو ؟ بێگومان هەندێكتان دەزانن هەندێكتان بێئاگان ! بۆئەوە هاتبوو كە كەحەیاو شەرەفى حزبەكەى بكرێتەوە كە نەیانماوە چونكە باش دەزانن ئێمە دەنگ بەیەكێتى نادەین كەهاوپەیمانى پارتیە پارتیەك ئەو ستەمەى لەئێمە كردبێ تازە بەتازە بچین دەنگى پێبدەین چۆن هەرگیز كارى واناكەین چونكە ئەگەر دەنگ بدەین بەیەكێتیش هیچ فەرقێكى نیە كەدابێتمانە پارتى بۆئەوكەسانەى كەدەست نیشان كراون و پارەیان وەرگرتووەلەدكتۆر فوئاد بۆ كۆكردنەوەى دەنگ بۆلیستى كوردستانى باشەرەفى شارەكەیان نەدۆرێنن دەنگێك بێ بەپارە بكردرێت پارەكەشى هى ئەو میللەتەبێ دەبێ چۆن دەنگێك بێ حزبێك متمانەى بەمیللەتەكەى نەمابێ بەم جۆرەیە شار بەشار شوێن بەشوێن رۆژانە لەگەراندان بۆ بەدەست هێنانى دەنگ گرنگ نیە بەپارەبێ بەسەیارەبێ بەبەلاش بێ گرنگ ئەوەیە كەدەنگێكى زیاتر بێنن گەر دەتانەوێ ئەوەى بەسەرتان هاتووە لەلایەن پارتیەوە بیرتان نەچێتەوە دەنگیان پێمەدەن چونكە دەنگ دان بەم لیستە دەنگدانە بەخیانەت و تاوانكارى دەنگدانە بەوونكردنى ناسنامەى شارەكەمان ئێمە وەك لیستى گۆڕان شانازیتان پێوەدەكەین و پێشوازیتان لێدەكەن بەهاتنتان بۆ ناو لیستەكەمان بەڵێنتان پێدەدەین كە رووى گەشى شارەكە بگێرینەوە بۆ رووەگەشەكەى جارانى لەئێوەداواكارین دەنگى خۆتان بەفیرۆ مەدەن ئیتر خۆتان و ویژدانتان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە