کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆ خۆت زهنیەت و ئەقڵت فاشیستانە بێت چۆن دەتوانى سیستەمى مۆدیرن و ئەوروپیانە پەیڕەو بكەیت

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


ئەم حكومەتەى كە ئێستا هەیە حكومەتى دوو حیزبە كە بە زۆر خۆیان فەرزكردووە بەسەر هزرو رامانى ئەم گەلەدا، حكومەتى كە دەستى بچێتە خەڵكەكەى خۆى و بەر شەقى بدات و داواى ماف و حقووق بە دەسوەردان لە ئاسایشى نەتەوەیى بزانێت و بیانوو ئەوە بێت كە دەستى لە پشتەوە هەیە دڵنیابە وەكو هێنانەوەى تەرمەكەى عوسمانى قالە منەوەرتان لێ دەكات كە ساڵى 1994 بە سەدان كەسیان شەهیدو بریندار كرد. وەك ئەوەى هەڵەبجەى شەهید دەكات كە مۆنۆمینتەكە سوتا. ئەوەى لە ماوەى چەند رۆژى رابردووشدا ئەنجامدرا ئاسایش بەرامبەر بە خوێندكاران كردى ئەمە سەرەتایەكى مەترسیداربوو، كاتێك لە رۆژهەڵاتى ناوەراست دەگوترێت حكومەت ئەوا ئاسایش و پۆلیس و تاقمە داپڵۆسێنەرەكانمان بیر دەكەوێتەوە، ئەم حكومەتەش خاوەن چەند ئەزموونى داپلۆسێنەرە، لەوانە تەجروبەى بەعس، فیستڤاڵى ساڵانەى خوێندكارانى ئێران، فیستیڤاڵى ساڵانەى خوێندكارانى توركیا، سووریا، كە ئەم سێ دەوڵەتەش كۆڵەكەى ئەساسی ئەم حكومەتەى خۆمانن. گەر دوو گا لە دۆڵێكدابن رەنگى یەك نەگرن ئەوا خوى یەك دەگرن، ئەم پەندەش پڕبە پێستى ئەو حكومەتەى خۆمانە. لە كۆتایى ساڵدا دەیەوێت سیستەمى پەروەردە بگۆڕێت. باشە گەر تۆ خۆت زهنیەت و ئەقڵت فاشیستانە بێت و ئازادى رادەربڕین بە تاوان و دەسوەردان بزانی چۆن دەتوانى سیستەمى مۆدیرن و ئەوروپیانە پەیڕەو بكەیت ئەمەش دووفاقییەكە كە وەكو ئەوە وایە كۆڵێ كتێبی مێژووى لەسەر پشتى كەر بخوێنیتەوەو بڵێت دەبم بە مێژوو نوسس.
بۆیە ئەوەى كە دەردەكەوێت لەبەر ئەوەى حكومەت خۆشى باش دەزانێت سەپێنەرە ئەوا بۆ مانەوەى خۆى هەموو شتێ دەكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە