سەلاحەدین بەهادین هێشتا نەبووە بە دەسەلات بانگەشەى براكوژى دەكات
Thursday, 16/07/2009, 12:00
ئەوەى قسە بەگەریلایەك بڵێ موی لێدێ زمانى، ئەوەى ناڕەوایی بەرامبەر بە دەتەپەو ژنە شۆڕشگێڕەكانى بەردەم تانك و زرێپۆشەكانى تورك و منداڵە دەست شكاوەكان بكات خیانەتكارە. ئەم كۆمەڵگا كوردییە چ گوناحە كە گیرۆدەى كۆمەڵێ سەركردەى ناپاك و بەرژەوەندى پەرستو سفردڕببوە. كورد ووتەنى ئەوەى فێرى بووى بە ژیرى تەركى نادەى بە پیرى. بێگومان لەم كوردستانەدا حزب نەبووە پیاوى دەسەلات و بگرە پیاوى ولاتانى دراوسێ نەبووبێ، بارزانى، تاَلەبانى، مەكتەب سیاسى هەردوولا، ئیسلامییەكان كە فایلیان دەركەوت، بگرە ئێستاش حزبە ئیسلامییەكان بۆ بڕیار گرتنێك دەرهەق بە دەستوورو چۆنیەتى بەشدارى كردن لە هەڵبژاردن پرس بە ویلایەتى فەقێى ئێرانى و مەلیكى سعودییەو نەسروڵاى لوبنان دەكەن. تۆیەك كە دەزانى دەستوور دژى ئەو میللەتە نوسراوەو بە دەستى دەرەكى تیادایە كەچى كاك سەلاحەدین بانگەشەى چاك سازى دەكەیت و دەڵێن وتووتە بەڵێ بۆ دەستوورو بارزانى بە 10 ملیۆن دۆلار، ئافەرین ئەمەیە چاكسازییەكەت. لەبیرمان ناچێتەوە كە هەر رۆژ تەیارەكانى تورك و تۆپەكانى ئێران گوندەكانى هەرێمى كوردستانیان بۆردومان دەكردو دایكە عایشەیان شەهید كردو قاچى زۆزانى شۆخ و نازداریان قرتاند، منداڵى ساواى یەك ساڵەیان شەهید كرد هیچت نەوت، سەرت شۆڕكرد لە ئاستیا، كەچى عەرەبە پێ پەتییەكى فەڵەستین ئەو حەماسەى كە ئەمریكاو بگرە كۆمەڵێك كەسى بەرژەوەندیپارێز دروستى كردووە كە ئێستا حەماس بووە بە بەڵاى سەر سەرى فەڵەستیینیەكان شین بۆ ئەوان دەكەى، ملازم موحسینى فەڵەستینیت لەبیرچوو، ژنە لاقەكراوەكانى ئەمنە سوورەكەو حامییەو هتدد لەبیرچوو. بێگومان ئێمەى هەست كردن بە بەرپرسیارێتى نەتەوەیى ئەخلاقى شۆڕشگێڕیمان پێمان دەڵێ ئەمە قبووڵ نەكەن، خیانەت هەر خیانەت گەر باوك بێ یاخود برا. خیانەت هەر خیانەتە گەر ماڵى خۆت بێ یان جیرانەكەت. ئێستاش ئەوەى سنگى بەرامبەر بە دوژمنانە كچە جوان و شۆخ و شەنگەكانى پەكەكەیە، ئەوەى هەردەم لە داواى ئاشتى و برایەتى كردووە پەكەكەو دەتەپەیە نەك ئیخوان موسلمین و ئاكەپە. بۆیە لەم سەروەختەدا كە پەكەكە چەندین جارە بڕیارى ئاگربەستى داوە بەچاوى خۆت دەیبینى مامۆستا سەڵاحەدین؟ چۆن سەرى منداڵانى كورد دەپژێنرێت دۆستە بەڕێزەكەت ئەردۆغان. كورد تاقەتى چوو لەفرت و فێڵى پارتە ئیسلامییەكان ئێوەن لە مزگەوتەكانى جیهادو ئیمان گەلێك شوێنى تر منداڵانتان بە كوشت داو پاشانیش خۆتان وەك و بەرزەكى بانان بۆى دەرچوون. لە كۆتایشدا دەڵێم یەك وتەى خراپ بەرامبەر بە پەكەكەو دەتەپە خیانەتە. ئەوەى ئەو خیانەتەش بكات مێژوو رەحمى پێناكات و بەڵێ بۆ هەموو كەسێكیش تەنانەت بۆ مامۆستا بەهادینیش و هاوكارەكانى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست