پەكەكە دەرمانێكە بۆ ئەو كەسە نەخۆشانەى كە دەیانەوێت چاك بن و بەشدارى شۆڕشى ئەخلاقى بن
Sunday, 18/04/2010, 12:00
رێكخستن و ژیانى پەكەكە:
مادام پەكەكە خۆى بە هێزێكى ئەلتەرناتیف و پاراستنى ماف و چاندى گەلان
دەزانى پێویستى بەوە بوو كە لەلایەن رێكخستنییەوە ئەوە بسەلمێنێ بۆ راى
گشتى و جیهان بەتایبەت ئەو كەمە نەتەوانەى كە زوڵم ل]َكراون سەرەتا لەسەر
ئەو بنەمایە لە توركیاو باكورى كوردستانەوە بووە خاڵى بنەڕەتى بێ فەرق و
جودا واتا توركێك، كوردێك، ئەرمەنێك، بگرە زۆر لە كەسایەتییە ئەلمان و رووس
و قەفقاسەكانیش ببونە پشتگیر و هاوبەشى ئەم رێكخستنە. واتا گشتییەكەى
رێكخستن موڵى هەموو كەسە كێ خەباتى بۆ بكات و دەیەوێت تێكۆشانى دیموكراتى و
ئەخلاقى بكات فەرموو. ئەمە ئەو پێگە نەگۆڕەبوو كە پەكەكەى كرد بە پەكەكە
بۆیە ئێستاشى لەگەڵدا بێت پەلو پۆى خۆى لە هەموو شوێنێكدا هەیە بە كورتى
گەر بڵێن رێكخستنێكە ئەنتەرناسیۆنالەو هەر تێكۆشەرێك و رزگاریخوازێك كە یەك
مسقاڵە زەرە برایەتى گەلان و شۆڕشى ئەخلاقى بلووێت لە پەكەكە نزیك
دەبێتەوە.
گرنگ ئەوەیە لایەنە ژیانییەكەى پێك هاتووە لە دیسپلینێكى
تۆكمە لەسەر بنەماى رێزو خۆشەویستى، هاوبەشى ژیان، یەك سەنگەرى واتا جودا
نەبویین لە نێوان فەرماندەیەك، تێكۆشەرێك تا دەچێتە گەورەترین بەرپرسیا.
بەرپرس كێیە؟ ئەو كەسەیە زیاتر كار دەكات. ئەم چەمكە گەورەترین چەمكى
تێكۆشان و ژیانى پەكەكەیە كە زوو سەرنجى دەوروبەر بەلاى خۆیدا رادەكێشێ.
بەگشتى: پەكەكە
چۆنیەتى دامەزراندنى ، خەباتى، رێكخستنى، ژیانى، تایبەت سیستەمەكەى بووەتە
ئەو خاڵە نەگۆڕەى كە دەست لێَبەرنەدراوە لاى تاكى كوردو ئەو كەسانەى بە
پەكەكەوە گرێدراون. پەكەكەیەك كە خاوەن ئەم مەرجە تەندروست و باشانە بێت
ئەمە دەرمانێكە بۆ ئەو كەسە نەخۆشانەى كە دەیانەوێت چاك بن و بەشدارى شۆڕشى
ئەخلاقى بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست