کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست بۆ روونکردنه‌وه‌کانی په‌شێو

Thursday, 28/04/2011, 12:00


ئه‌وا دوومانگ و نیوه‌ خه‌لک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانن تا ئیستا ژماره‌ی شه‌هیدی بێلایه‌ن گه‌یشته‌ ده‌ لاو, ژماره‌ی بریندان له‌ دووسه‌دی تێپه‌ر کرد،لێدراوو گیراوان له‌هه‌زار.من له‌گه‌ل ئه‌وه‌م که‌س بێ پرس شیعری که‌س به‌کار بێنێت شیعریی که‌سیس بکاته‌ هی که‌س تر به‌لام ئه‌م شاعیره‌ ئه‌وه‌ وه‌کوو خۆی ده‌لێت خۆم پیر بویمه‌ شیعرم بۆ ده‌نووسن منیش ده‌لێم نه‌ک هه‌ر شیعر ئه‌وه‌ روونکردنه‌وه‌یه‌شت له‌ بۆ ده‌نووسن جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رووکردنه‌وه‌ی خه‌لک بێت ئه‌دی پشت تیکردن جۆنه‌؟ دوو مانگ و نیو زێده‌تره‌ به‌ردی سه‌ر شه‌قامه‌کانیش که‌وتنه‌ قسه‌ تۆ قسه‌ت نه‌کرد. ئه‌و حیکمه‌تی بێده‌نگییه‌ت له‌چ دایه‌ ئه‌ی شاعر؟ ئه‌دی تا ده‌هاتیه‌وه‌ ده‌چویته‌ کن کاک مه‌سعودی بۆ خۆت شیعری خۆت ده‌خێنده‌وه‌ و به‌مزایه‌ده‌ به‌مه‌ت ده‌فرۆشت؟ مه‌ت دژی وان گه‌رم ده‌کرد خۆ ئه‌و کاتی ساحه‌که‌ی خۆش بوو، ئه‌و ده‌می نه‌که‌س ده‌گیرا و نه‌که‌سیش ده‌کوژرا ئه‌تۆ بۆ ده‌ت شیراند؟ .ئه‌دی ئه‌مرۆ بۆ هه‌ناسه‌ت له‌خۆت بریه‌ ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌لێن سه‌ر به‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌؟ ئه‌و خه‌لکه‌ی له‌کۆیه‌ و هه‌ولێر و سلێمانی ئۆپزیسیۆن نینه‌ ئه‌وانه‌ گه‌نجی نوێن ده‌یانه‌وێت ئازادانه‌ بژین ئیستا به‌ده‌یان جار ئه‌و گه‌نجانه‌ داوای هه‌لوێستیان لیکردویت. جاران ده‌یان گۆت نهێنی شیعر له‌قه‌لبی شاعیردایه‌ .ئه‌و حیکمه‌ته‌ش که‌ شاعری کورد هه‌یتی له‌به‌رکدایه‌.به‌م بێده‌نگیه‌ت گومانت خستیته‌ سه‌ر هه‌موو شیعر و که‌سایه‌تیشت.هه‌سته‌ له‌و خه‌ونه‌ کابوسه‌، من و زۆربه‌مان تۆمان له‌به‌ر هه‌لوێستت خۆش ده‌ویست هه‌سته‌ وا پۆستاله‌کانی تکریت و عۆجه‌ هاتنه‌وه‌ سه‌ر خاکه‌که‌ی ئه‌حمه‌د موختار و گۆران وحاجی .هه‌سته‌ ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت راگه‌یاندنی مه‌رگی حه‌قییقی خۆت و شیعر و هه‌لوێسته‌. ئه‌مرۆ هه‌ولیر و دهۆک و کۆیه‌ و سلێمانی بوینه‌ته‌ مه‌عسکه‌ری ته‌راتێنی موخابه‌رات و سیخور و عسکه‌ر. ته‌نگانه‌ له‌مه‌ی ته‌نگانه‌ تر. پییان ووتی زه‌رد به‌ زه‌ر بوی وتیان سه‌وزبه‌ سه‌وزبویت، ووتیان بقیرینه‌ ووتت قیر، ئێمه‌ش به‌ تۆ ده‌ڵێن: پێت ناڵێین هیچ ره‌نگێک به‌ به‌ڵام ده‌نگی گه‌له‌که‌ت به‌، ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌که‌یت، نه‌ک شیعره‌کانت، کوردبوونیشت مانای نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە