نووسینگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان بە توندی ریسوای رەفتاری نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەری
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
نووسینگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسان بە توندی ریسوای رەفتاری نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەریتانیا دەرهەق بە رۆژنامەنووسانی كورد دەكات
لەندەن 8/3/2010
هەروەك ئاشكرایە ئازادی راگەیاندن مەرجێكی سەرەكی و گرنگی بونیاد نانی گۆمەڵكای مەدەنی و پیادە كردنی دیموكراسی یە، پێشیڵ كردنی ئازادی راگەیاندن دژە بەسەرجەم مافەكانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی.
ئەوەی جێكەی نیگەرانی یە نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەریتانیا لە یەكەم رۆژی دەنگ دان چەندین ئاستەنگ و كێشەی بۆ رۆژنامەنووسانی كورد دروست سەرەرای ئاگاداری كردنەوەیان كە ئەو هەڵوێستەی ئەوان دژ بە سەرجەم رێنمایەكانە، تا گەیشتە رادەیەك كە پەیامنێرانی كوردستان تی ڤی و نەورۆز و كەی ئێن ئێن و زاگرۆس و كوردسات ئازادە نەیان دەتوانی كاركانیان ئەنجام بدەن، بەڵكو دەبوایە یەكێك لە نووسینگەی كۆمسیۆن یاوەری ئەو پەیامنێرانە بووایە، بۆیە ئێمە دووبارە هۆشداریمان دایە بەرپرسی نووسینگەو بەرپرسی راگەیاند كە بە هیچ شێوە ئەو رەفتارەی ئەوان یاسای نی یە چونگە سەرجەم رۆژنامەنووسان كار و هەڵسوكەوتیان پیشەی یە وبە هیچ شێوازێك لە یاسا لایان نەداوە.
تەنانەت پەیامنێری كوردستان تی ڤی نەی توانی تا دوای چاوەرێ كردن بۆ ماوەی سێ كات ژمێر بێتە شوێنی دەنگ دان، جگە لە زەوت كردنی كامیرای سەرجەم ئەو پەیامنێرانە بۆ ماوەیەك دوای ئەوەی داوامان كرد كامیراكانیان بێ دەسكاری بدرێتەوە.
ئەو هەڵس و كەوتەی كۆمسیۆن دژ بە كورد ئەنجامی دا تەنیا لە هەستێكی شوفێنی و دژایەتی كردنی كورد نەبێت هیچ بۆ چوونێكی تری بۆ نییە
ئێمە بە تووندی ئەو كردەوە نا شارستانی و نا یاسایە دەرهەق بە رۆژنامەنووسانی كورد ریسوا و مەحكوم دەكەین و داوا لە كۆمسیۆن دەكەین داوای لێبوردن لە رۆژنامەنووسانی كورد بكات.
لەندەن 8/3/2010
نووسینگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست