دەربەندیخان بێدەنگ نابێت و چاوەڕێی كاتی تۆڵەیە لە گەندەڵكاران
Friday, 11/03/2011, 12:00
لای كەس شاراوە نیە كە شارەوانی دەربەندیخان یەكێكە لەو دایرانەی كە زۆرترین گەندەڵی تیاكراوە وە پاش ئەوەی كە لیژنەیەكی چاودێری دارایی ماوەیەك لەمەو پێش لەو دایرەیە بو تەواوی خەڵكی دەربەندیخان بە چاوی هیواوە چاوەڕێی كۆتایی هاتنی ئیش و كارەكانی لیژنەكەیان دەكرد بەو ئاواتەی هەندیك لە خەمی چەندین ساڵەیان كە قەتیس بوە لە ناخیاندا بە با بدەن و تۆزێك تاسقیان بشكێ و هەر هیچ نەبێ ئەكەر لە كونی دەرزیشەوە بێت ئاسۆی ڕوون ببینن كە ئەنجامی كاری لیژنەی چاودێری ببێتە مایەی بە دادگا گەیاندنی ئەو گەندەڵ و دەست پیسانە بەڵام هیچ نەبو هیچ نەكرا گەڕانەوە بو بۆ چوارگۆشەی سفر جارێكی تر خەڵك خەمەكانی خۆیان دەخۆنەوە رقیان زۆر دەبێ و تووڕە دەبن تا دێت رق ئەستوور تر دەبن بەرامبەر دەسەڵاتێك كە هیچ ئامرازێكی پەیوەندی نیە لە نێوانیان هیچ شتێك نایان بەستێتەوە بە یەكەوە هیچ جۆرە خاڵێكی هاوبەش لە نێوان دەسەڵات و خەڵكدا نەماوە.
ئێمە وەكو ستافی ویكلیكس لە دەربەندیخان زۆر بە وردی سەرجەم ئەو گەندەڵیانەی شارەوانی دەربەندیخانمان لایەو لە داهاتوودا بڵاوی دەكەینەوە ئیتر جامی سەبرمان پڕ بو هیچ هاووڵاتیەكی خەڵكی دەربەندیخان لە توانایدا نەماوە وە جارێكی تریش لە كەسی قبوڵ ناكەین یاری بە سەروەت و سامانی گەلەوە بكات لە كەس قبوڵ ناكەین خەڵكی دەربەندیخان بە بچوك سەیركات و هەر خەریكی گەندەڵی و خۆ دەوڵمەند كردن بێت خەڵكی دەربەندیخان پڕ بوون و چاوەڕێی كاتی خۆی دەكەن.
ئێمە زۆر بە ووردی وە زۆر لە نزیكەوە ئاگادارین كە شارەوانی دەربەندیخان هەر بە تەنها ئەو گەندەڵیاتەیان نەكردوە وە ئاگادارین كە چ پەیوەندیەكی ژێر بە ژێر و نهێنی هەیە لە نیوان شارەوانی دەربەندیخان و دائرەی تاپۆی دەربەندیخان هەموو شت دەزانین وە ژمارەی ئەو زەویانە و ئەو هەموو كارەی كە كراوە ژمارەی هەموو زەویە ڕوكنەكان دەزانین كە بە ئارەزووی خۆیان چیان لێكردوە دەزانین كە لێپرسراوی بەشی یاسایی شارەوانی دەربەندیخان لە ماوەیەكی زۆر كورتدا چۆن بوەتە خاوەنی ئەو سەروەت و سامانە زۆرە.
دەزانین برای كام لە فەرمانبەرەكان كام زەوی وەرگرتوە نەك هەر ئێمە تەواوی خەڵكی دەربەندیخان هەموو ئەو گەندەڵیانە دەزانن كە كردویانە دەزانین كە چۆن لە شارەوانی كارەكان بەڕێ دەكرێت و لە دایرەی تاپۆ تەرتیب دەكرێت زۆر زۆر لە نزیكەوە ئاگادارین كە هەموو ئەو فەرمانبەرانەی هەردوو دایرەی ناوبراو چۆن دەوڵەمەند بوون ئەوەی سەیرە ئەوەی جێگەی سەرسورمانە ئەو گەندەڵانە چۆن لە ڕویان دێت بڕۆنە دەرەوە لە ماڵەكانی خۆیان جۆن زات دەكەن بڕۆنە دەرەوە لە كاتێكدا كە ڕۆژەكانیان زۆر كەمی ماوە دەستی تۆڵەی خەڵك هەر دەیان گاتێ و هەڵهاتنی خۆری میللەت لە ئاسۆدایە و خۆری سەركەوتن لە دەم كەلەوە خەریكە هەڵدێ و ئەو كات خۆری چڵكنی نائوێدی گەندەڵكاران ئاوا دەبێت چونكە گەل ئەم جارە بڕیاری خۆی داوە خەڵك سارد نابێەوە و لە شەقام وەستاون تا ئەو چركە ساتانەی مەرگی گەندەڵكاران دێت.
لێرەوە جارێكی تر بە گەندەڵ و دەست پیسەكانی شارەوانی دەربەندیخان و تاپۆی دەربەندیخان و سەرجەم گەندەڵەكانی تری دەزگاكانی تر دەڵێن ئەو سامان و كۆشك و ڤیلا و ئوتومبێلە دوا مۆدیلانە و ئوتێل و دوكانەكانتان و غەسالەو دەواجن و پڕۆژەكانی تر ڕادەستی خەڵكی دەربەندیخان بكەنەوە هەمووی تەسلیم بكەنەوە كە ئەوە دەبێتە مایەی پاراستنی هەر هیچ نەبێت ڕۆحتان.
دەستی خەڵك زۆر درێژە و دەگاتە هەموو شوێنێك ناتوانن خۆتان حەشار بدەن ناتوانن ئەو سامانە زۆر و زەبەلاحەی دزیوتانە بیخۆن تا زووە سامانەكانتان بدنەوە دەستی خەڵك.وە بە ئاغای دزەكانی دەربەندیخان حسن شێخانی دەڵێن هەڵەبجە دادت نادات ئەو سامانەی خەڵكیشت بۆ ناخورێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست