بۆ:ڕای گشتی كوردستان و عێراق و جیهان
Tuesday, 09/08/2011, 12:00
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌وڵیدا له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاگه‌یاندنه‌وه كۆسپ بخاته به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌بڕین و میدیای ئه‌هلی گه‌مارۆبدات و ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی بۆ ڕاگه‌یاندن دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام دوای كاردانه‌وه ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجومه‌نه‌كه بێده‌نگی لێكرا و له‌ئێستاشدا له‌ڕێگای پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه‌وه ئاماده‌كراوه سه‌رتاپای پڕۆژه‌كه دروستكردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئازاد و دامه‌زراندنی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی نوێ به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌كه‌ونه بازنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو پارتی فه‌رمانڕه‌وا.
له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان سه‌رتاپای ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و داواش ده‌كه‌ین كه‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری نه‌بێته كۆپی وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن له‌سیسته‌مه دیكتاتۆریه‌كاندا، چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌م پڕۆژه یاسایه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌كی زۆر بۆ كاری ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراندنی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن دروست ده‌كرێت. وه‌كو پێشتریش ده‌یان جار ته‌ئكیدمان لێكردۆته‌وه خراپی ڕه‌وشی میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته دۆخێكی ترسناك و بۆته جێگای بایه‌خی ڕێكخراوه‌كانی میدیای نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسی خۆشمان نیشان ده‌ده‌ین كه له‌دیاریكردنی پله‌ی ڕیزبه‌ندی بۆ بارودۆخی ڕاگه‌یاندن هه‌رێمی كوردستان لیستی قاوه‌یی تێپه‌ڕێنێت و بچێته لیستی ڕه‌شه‌وه و ده‌رهێنانیشی له‌و لیسته زه‌حمه‌تێكی زۆری ده‌وێت هه‌رله‌م چوارچێوه‌یه‌دا گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان نیگه‌رانی خۆی نیشانده‌دات له‌به‌رامبه‌ر ڕێگری كردن له‌ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه تۆپباران و بۆردومان ده‌كرێت، چونكه ڕێگری كردن له‌ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ناوچه‌كه به‌جیهان بگه‌یه‌نێت ده‌چێته چوارچێوه‌ی هاوبه‌شیكردن له‌م تاوانه كه‌له‌لایه‌ن ووڵاتانی دراوسێ دژ به‌خه‌ڵكی سڤیل و بێتاوانی ناوچه سنوریه‌كان ده‌كرێت.
گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كاربكات بۆ فراوانكردنی ئازادی ڕاده‌بڕین و كارئاسانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و گه‌مارۆی ڕاگه‌یاندنیش له‌سه‌ر ناوچه سنوریه‌كان هه‌ڵبگرێت .
ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری كردن له‌تێپه‌ڕاندنی و چه‌سپاندنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، چونكه به‌ڕاستی جیاوازی قسه و كرداریان ئاسمان و زه‌ویه ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر به‌لای ئێمه به‌ڵكو به‌لای گشت ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان قابیلی قبوڵ كردن نیه.
گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان
www.besnuri.com
به‌ڕێزان ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگران به‌خۆشحاڵیه‌وه ژماره ته‌له‌فۆنی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گروپتان بۆ ده‌نێرین، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه ناتوانێت وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانتان بداته‌وه بۆیه جارێكی‌تر داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌ین.
00964(0)7702754707
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست