شۆرشى نیركزى وابەریوەیە
Tuesday, 05/04/2011, 12:00
دواى چەندین ڕۆژخۆپیشان دان كاربەدەستان و زلهیزانى كوردستان,زوِربێ باكانەو بێ هیچ هەنگاویكى عەمەلى نارەزایەتیەكانى ئێستاى شەقامى كوردى یان پشت گوێ خستوەو, وەلامى خۆپیشاندەران بەكوشتن و برینداركردن و دروستكردنى چەندان سیناریۆى لاواز لەریى مبلیشیاكانیانەوە دەدەنەوە ,لەئاكامدا چەندان شەهید و بریندارى لە رۆلەى ئەم گەلە بەشخوراو ماندووە لێ كەوتەوە بەڵام وەك دەبینین تائێستاخۆپیشاندەران زۆرئاشتى خوازانەو ماندوونەناسانە دروشمى چاكسازى و ئاشتى خۆیان دەلینەوە، وزۆربەهێمنى دەست دەخەنە سە رزامەكانى ئەم نیشتمانە كەئەمە گەورەترین و پیرۆزترین ومۆدێرن ترین جۆرى شۆڕشى سەردەمی و هاوچەرخە ,وەبێ گومان ئەم جۆرە خەباتەیە ئەتوانێ گۆڕانى ڕیشەیی لەدەسەلات و سیستەمى حوكمرانى دروست بكات, لە ئێستادا ئەبینین یاخودئەبیستین لێرەولەوێ خەڵكى بەگشتى وبێ جیاوازى چین وتوێژەكان توشى جۆرێك لەڕەشبینى ونائومێدى بون لەئەنجامى نەبونى هەڵوێستیكى جدیى حكومەت لە ئەنجامى خەم ساردیى و بى باكیەكانى حكومەت , و لەبێ دەنگى سەرۆكەكان بەرامبەر بەڕاى گشتى و شەقام ، لەم سۆنگەیەوە گەر كار وابروات ئەزموونى كورى دەكەویتە قەیرانێكى مەترسیدارەوە , و دەبیتە جیى چاوتیبرینى ناحەزان و داگیركەرانى كوردستان كەهەردەم لە بیشەدان و وەك مارى سر خۆیان مەلاسداوە تا لەهەر كایەیەكى كۆمەلگەى كوردیدا درزیك بەدى بكەن و هەلى گەورە كردن و فراوان كردنى بدەن ، كەئەمە لەو خەتەرە راستیانەن كەئەبێت زۆربەوریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت چونكە دورنییە بەبەكارهێنانى هێزى نهێنى ودەست تێ وەردانى ناڕاستەوخۆ هەوڵ بدەن بۆتێكدانى ئەزموونەكەو مەرامى چەن ساڵەیان لەم ڕێگەیەوەبەدەس بهێنن, كەبەزیانى هەموو كایەكانى كۆمەلگەى كوردى تەواو بیت و سودمەندى یەكەمیش ئەاون بن ، هەروەها لەماوەى ئەم خۆپیشاندان و هاتنە سەرشەقامەى هاولاتیانى كوردستاندا بە هەموو رەنگ و بیرو بۆچون و ئایدیا جیاوازەكانەوە كە بوەتە هۆى بیزارى و كارتیكى فشارى زۆر گەورە لەسەر دەسەلات و، ووردە ووردە هەست بەكاریگەریەكانى دەكریت و خەریكە تەواوى شار و شارۆچكەكانى ترى كوردستان دەگریتەوە،وە لە ئەنجامى نەبوونى وەلامیكى روون لە لایەن دەسەلاتەوە و، هەول و كۆشش و ترساندن و لیدان و رفاندن و دروستكردنى سیناریۆو چەندان هەولى ترى لەرزۆك و نەزۆكەوە دەیانەوى وا لە هەموو هاونیشتیمانیان بگەیەنریت كە ئیرادەى خۆپیشان دەران لەنەبونى وەڵامدا تووشى جۆرە هەڵچونێكى دەرونى بووە ، و سایكۆلۆجى تاكەكانى كۆمەڵگا توشى عونف ودەمارگیرى بووە, بۆیەدەیانەوى وا بلاو بكەنەوە كە ئاراستەى خۆپیشاندەران لەشۆڕشێكى سپى ئاشتى خوازانەوە ئەگۆڕێت بۆشۆڕشێكى ڕەشى زیان بەخش ئەمەش یەكێكى ترە لەقەیرانە خەتەرەكانى راگەیاندنى دەسەلات , لەهەمان كاتدادەسەڵات ئەگەربیەوێ و ئیرادەیەكى جدى هەبیت ئەتوانى رَیگەلە هەمووتوندوتیژیەك بگرێ لەڕێگەى گوێ گرتن بۆ بۆچون و داواكارى و داخوازى جەماوەر و شەقام و، لەریگەى نەخشەریگایەكى جاك و سەركەوتوو تۆكمەوە هەولى جدی بدات بۆ جێ بەجێ كردنى داواڕەواكانیان ,بەڵام ئەگەر وەك ئێستاى بیەوێ هەروا لەمۆتەكەى بێ دەنگیدا بمێنێتەوە، ئەبێت باجى هەموو هەڵەكانى بدات، ئەبێت هەموكاتێ موچوڕكەى ترس عەرش وكورسی دەسەڵاتیان بلەرزێنێ، وە بیرى نەچێ لەم بەهارە دا وێنەیەكى تازەى زوحاكیان كردەخەڵاتى نیشتیمان گەر زووحاك كەسیكى دیكتاتۆر بووبیت و خاوەنى دوومار بووبیت كە خوینى گەنجانى كوردیان مژى بیت ئەوا ئیستا زووحاكەكان چەند بارەبوونەتەوە و لەباتى دوومار سەدان مار بەربۆتە گیان و خۆینى گەنجانى ئەم وولاتە دەستیان خستۆتە هەموو بوارەكانى یان و لەسەدان لاوە خەریكى مژینى خوینى هاونیشتیمانیانن و، لەماوەى ئەم خۆپیشاندانانەدا بینیمان هەمان ئەوتفەنگانەى لەشەڕى ناوخۆدا پاڵەوانى ساحەومەیدان بون، بەهەمان نەفەس و بەهەمان بى باكى و خوین ساردییەوە هەمان تفەنگ هەولیاندەدا كە ووشەى ئازادى لەمێشكى گەنج و لاووى خۆپیشاندەرى كوردستاندا دەربهێنن، بەڵام فیكرى هەرمنداڵێكى خۆپیشاندەر لەفیكرى بۆگەنى هەموسەركردە خیانەتكارەكانى ئەم ووڵاتە گەورەترو پیرۆزترە, ئێستاش دواى ڕشتنى ئەم هەموخوێنەبێ دەنگى چیان پێ دەبەخشێ, بێ گومانبن كەم ئەم باهۆزى نارەزایەتى و خۆنیشاندانە تەنها بەسەركەوتنى ئیرادەى گەل وتیاچونى خۆتان و دەسەڵاتەكانتان كۆتایی دێت ,جا تاكارلەكارنەترازاوە فۆرماتێكى ویژدانتان بكەن و، هەرچى ڤایرۆسەكوشندەكانە لەناوى بەرن ئەگەرخۆشتان هەمان ڤایرۆسن ئەواشەپۆلێكى فۆرمات بەڕێوەیەوەك شەپۆلى لافاوەكەى حەزرەتى نوح، لەبەرپێیانەوە هەڵدەقوڵێ تاخۆتان وماڵ و دەسەلات و ئەوسامان و میلیشیایانەى كەبەزۆردارى خۆتان لەقوڕگى منداڵێكى بێ باوكى ئەم نیشتیمانەتان دەرهێناوە غەرق دەبن، ئەوكاتەش كەشتیەكە تەنها باوەڕدارانى ڕاستەقینە دەربازدەكات ,دەنگى شەقام ئێستا بەدەسەڵات ئەلێ چیترئەم مت بونەتان سودتان پێ ناگەیەنێ وەچى ترشەقام لەخۆتان توڕەمەكەن چونكە توڕەیی شەقام بگاتە ئەو ئاستەى كەپێویست بكات بتان هێننەگۆ هیچ هیزیك تواناى خۆگرتنى لەبەر هیز و ئیرادەى گەلدا نیە، هیچ هیزو میلیشا و دیكتاتۆر و دەسەلاتیكى عەسكەرتارى ناتوانى لەبەردەم وویست و ئیرادە و خۆراگرى و ئامانج وهیواى گەلدا خۆى بگریت، دلنیابن سیناریۆكانى میژوو هەمیشە خۆیان دووبارە دەكەنەوە، هەموو دیكتاتۆرەكانى دنیا هەمان ئەنجامیان دەبیت و، ئەوەى رۆزانیك بەسەر هیتلەر و ستالین و ێەددام و ... دوینى بەسەر بن عەلى و مبارەك و ئەمرۆش واعەرشى چەندان سالەى قەزافى و عەبدالله ێالح دەلەرزیننى سبەینى روو دەكاتە ئیوەش، دلنیابن داواكارى ئەمرۆى شەقامى كوردى هەمان داواكارى ئەمرۆ نیە و، جیاوازە، ئەوەى ئەمرۆش لەوەى سبەینى ناچیت ، تادیت مەوداى داواكاری و نارەزاى شەقام گەورەتر و فراوانتر دەبیت، تادیت داواكارى زیاتر و وەرەقەى فشارى هاولاتیان و داواكاریەكانیان زۆرتر دەبیت، داواتان لى دەكەم تاكارلەكارنەترازاوە ئیتر لەمۆتەكەى بێ دەنگیدا مەژین و وەرن بەدەم داواى جەماوەرەوە، چونكەگەر ڕەوتى خۆپیشان دەران گۆڕا ئەوا گەل وەڵامى بێ وەڵامیتان بەگەردەلولێكى بەهێزوگەورەى جەماوەرى دەداتەوە كەبەرەو دادگایەك كە ویژدانى زیندوو تیایدا حاكمە راپیچتان دەكات سەرۆكەكان؟ چیتر خەریكى قەسر و بازرگانیەكانتان مەبن خەریكى یەكتر رازیكردن مەبن و ماساو مەرایى و پیكەنینى دەسكردى بەردەم روژنامەنووسان وازلى بهینن، بەئیرادەیەكى جددیەوە وەرنە پیش و، پشت لە رایگشتى و تاكەكانى كۆمەلكەكەتان مەكەن سومعەى خوینى شەهیدان و راوەستانى خەلكى زولم لیكراوى خەلكى سەرشەقام بەهەند وەربگرن بائاراستەى خۆپیشاندەران بەرەو تورەییەكى چاوەروان نەكراو نەگۆرى چونكە دلنیا بن لە خەوى غەفلەت وریاتان دەكاتەوە، واز لە خۆخەلەتاندن و چەواشەكارى بهینن، واز لە كەمینەو زۆرینە بهینن چونكە ئەوەى كارووبارى زۆرینەى دنیا بەریوەدەبات كەمینەیە، وولاتیكى وەك میێر كە دانیشتوانەكەى هەشتا ملیۆنە چوار ملیۆن كەسى هاتە مەیدانى تحریر و شوینەكانى تر كە چۆكیان بەبەیزترین و دیكتاتۆرترین دەسەلاتى عەرەبى هینا، رەگى سى سالەى دەسەلاتى بنەمالەیان لە رەگەوە هەلكیشا، ئەوەى كە لەسەرجادە و شەقامەكان دەبینریت كەمینەیەكى دلسۆزى گەنج و پیرو لاوو ئافرەتانى دلسۆزى وولاتە، كە داواى گۆرین و چاكسازى دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست