مووچەى پێشمەرگەو كیشەى ئاوارەكانى شەرى ناوخۆ
Monday, 04/07/2011, 12:00
بۆسایتى كوردستان پۆستى بەرێز
بابەت/مووچەى پێشمەرگەو كیشەى ئاوارەكانى شەرى ناوخۆ
1-ئێمە وەك وپێشمەرگەكانى گەرمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان كە بە52رۆژ جارێك 30000سەد هەزاردینار وەردەگرین كەئەمەش جێگاى زۆلم وزۆردارییە كەپارتى لەئیمەى دەكات چەندسالە وەعدى درۆ بەئیمە دەدرێت بەراستى زۆر بیزاربووینە لەم وەزعە چیتر تاقەتى درۆى ئەمانەمان نەماوە تازە ناتوانین واز لەكارەكانمان بینین بەلام دەتوانین هەروەك چەندجارى پیشووتر لەهەلبژاردنەكاندا دەنگ نەدەین ئەگەر دەنگ بدەین بەپارتى نادەین یەك دووكان دار قەرزمان پێ نادەن دەلین مووچەتان درەنگ دین .من لیرەدا یەك پرسیار لەمسعود بارزانین دەكەم ؟ ئایا جەنابى كاك مسعود تۆدەتوانیت ماوەى 52 رۆژ بەسێ سەد هەزار دینارى چاپ بژیت بەمەرجیك مانگى 150هەزاردینار كرى خانووبدەیت .ئاخر چون دەبیت خەوت لێ بكەویت وزەمیرت مرتاح بیت تاكەى بیر ناكەیتەوە .چاویك بە ئیمەدا بخشینیتەوە ئیمە تائیستا ناسنامەى پ.ممان نیە
2-كێشەى ئاوارە موتەفەریقەكانى شەرى ناوخۆ
یەكیك لەوتەكانى مسعود بارزانى لەیاریگاى شەهید فرەنسۆهریرى دەیووت
كاتیك ئاوارە دەنیرمەوە دەبیت هاوسێكانییان حەسودى بەئاوارە بەریت كەچى بەپیچەوانەى قسەكانى هاوسێكانمان گالتەیان بەئیمە دەكرد لەپاش 8سال ئاوارە بوون ئیستا كرێچین .بۆ3یەمین جارە ناوى ئاوارە لەسنورى لقەكان دەنوسریت
پیمان دەلین زەویتان پیدەدەین كەچى هەردرۆدەكەن .بەلام چیتر بەدرۆى ئەمانە تیناكەوین ئیمەش دەزانین هەلویستمان چى دەبیت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست