کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بریاری نه‌ژماردنی ده‌نگی هاوڵاتیان له‌ لایه‌ن کۆمیسۆن ریسوا و مه‌حکوم ده‌کات

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ ئێراقی و کوردستانی یه‌کان له‌ له‌نده‌ن
بریاری نه‌ژماردنی ده‌نگی هاوڵاتیان له‌ لایه‌ن کۆمیسۆن ریسوا و مه‌حکوم ده‌کات
به‌ریزان له‌ ده‌زگای باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادن
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ به‌غدا
له‌ ریگای نووسینگه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌ به‌ریتانیا
له‌ رۆژانی 5-7 /3/2010 ره‌وه‌ندی ئێراقی له‌ به‌ریتانیا رویان کرده‌ سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان، به‌ هیوای به‌شداری کردنیان له‌ ده‌نگ دان و پشتیوانی له‌ پرۆسه‌ی دیموکراسی، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو که‌مو کورتییوکانی نووسینگه‌ی به‌ریتانیای کۆمسیۆن، روون نه‌بوونی کار و رینمایه‌کانی نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی له‌ هه‌ولێر که‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌ره‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵگه‌نامه‌و پێناسه‌ی ئێراقی هاوڵاتیان، به‌کارنه‌هێنانی پاسپورتی به‌ریتانی که‌ شوین و مێژووی له‌ دایک بوونی هاوڵاتی به‌روون و ئاشکرا تێدا دیاره‌ که‌ ئێراق بوونی ئه‌و که‌سه‌ ده‌سه‌لمێنیت، به‌ڵام دواتر کۆمیسۆن بریاری وه‌رگرتنی ئه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌ی دا ئه‌وه‌ش وای کرد هه‌زاران هاوڵاتی له‌ شوێنی دور له‌ سه‌رمایه‌کی بێ وێنه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ پێنچ کات ژمێر چاوه‌روان بکه‌ن تا توانیویانه‌ بگه‌نه‌ وێستگه‌ی ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌و پرۆسه‌ که‌وا مافێکی ده‌ستوری و دیموکراسی هه‌موو تاکێکه‌.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوورمان و نیگه‌رانی ئێمه‌ی نوێنه‌ر و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ رۆژی هه‌ژمار کردنی ده‌نگه‌کان بریاری به‌لاوه‌نانی و نه‌ژماردنی زیاتر له‌ %40 له‌ کۆی ده‌نگی ئه‌و هاوڵاتیانیه‌، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌ نامانانه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانی دیاری نه‌کردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ساکار مافی ئه‌و هاوڵایانه‌تان به‌لاوه‌ نا، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت گومان له‌ ئێراقی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئیهانی ئێراقی بوونی سه‌دان ئه‌ندام و لایه‌نگران و هاولاتی یانتان کرد و به‌شێوه‌یه‌کی نامسئوولانه‌ ره‌فتارتان کرد، ئێمه‌ لیره‌دا هه‌ر ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌و ره‌فتاره‌ نابه‌رپرستاره‌تان ئه‌نجام بدرێت به‌رپرسایه‌تی له‌ ئه‌ستۆی ئیوه‌دایه‌.
ئێمه‌ به‌توندی ئه‌و کرده‌وه‌تان که‌ دژ به‌ مافی ده‌ستوری هاوڵاتی و دژ به‌ دیموکراسی یه‌ ریسوا و مه‌حکوم ده‌که‌ین، داواتان لێ ده‌که‌ین به‌و بریاره‌ دژ به‌ مافی مرۆڤه‌ دابچنه‌وه‌ و ئه‌و ده‌نگانه‌ش بێنه‌ هه‌ژماردن.
لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی
لیستی ئیتلافی نیشتمانی ئێراقی
لیستی ئیتحاد ئه‌لشه‌عب
لیستی رافده‌ین
لیستی ئیتلاتی یه‌کێتی ئێراق
لیستی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی کوردستان
لیستی گۆڕان
لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان
له‌نده‌ن 16/3/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە