کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یارمه‌تی ئه‌م ماڵه‌ هه‌ژاره‌ بده‌ن

Tuesday, 02/08/2011, 12:00


زۆر که‌س له‌م جیهانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بژین و به‌رده‌وام بن له‌ ژیان دا پێویستیان به‌ پاروه‌ نانێکه‌، زۆر که‌س هه‌ن شه‌وو ڕۆژ
به‌ دوای ئه‌م پاروه‌ نانه‌وه‌ن به‌ڵام له‌ به‌ر نه‌خۆشی، کرێ خانوو، بێکاری .....هتد ئه‌م پاروه‌ نانه‌یان‌ ده‌ست ناکه‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستیشیان که‌وت ته‌نها به‌شی ده‌رمان ناکات ، منداڵه‌کانیش برسین و له‌ ئه‌م و ئه‌و ده‌ست پان ده‌که‌نه‌وه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ساته وه‌خته‌‌ تێر بن، به‌داخه‌وه‌ له کوردستان هه‌زاره‌ها خێزان به‌م شێوه‌یه‌ ژیان ده‌به‌نه‌ سه‌ر، ئه‌م ماڵه‌ ش که‌ له‌ وێنه‌که‌دا هاتووه‌ دانیشتووی شاری ده‌ربه‌ندیخانن، ژنه‌که‌ نه‌خۆشی شیر په‌نجه‌ی واتا سه‌ره‌تانی هه‌یه‌ و یه‌کێکه‌ له‌و ماڵه‌ هه‌ژارانه‌ که‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی تۆیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر موسڵمانیت له‌به‌ر خاتری مانگی ڕه‌مه‌زان و ئاینی پیرۆزی ئیسلام یارمه‌تیان بده‌، ئه‌گه‌ر مرۆڤ دۆستیت، له‌به‌ر خاتری مرۆڤایه‌تی یارمه‌تیان بده‌، ئه‌گه‌ر کوردیت له‌به‌ر خاتری کوردایه‌تی یارمه‌تیان بده‌، ئه‌گه‌ر چینی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێشت به‌ لاوه‌ گرنگه‌، له‌به‌ر خاتری کرێکاران و هه‌ژاران یارمه‌تیان بده‌، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌که‌تان بگاته‌ ده‌ست ئه‌م خێزانه‌ هه‌ژاره‌ داواکارین ناوی سیانی و شوێنی نیشته‌جێ و بڕی پاره‌که‌ تان بنوسن، ئێمه‌ش له‌ دوایدا له‌ سایت و ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ناوو بڕی پاره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی یارمه‌تی ئه‌م ماڵه‌ هه‌ژاره‌یان داوه‌ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌،بۆ گه‌یشتنی یارمه‌تیه‌کانتان په‌یوه‌ندی به‌‌م ژماره‌ ته‌له‌فونانه‌وه‌ بکه‌ن:

حه‌مه‌ گۆپاڵه‌ سوید ژماره‌ ته‌له‌فون له‌ ناوه‌وه‌ی سوید 0735511105 له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوید 0046735511105

برایمی قه‌ساب سوید ژماره‌ ته‌له‌فون له‌ ناوه‌وه‌ی سوید 0736851904 له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوید 0046736851904

ژماره‌ کۆنتۆ واتا حسابی 810599747040989 swedbank، Ibrahim Aziz Muhammaed

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە