بەحزبایەتی كردنی گۆنگرەی(12)هەمینی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
Thursday, 13/10/2011, 12:00
یەكیتی مامۆستایانی كوردستان بەدروشمی(لەپێناو چەسپاندنی مافە دیموكراسی و پیشەییەكانی مامۆستایان و پەروەردەیەكی هاوچەرخ)دا گۆنگرەی دوانزەهەمینی خۆی لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر رێكەوتی 4\10\2011 بەستو راگەیاند ئایا ئەو گۆنگرەییە پیشەییو سەربوخۆ بوو، لەئاست خواستو ویستی مامۆستایاندا بو، لەو بارەوە دەمەوێت ئاماژە بەچەند خاڵێك بدەم:
1\ گۆنگرە پێش دەست پێكردنی لەلایەن هەردوو لیستی كوردستانی (پارتی و یەكێتی) و لیستی هاوبەشی(گۆران و یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی) بەئایدیای حزبی خۆیان سیاسەتێنرا بوو،ئەویش بەدابەشكردنی پۆستی سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەت و قۆرغ كردنی گشت لقەكانی پارێزگاو شارۆچكەكانی هەرێم وبە ناوچە داگیركراوەكانی دەرەوەی هەرێمشەوە، لێرەدا گۆنگرە و رێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وەك رێكخراوێكی پیشەیی و دیموكراسی و سەربەخۆ شەرعیەتی خۆی لەدەستدەدات ئاماژە بەو دروشمەی كە بەرزكراوەتەوە.
2\ سەرەتا دەست نیشان كردنی(11) ئەندام بۆبەرێوەبردن و سەرپەرشتی كردنی گۆنگرە، بەلام بێ گەڕانەوە بۆ رای تێگرای ئەندامانی تری گۆنگرە (12) ئەندام لە مەنسەی هۆلەكەدا بوونیان هەبوو، لە یەكەم رۆژی سەپەرشتی كردنی گۆنگرە رێكەوتی 4\10\2011 تەنها لەلایەن ئەندامێكی لیستی كوردستانی هەقی قسەكردن و بەرێوەبردنی گۆنگرە قۆرخ كرابوو، ئەو شێوازە تاك رەوییە ڕەخنەی مامۆستایانی لێكەوتەوە، دەرئەنجام بووە هۆی كشانەوەی ئەندامێكی سەرپەرشتی كاری گۆنگرە (
3\ دەبوایە كاتژمێر(2) پاش نێوەڕۆ رێكەوتی 7\10\2011 سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەت راگەیاندرایە، بەڵام بەهۆی ململانی سیاسی نێوان لیستی كوردستانی لەسەر پۆستی سكرتێری یەكێتی مامۆستایان، بەبیانوی نەهاتنی دادوەری یاسایی تاكاتژمێر3 و نیو دواخڕا، دەرئەنجام (كەمال حەمە ئەحمەد) بێهەڵبژاردن و ركابەری هیچ ئەندامێكی ترە گۆنگرە بە سكرتیری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەستنیشانكرا،.
4\ خاڵێكیتر كە شەرعیەتی گۆنگرە لاواز دەكات، ئەویش نەبوونی هیچ ئەندامێكی نوێنەرانی مامۆستایانی سەربەخۆ و بێلایەن بوو، ئەمەش بچووك كردنی رێكخراوی مامۆستایانە وەك رێكخراوێكی پیشەیی.
5\ بەپێچەوانەی ئامانجی یەكێتی مامۆستایان لە پێشخستنی ئامانجە پیشەیی و زانستی و كۆمەڵایەتی و رووناكبیرییەكانی مامۆستایان، لێرەدا ئامانج وخواست و ئومێدی مامۆستایان بە بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی بەتەواوەتی تێكشكێندرا.
6\ دەبوایە مامۆستایان لە جیاتی بەرزكردنی كارتی سپی شەرعیەت، كارتی سووری بایكۆت كردنیان بەرزكردایە، هاوكات وەك كاردانەوەیەك بانگهێشتی دروست كردنی رێكخراوێكی تری پیشەییان بكردایە، بۆ ئەوەی چیتر پیشەیی پێرۆزی مامۆستا لە پەروەردە و فێركردن و دروست كردنی نەوەیەكی نوێدا بەناشیرین و قێزەون كردن تەواو نەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست