کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

هیوا ئەحمەد: ئەمریكا دەیەوێت دۆخی ئێراق قووڵتر بكاتەوە!

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرێگەی شەڕ و هەڕەشە لەساڵانی نەوەدەكاندا لەزۆر شوێنی جیهان، باڵادەستی خۆی سەپاند و لەبواری سەربازی و سیاسی هێزی خۆی تۆكمەتر كرد. لەهەرێمی باڵكان بەشەڕ، و لەئەفغانستانیش بەشەڕ هەندێ ئەنجامی بەدەستخست. لەدوای ئەو پێشكەوتنانەی روویانداوە و لەم هەلومەرجەی شەڕی جیهانی سێیەمەدا ئیمكانی ئەوە نییە كە بتوانێت وەكو رابردوو بەكاریگەر بێت. لەبەر ئەوەش دەیەوێت رێگەیەكی نوێ تاقی بكاتەوە، ئەو هەنگاوەشی دەیەوێت لەرۆژهەڵاتی ناوین هەڵێنێت. لەبەر ئەوە لەئێستادا سەرقاڵە بەوەی كە رەوشی...

هیوا ئەحمەد: عەرەفات كەرەم وتەبێژی بارزانی یا كۆشكی چاناكایایە

لەنوێترین لێدوانیدا، عەرەفات كەرەم هێرش دەكات سەر پەرلەمان و دامەزراوە دەوڵەتیەكانی عێراق و توانبارین دەكات بەوەی كە پارە دەدەنە پەكەكە و بۆردوومانی توركیا دەكەن، بەبێ ئەوەی وشەیەك لەسەر دەستدرێژیەكانی توركیا بۆ سەر سەروەری و سیادەی عێراق بكا یان بەوشەیەك باس لەدرۆستكردنی بەسەدان بنكە و بارەگای سیخۆری...

هیوا ئەحمەد: سەخیفبوونی راگەیاندن و راگەیاندنكاری كوردی؟

راگەیاندن بەگشتی خاوەن بەرپرسیاریەتیەكە، ئەویش بەرپرسە لەگەیاندن و بڵاكردنەوەی روودا و پێشهاتەكان بەشێوەی نوسراو، بینراو و بیستراو بەكۆمەڵگە و لەهەمانكاتدا، ئاراستەكردنی كۆمەڵگەیە لەپێناو پتەوكردنی بنەما ئەخلاقیە هاوبەشە مرۆڤیی و دیموكراتی و ژینگەیی و ئازادی ژن و چەسپاندنی دادی كۆمەڵایەتیە لەكۆمەڵگەی...

هیوا ئەحمەد: ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردیی و تیرۆری رۆژنامەنوسانی كورد

124ساڵ بەسەر رۆژنامەگەری كورددا تێپەڕ دەبێت. ئەو رۆژنامەیەی كە ببووە مۆتەكەیەك بەسەر دەسەڵاتداریەتی زۆڵم و ستەمی ئیمپراتۆریەتی عۆسمانی. رۆژنامەی كوردستان هەروەكو لەناوەكەیدا بەقەد باڵای كوردستان خاوەن پانتایەكی بەفراوانی نەتەوەیی و هزری ئازادی بوو، ئەوەندەش خاوەن كاریگەریەكی وا بەهێز بوو كە دەوڵەتی عۆسمانی...

هیوا ئەحمەد: پەلەقاژێ بارزانی ـ ئەردۆغان و پەرچەكدارێك

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە بارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، ئاماژەی بەوەدا بوو كە، لە توركیادا نزیكەی 110 هەزار كەس بەهۆی"بیروباوەڕی سیاسی"یان لە گرتووخانەكانی توركیادان. بەگوێرەی راپۆرتەكەی ئەمریكا، زۆربەی ئەوانەی لەسەر بیروڕای سیاسی دەستگیركراون، لە زینداندا رووبەڕووی ئەشكەنجەدان...

هیوا ئەحمەد: جاش قەڵەمەكان و دوژمنایەتی هەدەپە

گوتەیەكی باو باپیرانمان هەیە كە دەڵێین، كەچەڵ تیماركەر بێ، سەرەتا سەرە كەچەڵەكەی خۆی تیمار دەكا. گەلەكەمان لەم بەشەی كوردستاندا بەدەستی هەزاران كێشە و گرفتی کەڵەكەبووەوە دەناڵێنێت، كەچی زۆڕناژنەكانی حیزب، بەتایبەتی ئەوانەی خۆیانیان كردۆتە نووسەر و شرۆڤەكار و دارێژەر و راوێژكار و كاوێژكاری دەزگا سیخۆریەكانی...

هیوا ئەحمەد: هەڵبژاردنی سەرۆكەكان، لەنێوان تێدەپەڕێ و تێناپەڕێ

پەرلەمانی عێراق لەنێوان هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران لەدانیشتنی 26ی ئاداردا گرێیە كوێرەی چەقبەستوویی بۆنیادنانی حكومەت نوێ عێراقی"زۆرینەی نیشتیمانی بەئۆپۆزسیۆنێَكی نیشتیمانیەوە"، یا جارێكی تر دروستكردنەوەی حكومەتێكی تەوافۆقی لەسەر دەرئەنجام و بەركەوتەی هەڵبژاردنەكان پێكدێنێت، دەستەوەستان ماوەتە،...

هیوا ئەحمەد: ده‌وڵه‌تی تورك رووی خۆی ئاشكرا ده‌كات!

جارێكی تر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به‌سه‌دان ته‌یاره‌ی شه‌ڕكه‌ر و ته‌یاره‌ی بێ مرۆڤ و سیخوری چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانی هه‌ر له‌شه‌نگاڵه‌وه‌ بگره‌ تا مه‌خمور و دێرك و چیاكانی كوردستانی به‌ئاگر و ئاسن كرده‌ ئامانج و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گه‌یانده‌ خه‌ڵك و ره‌ز و باخ و ماڵ و مۆڵك و خاكی گه‌له‌كه‌مان....

هیوا ئەحمەد: هێزی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی داعشیان خسته‌ ته‌ڵه‌كه‌وه‌!

گروپه‌ چه‌ته‌كانی داعش له‌رۆژی ده‌ركه‌وتنیانه‌وه‌ چه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و چه‌ ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌؛ و له‌رێگه‌ی ئیستخباراتی وڵاتانه‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌تایبه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌كاریان هێنان. سه‌ره‌تا له‌ نه‌یجه‌ریا له‌سه‌رناوی...

هیوا ئەحمەد: كازمی بۆ ده‌چێته‌ شه‌نگاڵ؟!

دوابه‌دوای كۆمه‌ڵكۆژی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی له‌ 3/8/2014ه‌وه‌ خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی لێبوردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ و به‌مۆخاته‌بگرتنیانن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی عێراقیه‌وه‌. لێبوردن له‌ئێزیدیه‌كان كه‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی...

هیوا ئەحمەد: رووداوه‌كانی حه‌سه‌كه‌ و چه‌ند پرسێك؟!

نزیكه‌ی حه‌فته‌یه‌كه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان و له‌شاری حه‌سه‌كه‌ گروپه‌ چه‌ته‌كانی داعش له‌زیندانی غورێران ده‌ستیان به‌یاخی بوون كردووه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كه‌ش هاوسۆزان و پشتیوانانی ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر زیندانه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ته‌كان له‌زیندان رزگار بكه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌...

هیوا ئەحمەد: ئاخۆ شنگاڵ چەقی ململانێیەكانە!!

 بارودۆخی ئێستای عێراق بەقۆناخێكی ڕاگۆزەردا تێپەڕ دەبێت. هەم هێزە ناوخۆییە عێراقیەكان و هەمیش هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان بەگشتیانەوە سەرقاڵی پێكهێنانی ئەو حكومەتەن كە لەئەنجامی هەڵبژاردنێكی كرچ و كاڵ و بەدەر لەخۆاستەكانی كۆمەڵانی خەڵكی عێراق هاتووەتە كایەوە، زۆنی هەموو چاوەكان لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی...

هیوا ئەحمەد: روسیا بەلۆژیكی كۆماری مەهاباد نزیكی كورد دەبێتەوە؟!

 دەوڵەتی روسیا كە خۆی وەكو میراتگەری سیستەمی سۆسیالیستی ماركس و ئینگلیس و لنین و ... هتد دەبێت و زۆر جاریش خۆی وا نیشان دەدات كە گوایا ئەویش لایەنگەری ماف و ئازادی تاك و كۆمەڵگەیە و لەناویشیاندا نزیكبوونەوەیەكی تایبەتی لەكاتی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لەمەهاباد و كۆماری ئەزەربایجان لەتەورێز لەگەڵ...

هیوا ئەحمەد: ده‌لاقه‌یه‌كی داخراو، كۆڵانێكی بێ كۆتا!

ده‌نگی هه‌وره‌ بروسكه‌ خه‌ریكی بوو ئاسمان كه‌ڕو تاس ده‌كرد، ده‌ترسام سه‌رم له‌ژێر به‌تانیه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ربێنم. ژووره‌كه‌مان ئه‌وه‌نده‌ سارد و سڕ بوو هه‌موو لاشم له‌ژێر به‌تانیه‌كه‌وه‌ وه‌كو فڕفڕه‌ ده‌له‌رزی و هه‌ڵده‌فڕی. سه‌رماكه‌ی ئه‌وه‌نده‌ جه‌رگبڕ بوو كه‌ ده‌روونمی وه‌كو تاشه‌ به‌ردێك ره‌ق هه‌ڵاتووی...

هیوا ئەحمەد: عێراق و توركیا به‌ لۆژێكی داعش هێرشی ئیزیدیه‌كان ده‌كه‌ن؟

گرتنی گه‌نجانی ئێزیدی له‌شه‌نگاڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌، به‌بیانۆی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایا په‌رتووكه‌كانی رێبه‌ری گه‌لانی ئازادیخوازیان بڵاو كردووه‌، بیانۆیه‌كه‌ كه‌ به‌ڕاشكاوی ده‌یانه‌وێت دژایه‌تی خۆیان بۆ بیروڕای ئازاد و راستینه‌ی گه‌لی ئێزیدی نیشان بده‌ن. گه‌نجانی ئێزیدی له‌لێدوانه‌ راگه‌یاندنیه‌كه‌یاندا...