رووداوه‌كانی حه‌سه‌كه و چه‌ند پرسێك؟!
Tuesday, 25/01/2022, 12:37
نزیكه‌ی حه‌فته‌یه‌كه له‌رۆژئاوای كوردستان و له‌شاری حه‌سه‌كه گروپه چه‌ته‌كانی داعش له‌زیندانی غورێران ده‌ستیان به‌یاخی بوون كردووه و له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانهكهش هاوسۆزان و پشتیوانانی ئه‌و گروپه چه‌تانه به‌هێرشكردنه سه‌ر زیندانه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ته‌كان له‌زیندان رزگار بكه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستان نزیكه‌ی پێنج هه‌زار زیندانین و زۆرینه‌شیان له‌سه‌ركرده‌كانی چه‌ته‌كانی داعش پێكدێن.
له‌سه‌ر هێرشه و چۆنیه‌تی هێرشه‌كه قسه‌وباسی زۆر ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ده‌ستی كێ یا كام هێز و لایه‌نی له‌پشت هێرشه‌كه‌وه هه‌یه؛ كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كردووه؛ یه‌كێك له‌و لێكدانه‌وانه‌ی باس له‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ن كه له پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن ئه‌وه‌یه كه لهئاستانهوه بڕیاری هێرشی سه‌ر زیندانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه دراوه؛ ئه‌مه‌ش به‌واتایه دێت كه هه‌م ده‌ستی هێزی هه‌رێمی و هه‌میش ده‌ستی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له‌پشته، به‌تایبه‌تی روسیا و چین و ئێران و توركیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بیش به‌تایبه‌تی خودی ده‌وڵه‌تی سوریاش له‌ناودا. به‌ڵام بۆچی له‌م كاته‌دا هێرشێكی ئاوه‌ها بۆ ده‌ربازكردن و رزگاركردنی چه‌ته‌كانی داعش پێكبێت. ناكۆكیه‌كانی روسیا و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تی سوریا و ئۆكرانیا و ئه‌مریكا و چین له‌بابه‌تی بازاری جیهانی و رێڕه‌وه بازرگانیه‌كان، ناكۆكیه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له‌بابه‌تی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و هتد.
روسیا ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بووه ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان له‌عێراق و سوریاش بكشێته‌وه و گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئه‌و چۆڵ بكرێت. واتا ده‌یه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر به‌بابه‌تی ئۆكرانیا هه‌ندێ ئیمتیازات له‌ئه‌مریكا وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا نه‌كه‌نه ئه‌ندامی ناتۆ و له‌رووی سه‌ربازییه‌وه ئۆكرانیا نه‌كه‌نه بنكه‌یه‌ك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ناتۆ، به‌ده‌رجه‌ی یه‌كه‌میش ئه‌م داواكارییه‌ی له‌ئه‌مریكا هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا لهمرووه هه‌نگاو بۆ دواوه بهاوێژێت. لهدهرهجهی دووهه‌میش ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا له‌سوریا و عێراق بكشێته‌وه. چونكه هه‌بوونی ئه‌مریكا له‌سوریا و عێراق به‌زیانی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌بینێت. بۆیه‌ش ده‌یه‌وێت به‌هه‌رنرخێك بووه ئه‌مریكا ته‌نگاو بكه‌ن.
رژێمی ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه هه‌م له‌سوریا و هه‌میش له‌عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا ته‌نگاو بكات؛ چونكه ئێران هه‌م لهلۆبنان و هه‌میش له‌سوریا و عێراق هێدی هێدی هه‌بوون و ره‌وایه‌تی له‌لایه‌ن گه‌لانی ئه‌و هه‌رێمانه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه و ئێدی خه‌ڵكی عێراق و سوریا و لۆبنان و فه‌له‌ستین وه‌كو رابردوو بڕوایان به‌دروشمه بریقه‌داره‌كانی رژێمی ئیسلامی ئێرانی نه‌ماوه و رژێمی ئێرانیش هه‌ستی به‌و مه‌ترسیانه كردووه و ده‌یه‌وێت به‌هه‌رنرخێك بووه هاوڕاسته له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی روسیا له‌دژی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌وكه‌وت بكات.
ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌ردۆغانیش به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌سیاسه‌تی ئانتی كورد"سه‌ندرۆمی كورد"بدات؛ ده‌یه‌وێت به‌هه‌رنرخێك بووه له‌سوریا ستاتۆیه‌ك به‌ناوی كوردانه‌وه دروست نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نازۆل بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو هێزێك ده‌كات كه دژایه‌تی رۆژئاوای كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی كوردان بكات. ده‌وڵه‌تی تورك له‌هه‌موو هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خۆی بهمیراتگهری كوردان و جۆگرافیاكهی ده‌بینی. له‌ئاسمان و زه‌وییه‌وه په‌لاماری ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان ده‌دات. له‌رۆژئاوای كوردستان به‌هاوكاری گروپهچهتهكان په‌لاماری كوردان ده‌دات؛ جێگه و واری كوردان داگیرده‌كه‌ن؛ سیاسه‌تی ته‌كریت له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد به‌رێوه ده‌بات؛ ژینوسایدێكی فه‌رهه‌نگی؛ جۆگرافی و ئه‌تنیكی ته‌واو ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر كوردان پیاده بكات. وه‌كو ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك ده‌ڵێن نایانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یان له‌باكوری عێراق كردووه له‌باكوری سوریاش دووباره بكه‌نه‌وه؛ بۆیه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاراسته‌ی گروپه چه‌ته‌كانیان به‌ره‌و كورده‌كان وه‌رچه‌رخاندووه. ئه‌مه‌ش بۆ ده‌وڵه‌تی سوریا و ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه؛ چونكه كورد وه‌كو دوژمنی هاوبه‌شی یه‌كتر ده‌بینن. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌بێت خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نزیكایه‌تی مرۆڤانه و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی بێت؛ كێن؟ بۆ چی له‌به‌رامبه‌ر به‌هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بێده‌نگن، باشه ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر زیندانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه له‌عێراقیش روو بده‌ن؛ ره‌وشی عێراق به‌ره‌و كوێ بچێت؛ كێ ده‌بێته قۆربانی، كێ كێ ده‌پارێزێت.
دووریش نییه؛ هاوشێوه‌ی هێرشی چه‌تانه بۆ سه‌ر زیندانی حه‌سه‌كه له‌شاره‌كانی عێراقیش روو بده‌ن و جێگای هه‌ره گۆنجاو بۆ هێرشێكی هاوشێوه‌ش عێراقه؛ هه‌م كه‌شی سیاسی و هه‌میش كه‌شی ئه‌منی ئه‌و ئاسانكارییه ده‌كات بۆ هێرشێكی هاوشێوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست