کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌عسیه‌كانی هه‌ولێر و هاوپه‌یمانی تورك و پارتی و به‌عسیه‌كان!

Sunday, 26/09/2021, 22:18


ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌هه‌ولێر و دانیشتووی هه‌ولێرن و له‌ئێستادا داوای ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و ئیسرائیل ده‌كه‌ن، كێن؟ با كه‌س نه‌ڵێت؛ ئه‌م به‌راده‌ر دژه‌ نه‌ته‌وه‌یی و دژه‌ جهویه‌. شه‌خسه‌ن دژه‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و دژه‌ صهیونیزمم، به‌ڵام نه‌ك له‌رۆانگه‌ی دینی و مه‌زهه‌بیه‌كه‌یه‌وه‌، و نه‌ش به‌خوێندنه‌وه‌ی پانئیرانیزم و پان عه‌ره‌بیزم.
پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌مه‌وه‌، ده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێك لێره‌دا ئاراسته‌ی خوێنه‌ر و رای گشتی بكه‌م: ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌ولێر نیشته‌جێن و به‌ناوی سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌بی و كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی له‌م كات و ساته‌دا كۆنگره‌ له‌سه‌رناوی ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ ده‌به‌ستن، به‌ستنه‌كه‌ی كۆنگره‌كه‌ به‌بێ ئاگاداری به‌ناو وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ بووه‌. یا خود به‌ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان و دوور له‌چاوی دام و ده‌زگا فه‌رمی و حكومی و ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره‌ و به‌ناونیشانێكی گه‌وره‌وه‌ ده‌به‌ستن.
بۆچی له‌م كاته‌دا كه‌ عێراق سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه‌ و بارودۆخی عێراق به‌ته‌واوه‌تی جێگیرنییه‌، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی عێراق و ئیسرائیل ده‌ورۆژێندرێت. كێ له‌پشتی ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه‌ و ئامانج له‌م په‌یامه‌ چییه‌؟
به‌گشتی بۆ چی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ له‌ هه‌ولێر به‌سترا و ده‌یانه‌وێت چی په‌یامێك به‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بده‌ن؟!
دوو رۆژ پێش ئێستا كاكه‌ ئه‌مین نه‌جاڕ به‌ڕاشكاوی رایگه‌یاند كه‌ به‌عسیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆشت و بڕ و فه‌رمان و قه‌تڵ و عام و كیمیابارانی گه‌لی كوردیان كرد، له‌ئێستادا له‌هه‌ولێر نیشته‌جێن. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ری ده‌بڕێت و وه‌كو بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاری ده‌هێنێت. واتا به‌راشكاوی هه‌م به‌گه‌لی عێراق، گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی و رای گشتی هه‌رێمی و جیهانی ده‌ڵێت:"ئێمه‌ داڵده‌ی به‌عسیه‌كانمان داوه‌ و ده‌یانپارێزین و هه‌ركاتێكیش پێویست بوو جارێكی تر له‌گه‌ڵیان هاوپه‌یمانی ساز ده‌كه‌ین".
ئاخۆ له‌ به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا، سه‌رۆك هۆزه‌ هه‌ڵهاتووه‌ و به‌عسیه‌كان به‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی سووننه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانی توركیا ـ بارزانی و به‌عسیه‌كان له‌عێراق زیندوو بكه‌نه‌وه‌ و په‌یامێك بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناوخۆی عێراق بنێرن كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌دڵی ئێمه‌ نه‌بێت، ده‌توانین به‌زیندووكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی  توركیا، په‌ده‌كه‌ و به‌عسییه‌كان ره‌وشی عێراق ئاڵۆز بكه‌ین. ئه‌مه‌ ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی بێت بۆ به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ له‌م كات و ساته‌ی عێراقی تێدا تێپه‌ڕده‌بێت.
دیالۆگ و په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تان و نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی دوولایه‌نه‌ زۆر زۆر ئاسایی و له‌جێگه‌ی خۆیدایه‌ و كه‌سیش له‌دژی نییه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی ناو عێراقیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیلی په‌یوه‌ندی هه‌بێت. چونكه‌ له‌مێژوودا په‌یوه‌ندی هوریه‌كان، باپیره‌ی كوردان و سامییه‌كان پێكهاتووه‌ و بوونه‌ته‌ هه‌وێنی له‌دایكبوونی عیبرانیه‌كانیش، بۆیه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌م جۆره‌ له‌كۆنه‌وه‌ بووه‌ و جێگای رێز و خۆشه‌ویستیش بووه‌ و یه‌كتریش به‌هێز ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك په‌یوه‌ندیه‌كان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك دابڕاون و له‌یه‌كترته‌رازاون، ئه‌و كاته‌ كین و نفرت و دووبه‌ره‌كی زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و ئاژاوه‌ و شه‌ڕ و ناكۆكیش زیاتر بووه‌.
به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌؛ بۆچی له‌م كاته‌دا؛ هه‌ولێر ده‌كرێته‌ ناوه‌ندێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێیه‌كان؛ به‌رای شه‌خسی خۆم، ئه‌وانه‌ی له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت زه‌بر له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كوردان بده‌ن، به‌پله‌ی یه‌كه‌م، ده‌وڵه‌تی تورك و جهو و پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقه‌. با كه‌س له‌مه‌دا دوودڵ نه‌بێت، چه‌نده‌ عێراق كێشه‌ و ململانێ زیاتر بێت، هه‌م ده‌رفه‌تی ده‌ستێوه‌ردان بۆ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك خۆش ده‌كرێت و هه‌میش ئه‌و ده‌وڵه‌تۆكه‌ی به‌ناوی ئیماراتی كوردیه‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی كوردییه‌ و هاوپه‌یمانی ئیسرائیله‌ زیاتر ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێندرێت. ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی دووهه‌م، صهیونیزم له‌پشتیه‌تی و رێكخراوی به‌عسیه‌ گۆڕبه‌گۆڕ له‌عێراق؛ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ وون بوونی كچی سه‌ددام حسین، ره‌غده‌ش بووه‌ته‌ جێگای مشتومڕی راگه‌یاندنه‌كان، گۆمانی تێدا نییه‌ ده‌بێت كه‌ ره‌غده‌ش له‌هه‌ولێر و له‌كۆنگره‌كه‌دا به‌شداری كردبێت.
بۆیه‌ ده‌بێت پێش هه‌ركه‌س تاكی كورد ده‌بێت ئه‌م راستیه‌ بزانێت كه‌ سه‌ردانی به‌ناو كورد له‌باشوری كوردستان و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیان پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ نییه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوونه‌ته‌ داینه‌مۆ و هۆتێلێك بۆ حه‌وانه‌وه‌ی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت تاكی  كورد به‌م ئاگاهی و زانینه‌وه‌ بڕوانێته‌ پێشه‌ڕۆژی خۆی و ده‌وڵه‌تی عێراقدا. به‌دروشمی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و حه‌ماسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ڕووت مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان پێ ناپارێزرێت و بگره‌ هاوشێوه‌ی شه‌نگاڵ و كه‌ركوك و ریفراندۆمه‌كه‌ی سه‌ردانی كورد، ئه‌وه‌شی له‌ده‌ستی كورددا ماوه‌ به‌فیرۆ بچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە