کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ وه‌ڵامێکی سه‌قه‌ت!

Saturday, 19/12/2009, 12:00


چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تێم نووسی له‌ کوردستانپۆستی خۆشه‌ویست به‌ناوی (گۆڕان له‌ به‌ریتانیا مافی ئافره‌تی سه‌قه‌ت کرد) دیار بوو نووسینه‌که‌ سه‌دایه‌کی زۆری لێ که‌وته‌وه‌ . ئه‌و نووسینه‌ش به‌مافی خۆمم زانیوه‌ که‌ چاوپۆشی له‌ هه‌ڵه‌کانی گۆڕان نه‌که‌م وه‌ک هه‌ڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ر شوێنێکیشا هه‌ڵه‌یه‌ک ببینم یان ببیستم بێ یه‌ک و دوو بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا ده‌که‌م چونکه‌ من وه‌ک که‌سێکی گۆڕانخواز ئاماده‌نیم باجی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێک که‌س بده‌م که‌ به‌هه‌ڵه‌ بیر ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌هه‌ڵه‌ کارده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت گۆڕان به‌هه‌ڵه‌دا ببه‌ن . یه‌کێکیش له‌ پرنسیبه‌کانی گۆڕانخوازی ڕاسته‌قینه‌ شه‌فافیه‌ت و ڕاستگۆییه‌. ده‌بێت هه‌ڵه‌و ڕاستیه‌کانی هه‌موو خه‌ڵک بزانێت.
جا بابێمه‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی مه‌وزوعه‌که‌م ، دوابه‌ دوای نووسینه‌که‌م که‌سێک به‌ناوی ژنێکی کورد وه‌ڵامێکی بێ له‌زه‌تی داومه‌ته‌وه‌ ، منیش وام به‌ باش زانی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی بده‌م که‌ ئه‌مه‌ش به‌مافێکی ڕه‌وای خۆمی ده‌زانم . سه‌ره‌تا ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ نووسینه‌که‌یدا دیاره‌ که‌ پیاوێک نووسیویه‌تی خۆشی به‌ژنێک پێناسه‌ کردوه‌ ، منیش ده‌ڵێم ده‌ست خۆش به‌ڕاستی گۆڕانێکی چاکت کردوه‌ . سه‌ره‌تا به‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌ ده‌ڵێت (کورد خواشی ده‌وێت و خورماش) منیش ده‌ڵێم کاکی نووسه‌ر ئه‌مه‌ت هه‌ڵه‌یه‌ چونکه‌ کورد خوای ویستوه‌ به‌ڵام قه‌ت خورمای نه‌یستوه‌ ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ کورد هه‌ر شه‌ڕی خورما ده‌کات . ده‌رباره‌ی چیرۆکه‌ که‌ی منداڵی که‌ به‌نمونه‌ هێناویه‌تیه‌وه‌ و باسی گوێدرێژه‌که‌ ده‌کات ، له‌مه‌یانا به‌ڕاستی تاوانی به‌رامبه‌ر گۆڕان ئه‌نجام داوه‌ ، چونکه‌ نه‌ده‌بو نمونه‌ی گوێدرێژ بهینێته‌وه‌ و گوێدرێژ بشوبهێنێت به‌گۆڕان ، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ گۆڕان گوێدرێژ بێت و ده‌مێک خۆیان سواری بن و ده‌مێ کوڕه‌کانیان و له‌به‌ر لۆمه‌ی خه‌ڵکی هه‌رجاره‌ی به‌جۆرێک ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و نووسه‌ره‌ داوای لێبوردن بکات . به‌ڕێزی باس له‌سیاسه‌ت ده‌کات .. وایه‌ ئێستا که‌س تاقه‌تی سیاسه‌تی نه‌ماوه‌ خه‌ڵکی ده‌یه‌وێت گۆڕان بکات نه‌ک سیاسه‌ت دیاره‌ نووسه‌ر ئێستاش به‌ عه‌قڵی یه‌کێتی بیر ده‌کاته‌وه‌ و گۆڕان به‌ حزبی سیاسی ده‌زانێت .ده‌رباری گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ کوردستان ، ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ کوردستان دیاره‌ کێ بۆ کورسی و ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دیاره‌ کێش بۆ سیاسه‌ت ده‌گه‌ێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ردووحاڵه‌ته‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ به‌ر توانجی خه‌ڵکی ئه‌وه‌ش شتێکی ئاساییه‌ ، تا ئێره‌ ئه‌م نووسینه‌ی منش ئاساییه‌ و زۆر گرنگی پێناده‌م . ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لای من ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ گویا ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌ن نیه‌ که‌ له‌ به‌ریتانیا دروست کراوه‌ به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک ژنه‌ بۆخۆیان کۆبونه‌ته‌وه‌ و باسی بارودۆخی کوردستان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌وڵێک بۆ گۆڕان بده‌ن ، منیش ده‌ڵێم ئه‌و به‌ڕێزه‌ چۆن توانی ڕێ به‌خۆی بدات ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ بکات و به‌و شێوه‌یه‌ باسی لێوه‌ بکات . منیش ده‌ڵێم . ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌ نه‌ دروست کراوه‌ نه‌ک کۆمه‌ڵێ ژن . چونکه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبونه‌وه‌ سازکراوه‌ وله‌ میدیاکاندا ڕاگه‌یاندنی بۆ کراوه‌ ته‌نانه‌ت له‌سایتی سبه‌ی که‌ زمانحاڵی گرده‌که‌یه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر چی پێشوه‌خت کوردستان پۆست بڵاوی کرده‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر زوو پێیان زانی که‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌ به‌په‌له‌ لایان برد جا کاکی نووسه‌ر بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت تازه‌ ئه‌وه‌ ماڵه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌ستاون به‌وکاره‌ ، به‌پێ زانیاریش ئه‌و 7 ئافره‌ته‌ش ته‌نها خێزانه‌کانی ئه‌و تاقمه‌یه‌ که‌ گۆڕانیان قۆرخکردوه‌ بۆ خۆیان ، وه‌یان هه‌ر ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ کۆنه‌ی یه‌کێین که‌ ئێستا له‌ ناو گۆڕاندان. ئه‌گه‌رچی دروستکردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵیشدا تاوانێکی گه‌وره‌شیان ئه‌نجام داوه‌ ، تاوانه‌که‌ش له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه‌ که‌ بێڕیزیان به‌ هه‌موو ئافره‌تی کورد کردوه‌، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا نه‌بێت ئیتر خانم نیه‌ و ته‌نها ژنه‌کانی خۆیان خانمن ، بێکه‌فائه‌تی له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه‌ هیچ تێگه‌یشتنێک بۆ ووشه‌ی خانم نه‌کراوه‌ ، من هه‌موو ئافره‌تی کورد به‌خانم ده‌زانم . پێویستیشه‌ هه‌موو که‌سێک به‌و جۆره‌ بیر بکاته‌وه‌ .ئاخر چۆن ده‌توانن ژنه‌کانیان به‌خانم ناوزه‌ند بکه‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی شوعله‌خانیش، ئه‌وه‌ شتێکی ئاشکرایه‌ که‌ ئافره‌تێکی به‌ڕێزه‌ و زۆر دووره‌ له‌ دنیای سیاسه‌ت خۆشی له‌ زۆر شت دور ڕاده‌گرێت و دڵپاک و ساده‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌و تاقمه‌ فێڵیان لێکردوه‌ و له‌ پێناو خۆ ده‌رخستنی خۆیان ، ناوی ئه‌و به‌ڕێزه‌یان زڕاند که‌ من وه‌ک خۆم هیوا دارم که‌س بیویژدانی نه‌کات له‌ ئاست ئه‌و بڕێزه‌ هه‌موو په‌نجه‌ی تاوان بۆ ئه‌و تاقمه‌ کۆنه‌ یه‌کێتیه‌ ده‌رکراوانه‌ بکه‌ن که‌ ئێستا بونه‌ته‌ گۆڕان تکایه‌ که‌سیش گۆڕان له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ سه‌یر نه‌کات. ڕاستیشه‌ جیاوازی نێوان شوعله‌خان و شانازی برایم ئه‌حمه‌د وه‌ک جیاوازی نێوان ئه‌رزو ئاسمان وایه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌و تاقمه‌ کۆنه‌ یه‌کێتی یه‌ی به‌ریتانیایه‌ که‌ ده‌یه‌وێت ئه‌رزو ئاسمان به‌یه‌ک بگه‌یه‌نێت هه‌ر وه‌ک جیاوازیه‌کی نێوان تاڵه‌بانی و بارزانی ، خۆ ئه‌وانیش جیاوازی نێوانیان وه‌ک ئه‌رزو ئاسمان وابوو که‌چی ئێستا له‌یه‌کیان داوه‌ به‌ فه‌زڵی ئه‌و تاقمه‌ی له‌نده‌ن . ئه‌مجاره‌ش ده‌ڵێم کورد خورمای ناوێت و بێویژدانیش ناکات ته‌نها باس له‌ بێویژدانیه‌کان ده‌کات. به‌و هیوایه‌ی گرده‌که‌ ئاگاداری ئه‌و تاقمه‌ بێت ئه‌گینا که‌شتیه‌که‌ی گۆڕان نقوم ده‌که‌ن زۆر که‌سیشیان له‌ گۆڕان تۆران.

هیوا ئه‌حمه‌د
به‌ریتانیا 18- 12 - 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە