کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌کینه‌ محه‌مه‌د ئاشتیانی ئه‌مرۆ ئازاد کرا، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی میژوویی بۆ به‌ره‌ی ئازادیخوازی و مرۆڤایه‌تی!

Friday, 10/12/2010, 12:00


ئه‌مرۆ 9/12/2010 له‌ لایه‌ن کۆمیته‌کانی دژی به‌رده‌باران و له‌سێداره‌دان و ده‌زگانی راگه‌یاندنه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا که‌ سه‌کینه‌ ئاشتیانی له‌ زیندانی ته‌بریز له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی رژێمی ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ ئازاد کرا، هاوکات سه‌جاد کوره‌که‌ی و هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ش‌ ئازادکران. هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی رژێمی ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ پشتراست نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و راگه‌یاندنی پێچه‌وانه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌واڵ و وێنه‌ی ئازادکردنی سه‌کینه‌ وسه‌جاد له‌ لایه‌ن پرێس تیڤی که‌ سه‌ر به‌ رژێمی ئیسلامی ئیرانه‌ بڵاوکراونه‌ته‌وه‌.
سه‌کینه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ بوو به‌ تۆمه‌تی سێکس له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریه‌تی و کوشتنی مێرده‌که‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه سه‌لمێنرابێ، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیرانه‌وه له‌ زیندانی ته‌بریز‌ زیندانی کرابوو، له‌م ماوه‌یه‌دا دوو جار قامچی باران کراوه‌ و به‌پێی یاساکانی ئیسلام هه‌ر جاره‌ی 99 قامچی لێدراوه‌. له‌ هه‌مان کاتدا به‌ سزای پڕله‌دڕنده‌یی وقێزه‌وونی و به‌ربه‌ریانه‌ی به‌رده‌بارانکردن و له‌ سێداره‌دان مه‌حکوم کرابوو. چه‌ندین جار کاربه‌ده‌ستانی زیندان و رژێمی ئیسلامی هه‌وڵی جێبه‌جێکردنی ئه‌م سزایه‌یان دا به‌سه‌ر سه‌کینه‌دا. به‌ڵام ناره‌زایه‌تیه‌ جیهانییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی دژی به‌رده‌باران و له‌سێداره‌دان له‌م ماوه‌یه‌دا و به‌تایبه‌تیش که‌مپینی جیهانی ئازادکردنی سه‌کینه‌ که‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ بێوچان له‌ هه‌وڵ وخه‌بات وتێکۆشاندایه‌، رێگری جدی بوون له‌به‌رده‌م کاربه‌ده‌ستانی رژێمدا بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م تاوانه‌ دڕنده‌ و دژ به‌ ژن و مرۆڤایه‌تیه‌. وه‌ سه‌رئه‌نجام ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ جیهانییه‌ی به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی و ئازادیخوازی، ده‌سه‌ڵاتداران وکاربه‌ده‌ستانی رژێمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئیرانی ناچار کرد که‌ پاشه‌کشه‌ بکه‌ن و سه‌کینه‌ ئازاد بکه‌ن.
ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی مێژوویی و پڕله‌شانازی گه‌وره‌یه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌ی دژی سزای به‌رده‌بارانکردن و له‌ سێداره‌دان له‌ ناوچه‌که‌و له‌سه‌راسه‌ری جیهانیشدا. شانازییه‌کی گه‌وره‌یه‌ که‌ ئه‌مرۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ و به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی و ئازادیخوازان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ ئازادکردنی سه‌کینه‌ هه‌وڵیاندا و خه‌باتیان کرد، که‌ توانیان ژنێک له‌ سزای پڕ له‌ قین ونامرڤانه‌ و تا سه‌ر ئێسقان دواکه‌وتوو و دڕنده‌ی به‌رده‌باران وپه‌تی هه‌ڵواسین رزگار بکه‌ن و ئه‌مشه‌و له‌ناو خێزانه‌که‌ی وله‌ باوه‌شی منداڵه‌کانیدا به‌ ئارامی وبێترس له‌ کوشتن بخه‌وێت. بۆ هه‌ر یه‌کێکمان ئه‌مه‌ هه‌ستێکی بێئه‌ندازه‌ خۆش ومرۆڤده‌ستانه‌یه‌ و هیچ وشه‌یه‌ک نییه‌ بتوانێت ئه‌م هه‌سته‌ ده‌رببرێت.
لیره‌وه‌ پیرۆزبایی ده‌که‌ین له‌ تاک به‌تاکی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ ئه‌و لایه‌ن و ریکخراو دزگایانه‌ی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری، که‌ به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ک توانییان کارێک بکه‌ن له‌ راستای ئازادکردنی سه‌کینه‌دا، هه‌ر له‌ بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵیکه‌وه‌ تا ده‌گات به‌شداریکردن له‌ که‌مپین وچالاکییه‌کاندا، به‌راستی کاری پر له‌ئه‌رزش و کاریگه‌ر بوون، نیشانیان دا که‌ به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی و ئازادیخوازی ئه‌گه‌ر بێته‌ مه‌یدان ده‌توانێت مل به‌ مرۆڤ کوژه‌کان و خنکێنه‌رانی ئازادی که‌چ بکات. ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌و دانانی خشتێکی پته‌وه‌ له‌ راستای خه‌بات بۆ کۆتایهێنان و قه‌ده‌غکردنی یه‌کجاری سزای به‌رده‌باران و له‌سێداره‌دان له‌ ئیران و عیراق و ناوچه‌که‌و هه‌موو شوێنێکی دنیا.
9/12/2010


http://www.youtube.com/watch?v=HpNuo6JPde0&feature=player_embedded
سه‌رچاوه‌:
http://stopstonningnow.com/wpress/4295

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە