له پیاوێکی کورده‌وه بۆ ژنێکی کورد !
Wednesday, 23/12/2009, 12:00
سه‌ره‌تا من ناوم هیوا ئه‌حمه‌ده و ناوی حه‌قیقی خۆمه هه‌ر به‌و ناوه‌ش ده‌نووسم و به‌بێ سڵه‌مینه‌وه له هیچ که‌س و لایه‌نێکیش ، له ناو میدیاکانیشدا وه‌ک گۆڕانخوازێکی حه‌قیقی ڕۆڵێکی به‌رچاوم بینیوه له ڕووی ویژدانیشه‌وه که‌سێکم ده‌مه‌وێت ڕاستگۆیانه ده‌ست نیشانی هه‌ڵه‌و که‌موو کورتیه‌کان بکه‌م له لایه‌ن هه‌ر که‌س و شوێن و لایه‌نێکه‌وه بێت پێویستم بهترسیش نیه تا ناوی خۆم بشارمه‌وه ، خاوه‌نی خێزانم وخێزانه‌که‌شم خانمێکی ڕۆشنبیره و شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی له بواری مافی ژنان و ئافره‌تاندا هه‌یه . له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی که به‌دزیه‌وه به‌ناوی حه‌وت خانمه‌که‌وه له له‌نده‌ن دروست کرا ، ئه‌و حه‌وت خانمه‌ی که له‌سه‌ر وه‌زنی حه‌وت به‌ته‌ڵه‌که بوو ، زۆر بوه جێ ی سه‌رسوڕمانی خێزانکه‌م و نیگه‌رانی کرد ، ئه‌مه به کورتی پێناسه‌یه‌کی خۆم بۆ ژنێکی کورد که له ڕاستیشدا کاکه.
پاش ئه‌وه‌ی که‌من نووسینێکم نووسی ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و ژنانی کورد کرا له لایه‌ن تاقمێکی کۆنی ده‌رکراوی ناو یه‌کێتی که ئێستا له ناو گۆڕاندان . به‌نده هیچ مه‌به‌ستێکی ئه‌م لاو ئه‌و لام نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ویستم ڕاست کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه بکه‌م که وه‌ک تاوانێکی ناڕه‌وا ده‌رهه‌ق به ئافره‌تان و ژنانی کورد کرابوو ، ویستم به‌و نووسینه ڕێگریه‌ک له‌و ناهه‌قیه بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر عه‌قڵی گۆڕانخوازاندا تێنه‌په‌ڕێت ، به‌ڵام که‌سێک نووسینێکی ناشرینی ئاڕاسته کردم به‌ناوی ژنێکی کورد منیش وه‌ک چاودێڕێک له‌سه‌ر بار‌و دۆخه‌که ی ئه‌مڕۆی گۆڕان وه‌ڵامێکم دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک به ووشیاریه‌وه تێڕوانینی هه‌بێت و پێداگری له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌کات ، فێربێت شه‌رعیه‌ت به‌و جۆره هه‌ڵانه نه‌درێت ، به‌ڵام بۆ جارێکی تر وه‌ڵام به وه‌ڵامێکی تری ئاڕاسته کردم که وه‌ڵامه‌که‌ی له وه‌ڵامی یه‌که‌م ناشرین تر بوو له وهڵامهکهشیدا به‌و په‌ڕی چاوقایمیهوه هێرشێکی ته‌واوی کردۆته سه‌رم ، نه‌زانین و نه‌فامی ده‌نێته پاڵم ته‌نانه‌ت په‌نای بردۆته به‌ر ووشه‌ی (گا) به‌کارهێنان که ئه‌م ووشه‌یه له ڕوانگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی میدیاوه به ووشه‌یه‌کی نه‌شیاو یاخود جنێو ناوزه‌ند ده‌کرێت ، به‌هه‌ر حاڵ به‌سنگێکی به‌رفراوانه‌وه لێ ی ئهبورێم چونکه دیاره ئه‌و که‌سه هێشتا ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی نه‌گۆڕاوه و له پاشماوه‌ی جنێو فرۆشه ده‌رکراوه‌کانی ناو یه‌کێتی یه .... له وه‌ڵامه‌که‌یدا پێم ده‌ڵێت : تۆ له گوێ ی گادا نووستویت .. بۆیه منیش پێم باش بوو بڵێم : کاکی ژن دڵنیابه له‌وه‌ی که به‌لای منه‌وه گرنگ نیه ئه‌گه‌ر له گوێ ی گاشدا بنووم به‌ڵام ئه‌وه گرنگه لام که له گوێ ی تۆ و ئه‌مساله‌کانی تۆدا نه نووم ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا وه‌ڵامێک بۆ ژنێکی کورد .. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ژنانی کورد .
ئاخر ژنێکی کورد چ پێویست ده‌کات خۆت به ڕۆشنبیر و نووسه‌ر پێناسه بکه‌یت و هێنده که‌سایه‌تیه‌کی لاوازیش بیت ئه‌و هه‌موو پاڕانه‌وه و مه‌رایی و ماستاو ساردکردنه‌وه‌یه بۆ(کوردستان پۆستی) خۆشه‌ویست بکه‌یت که له ده‌ستپێکی نووسینه‌که‌دا هاتوه ، خۆ ئه‌گه‌ر که‌مێک ووشیار بوویتایه ده‌بوایه ئه‌وه‌ت بزانیایه که کوردستان پۆست زۆر ڕقی له مه‌رایی و ماستاو ساردکردنه‌وه یه ، دواجاریش کوردستان پۆست ته‌نیا سایته که سروشتێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئامانی نیه به‌بێ گوێ نه‌دانه هیچ شتێک ، هه‌ر ناعه‌داله‌تی و ناڕێکیه‌ک ببینێت له‌هه‌ر که‌سێکه‌وه وه‌ک دووپشکه ڕه‌شه پێوه‌ی ئه‌دات . ده‌بوایه تێگه‌یشتنێکت هه‌بوایه له‌وه‌ی که کوردستان پۆست له کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی بابه‌تیه وهڵامیهکهدا ، وێنه‌ی یه‌ک چاوی بۆ دانا بویت ، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ژنێکی کورد بابه‌ته‌که‌ی پێشوی به یه‌ک چاو خوێندۆته‌وه ... منیش ده‌ڵێم : تکایه ئه‌گه‌ر له‌مه‌و دوا بابه‌تی ترت خوێنده‌وه به دووچاو بیخوێنه‌ره‌وه . لێره‌دا ده‌مه‌وێت پرسیارێکی ئاڕاسته بکه‌م و بڵێم : باشه ژنی کورد بۆچی ؟ ئه‌و هه‌موو شێر‌و ڕێویه ده‌هێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵک بهێنێت باوه‌ڕت پێبکه‌ن که به‌ڕێزت ژنی ، ده‌ڵێیت : من ژنم .... خۆمن به ئاشکرا له نووسینه‌که‌مدا ده‌ست خۆشی و ئافه‌رینم لێکردویت که گۆڕاویت و ئێستا وه‌ک ژنێکی کورد ده‌نووسیت . ده‌رباره‌ی توڕه بوونه‌که‌شی .. که ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر توڕه‌م بکه‌یت ناوی خۆشم ده‌ڵێم .. باشه ئه‌ی توڕه بوون لای ژنێکی کورد ده‌بێت چی بێت ؟ که دووجار به‌و په‌ڕی گرژی و ده‌روون گه‌رمیه‌وه وه‌ڵامی نووسنێکی من بده‌یته‌وه که له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ست نیشان کردنی ڕاستیه‌کانه‌وه هاتبێت هه‌ر خودی خۆشی هاتبیته سه‌ر قه‌ناعه‌تی ئه‌و ڕاستیه . ده‌ته‌وێت پاساویش بهێنیته‌وه بۆ ئه‌و ههڵهیهوبڵێیت ئه‌وه هه‌ڵه‌ی که‌سێک بووه ، من ده‌ڵێم جا ئه‌وه که‌ی پاساو هێنانه‌وه‌یه ژنێکی کورد هێناویه‌تی یه‌وه بۆ چاره‌سه‌رو ڕاکردن له‌و کێشه‌یه ... چونکه ژماره دیاری کردنی یه‌ک و دووان و سیان نابێته به‌دیلێک بۆ شۆردنه‌وه و په‌رده پۆش کردنی ئه‌و هه‌ڵه‌یه که هێنده گه‌وره‌یه به قه‌ده‌ر گایه‌ک ده‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و جۆره پاساوانه هیچ گرنگی بایه‌خێکی ئه‌و تۆی نیه .. گرنگ ئه‌وه‌یه من به دوکۆمێنت باسم له‌و هه‌ڵه‌یه کردوه . من باسی دروستکردنی ئهنجومهنم کردوه که له‌سه‌ر بنه‌مای خۆ ئاماده‌کردنی پێش وه‌خت و کۆبونه‌وه و ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌نجام دراوه ته‌نانه‌ت له گردهکهشهوه که‌وتونه‌ته ئه‌و داوه و شه‌رعیه‌تی پێدراوه ، خه‌ڵکیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی منیان هه‌یه.. دواجار بۆ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌ت خه‌ڵکی خوێندنه‌وه له‌سه‌ر دوکۆمێنت ده‌کات .. هه‌ر وه‌ک ژنێکی کورد وه‌ته‌نیش گوێ ی شه‌یتان که‌ڕ بێت ، خوا بکات ژنان و ئافره‌تانی کورد ئه‌م بابه‌ته نه‌خوێندنه‌وه .. چونکه من دڵنیام له حه‌قی خۆیان خۆش نابن . ئه‌م په‌یامه‌شم بۆ به‌ڕێزت که ئێستا ژنێکی کوردیت ! به‌ڕێز ئه‌گه‌ر هاتوو جارێکی تر په‌ندی پێشینانت هێنایه‌وه جیاوازی له ده‌ربڕین و دهستهواژهکردنیا بکه .. بۆ نموونه (برسێتی جیایه له‌گه‌ڵ توێنێتی) ئه‌گه‌ر په‌ندێکت هێنایه‌وه بۆ برسێتی به‌هه‌ڵه‌دا مه‌چۆ په‌ندێک مه‌هێنه‌ره‌وه که بۆ توێنێتی بشێت ... خۆ ئه‌گه‌ر بۆ توێنێتی بوو ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه په‌ندێک مه‌هێنه‌ره‌وه که بۆ برسێتی بشێ . ده‌بێت باوه‌ڕت به‌وه هه‌بێت که تۆ له نووسینه‌که‌دا هه‌ڵه‌ت کردوه نمونه‌ی گوێدرێژت بۆ گۆڕان هێناوه‌ته .. له‌مه‌دا بێویژدانیه‌کی زۆرت کردوه . له کۆتایدا ده‌ستخۆشی له‌ژنێکی کورد ده‌که‌م هیوادارم لێم زویر نه‌بێت .. دووباره ده‌ڵێم ئافه‌رین به‌ڕاستی سه‌رسامم به گۆڕانه‌که‌ت وبه ته‌واوه‌وه‌تی سهلماندوته که گۆڕاوی ، گۆڕانهکهشت به‌ڕاستی له‌جێ ی خۆیدایه .
به‌ریتانیا 21/ 12 / 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست