به‌رده‌م نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه مه‌یدانی روبه‌روبونه‌وه‌ی سکۆلاریزم له به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی �
Thursday, 24/06/2010, 12:00
له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که‌مپینی" یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان" له به‌ریتانیا، به هاوبه‌شی "ئیران سۆلیداریتی"، ده‌ستی دایه بانگه‌وازکردن بۆ سازدان و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و رێپێوان له 20/6/2010 دا له‌به‌ر ده‌م نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا دژ به هه‌وڵه‌کانی ئیسلامی سیاسی و ده‌سته‌و گروپه جۆربه‌جۆره ئیسلامی ودینییهکان بۆ به‌ره‌سمیه‌ت ناساندن و دانانی دادگاکانی شه‌ریعه‌ت و یاسای ئیسلامی له به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها بۆ ناره‌زایه‌تی دربرین و به‌رزراگرتنی ساڵیادی ندا ئاغا سولتانی که له ناره‌زایه‌تیه‌کانی دژ به رژێمی ئیسلامی ئیران له تاران به‌ده‌ستی مرۆڤ کوژه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
سه‌ره‌تا له کاتژمێر دووی دوانیوه‌رۆ له به‌رده‌م نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له داونین ستریت له له‌نده‌ن، سه‌دان که‌س له خه‌لکانی سکولار و هه‌ڵسوراوی مافه‌کانی مرۆڤ وژنان و دژ به یاساکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له به‌رامبه‌ر داگاکانی شه‌ریعه‌ت و دانانی یاسا له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و بێده‌نگی حکومه‌تی به‌ریتانی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی ده‌سته‌وتاقمه دینی و ئیسلامییه‌کان بۆ داسه‌پاندنی ئه‌م یاسایانه له ناو ره‌وه‌ندی ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا که له به‌ریتانیا ده‌ژین، کۆبوونه‌وه.
له ناو کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌زمانی ئینگلیزی ده‌یان پلاکارت و لافیته‌و پۆسته‌ر و وێنه وشیعاری جۆراوجۆر به‌رزکرابونه‌وه له چه‌شنی "یه‌ک یاسای سکۆلار بۆ هه‌موان"،"مافی یه‌کسان بۆ هه‌موان"، نا بۆ یاسایه‌ک که له‌سه‌ر بنه‌مای دین و شه‌ریعه دارێژرابێت"، راسیزم و فه‌رهه‌نگی نسبی کۆتایی پێبهێنن"، ئیمه هه‌موومان ندایین، فهرزادین"، " نا بۆ جیاوازی ره‌گه‌زی"،..
دواتر له لایه‌ن چه‌ند ههڵسواراوێکهوه به‌زمانی ئینگلیزی قسه‌وباس پێشکه‌ش کرا، له‌وانه گیتا سهگیل هه‌ڵسوراوی مافی مرۆڤ، مریه‌م نمازی قسه‌که‌ری که‌مپینی "یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان"، فریپورز پویا له "کۆمه‌ڵگایه‌کی سکیولار"، یاسمین ره‌حمان هه‌ڵسوراوی مافه‌کانی ژنان، ئانا واترس له "یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان" هه‌روه‌ها سو رۆبسن و گریرد فلیپس و چه‌ند قسه‌که‌ری تر، که هه‌ریه‌که‌یان له گۆشه‌یه‌که‌وه باسی دادگاکانی شه‌ریعه و ئه‌و هێزانه‌ی له پشتییه‌وه وه‌ستاون و مه‌ترسیه‌کانی بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگاو مافه مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌لک و به‌تایبه‌تیش ژنان و دروستکردنی جیاوازی و به‌هێزکردنی راسیزم وهه‌روه‌ها گرنگی که‌مپینه‌که و ئامانجی ناره‌زایه‌تییه‌که کرد.
ئه‌مرۆ له به‌ریتانیا مه‌سه‌له‌ی دادگاکانی شه‌ریعه ناره‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوانی خه‌ڵک له به‌رامبه‌ریدا هه‌یه و کار‌و چالاکییه‌کانی که‌مپینی "یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان"یش له به‌رامبه‌ر دادگا و یاساکانی شه‌ریعه‌دا رۆژ به‌رۆژ به‌رفراونتر ده‌بێت و خه‌لک و ههڵسواراوانی زیاتر پێوه‌ی په‌یوه‌ست ده‌بن، ئه‌مه بۆته فشارێکی گه‌وره‌و مه‌ترسیه‌ک بۆسه‌ر هه‌وڵه‌کانی ده‌سته‌و تاقمه دینی وئیسلامییه‌کان بۆ داسه‌پاندنی ئه‌م یاسا دواکه‌وتوانه‌ی شه‌ریعه وئیسلام له به‌ریتانیا، هه‌ر بۆیه له‌به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه و ناره‌زایه‌تیه‌که‌ی که‌مپینی "یاسایه‌ک بۆ هه‌موان" و به‌مه‌به‌ستی ترساندنی خه‌لک، گروپێک له ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامییه‌کانی به‌ریتانیاش له نزیک شوێنی کۆبوونه‌وه رهزایهتییهکه کۆبوبونه‌وه و زۆربه‌یان ده‌موچاویان به ده‌مه‌وانه‌ی ره‌ش شاردبۆوه، که شیعاری "دیموکراسی سه‌ره‌تانی جیهانه" یان به‌رزکردبۆوه و ده‌ستیان کردبوو به ته‌کبیر و الله و اکبر وفهتوادان و قورئان خوێندن و ووتاردان. که له لایه‌ن هه‌ڵسوراوان و خه‌لکی مه‌ده‌نی ناو کۆبوونه‌وه‌که‌ی که‌مپینی یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان به‌رامبه‌ریان لێده‌گیرا و بههوها کێشان و فیکه لێدان و وتنه‌وه‌ی شیعاره‌کانی "ده‌بی دادگاکانی شه‌ریعه ببه‌سترێن"، مافی ژنان مافی مرۆڤه"، یه‌ک یاسای سکۆلار بۆ هه‌موان نا بۆ یاساکانی شه‌ریعه" وه‌ڵامیان ده‌درایه‌وه.
له‌هه‌مان کاتدا به‌مه‌به‌ستی شێواندنی ناره‌زایه‌تیه‌کان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی گروپێکی 6-7 که‌سی له راسیسته‌کانی ئه‌ندام له پارتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانی په‌یدابوون و وده‌ستیان کرده هاوارکردن، که به شیعاری "نا بۆ ره‌یسیزم"، "ره‌یسیزم شه‌رمه" له لایه‌ن که‌مپینی یاسایه‌ک بۆ هه‌موان به هوهاکێشان وه‌ڵامیان درایه‌وه، وه هه‌ر زوو له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له ده‌وروبه‌ری ناره‌زایه‌تیه‌که دورخرانه‌وه.
هه‌ر له شوێنی کۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که و له ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌که سه‌دان که‌س له رێبواران وخه‌لکی ئاسایی کۆبوبونه‌وه و سه‌یری روداوه‌که‌یان ده‌کرد، ژماره‌یکی زۆریشیان ده‌هاتنه ناو ناره‌زایه‌تیه‌که و پرسیاریان سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تیه‌که ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو هیچ رێبوارێک له به‌رده‌م گروپه ئیسلامییه‌کانه‌وه نه‌ده‌رۆیشت و ته‌نانه‌ت پۆلیسیش نه‌یده‌هێشت خه‌لک له به‌رده‌میانه‌وه بروات چونکه جێگای مه‌ترسی بوون.
شایانی باسه که ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له پۆلیس و ئۆتۆمبیل و ڤانی پۆلیس ته‌نانه‌ت هیلیکۆپتریش به مه‌به‌ستی چاودێریکردن و پاراستن و کۆنترۆلکردنی شوێن و هه‌لومه‌رجه‌که له رووی ئه‌منییه‌وه له‌وێ ئاماده‌بوون.
له راستیدا سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ناره‌زایه‌تییه به‌م شێوه‌یه‌و هه‌موو ئه‌م رووداوانه پێکه‌وه ببونه یه‌ک نمایش و شانۆیه‌کی واقعی کێشمه‌کێشم و شه‌ری واقعی سکۆلاریزم له‌به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و راسیزمدا.
شایانی باسه ژماره‌یکی زۆر له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی وه‌ک بی بی سی و ته‌له‌فیزیۆنی روسیای ئه‌مرۆRT.TV و رۆژنامه‌کان له‌وێ ئاماده‌بوون وخه‌ریکی هه‌واڵ و ریپۆرتاژ ئامده‌کردن بوون. که هه‌ردوو ته‌له‌فیزیۆنی بی بی سی پرۆگرامی بریکفاست و روسیای ئه‌مرۆ چاوپێکه‌وتن و گفتوگۆیان له‌گه‌ل مریه‌م نه‌مازی قسه‌که‌ری که‌مپینه‌که سه‌باره‌ت به ئامانجی ناره‌زایه‌تیه‌که وکهمپینهکه سازدا.
دوای درێژه‌کێشانی کۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر به‌پێی به‌رنامه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌که کاتژمیر 4 له‌وێوه خهلکهکهبه به‌رێپێوان و شیعار وتنه‌وه دژ به دادگا‌و یاساکانی شه‌ریعه بۆ ماوه‌ی نزیک به کاتژمێرێک به ناوجه‌رگه‌ی شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن و به‌به‌رچاوی هه‌زاران که‌سه‌وه به‌ره‌و به‌رده‌م سه‌فاره‌تی رژێمی ئیسلامی ئیران به‌رێکه‌وتن، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی رژێمی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی کوشتنی ندا ئاغا سولتانی وبۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی، بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک چه‌ند قسه‌وباسێک کراو چه‌ندین شیعار دژ به رژێمی ئیسلامی وترانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند لایه‌نی تری ئۆپۆزسێۆنی ئیرانی له‌وێ ئاماده‌بوون.
بۆ په‌یوه‌ندیکردن به که‌مپینی " یه‌ک یاسا بۆ هه‌موان":
قسه‌که‌ری که‌مپین: مریم نه‌مازی
One Law for All
BM Box 2387
London WC1N 3XX, UK
Tel: +44 (0) 7719166731
[email protected] www.onelawforall.org.uk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست