ته‌وه‌ری دژی له سیداره‌دان
Saturday, 26/06/2010, 12:00
سه‌فین محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر له‌سێداره‌دان وه‌ک کوشتنی مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی مرۆڤه‌که خۆیه‌وه سه‌یربکه‌ین، ئه‌وا ڕه‌گی سزای له سێداره‌دان زۆرکۆنهو گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌بینین پڕه له‌شێوه‌ی جۆراوجۆر!
به‌مه‌به‌ستی تیشک خستنه سه‌ر پرسی سزای له سێداره‌دان و خستنه رووی تێروانین و بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کان، هه‌روه‌ها له پێناو کۆمه‌ککردن به چۆنییه‌تی به‌رێخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌کردن و کۆتایهێنان به‌م سزا دژی مرۆڤایه‌تیه، سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان هه‌رجاره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوراوێکی بواری مافی مرۆڤ و دژی سزای له سێداره‌دان، دوو هه‌فته جارێک گفتوگۆیه‌ک سازده‌کات و له چوارچێوه‌ی ته‌وه‌ری دژی له سێداره‌داندا ئه‌م گفتوگۆیه بڵاوده‌کاته‌وه.
گفتگۆی ئه‌م جاره‌ی ته‌وه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌فین محمه‌د ئه‌ندامی یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کانی عیراق له وڵاتی فینله‌ند ده‌بێت، تا به‌رێزیان له ریگه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌وه بۆچونه‌کانی خۆی له‌سه‌ر لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی سزای له سێداره‌دان بخاته روو.
هیوا ئه‌حمه‌د: بۆچوون و لیکدانه‌وه‌ی ئیوه سه‌باره‌ت به سزای له سێداره‌دان و تێروانینتان بۆی چۆنه؟
سه‌فین محه‌مه‌د: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ئه‌گه‌ر له‌سێداره‌دان وه‌ک کوشتنی مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی مرۆڤه‌که خۆیه‌وه سه‌یرکه‌ین، ئه‌وا ڕه‌گی سزای له سێداره‌دان زۆرکۆنهو گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌بینین پڕه له‌شێوه‌ی جۆراوجۆر. سه‌رده‌مانێک کۆیله‌داره‌کان خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره بوون که چ کاریک به کۆیله‌کانیان بکه‌ن، بیان فرۆشن یان کاری تاقه‌ت پڕوکێنیان پێبکه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاره سه‌خته‌کان ببنه هۆکاری ژیان له‌ده‌ستدانیشیان (جگه له‌خه‌باتی کۆیله‌کان خۆیان که لێره‌وله‌وێ له‌دژی ڕژێمی کۆیله‌داری ڕاده‌په‌ڕین که دیارترینیان شۆڕشی کۆیله‌کان به سه‌رکردایه‌تی سپارتاکۆس بوو) که‌س نه‌بوو به‌خاوه‌ن کۆیله‌کان بڵێ وامه‌که‌ن و چه‌وسانه‌وه‌ی کۆیله‌کان له‌یاسای ئه‌وسای کۆمه‌ڵگاکاندا ڕه‌سمیه‌ت و شه‌رعیه‌تی هه‌بوو.
له‌سه‌رده‌مانێکی تردا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین یاساشکێنییه‌کانی ئه‌وسا شک وگومان په‌یداکردن بوو به‌بوونی ڕاستی نێردراوی ئاینه‌کان، به‌وه‌ی که له‌لایه‌ن خوداوه نێردرابنه سه‌رزه‌وی که‌ئه‌مه‌ش هێشتا له ژێرده‌سه‌ڵاتی زۆرێک له حکومه‌ته دیکتاتۆره ئاینی یه‌کان بۆ نموونه (ئێران) هه‌رماوه یان پارته توندڕه‌وه ئاینی یه‌کان (بۆ نموونه پارته توندڕه‌وه ئیسلامی یه‌کان له ئه‌فغانستان، عێراق و سۆماڵ و هتد)له‌ژێر ناوچه‌کانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان ئه‌م یاسایه پیاده‌ی ده‌که‌ن.
شکاندنی عورف و عاده‌تی ئاینی له‌گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی کچان و کوڕان و پیاده‌کردنی هه‌ستی سێکسی له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌وه‌ش له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاو ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاپه‌کان و پیاوانی ئاینیدا سزای کوشتن و ده‌رکردن له ناو خێله‌کان و ئیهانه و ڕوشاندنی که‌رامه‌تی مرۆیی‌یان هیچ حیسابێکی بۆ نه‌ده‌کرا که‌ئه‌مه‌یان هێشتا له کۆمه‌ڵگا ئاینییه‌کاندا ئه‌گه‌ر له یاسای وڵاتیش به‌ڕواڵه‌ت قهدهغهکرابێتن لهعهمهلدا ڕێگه‌یان لێ ناگیرێت یان سزایه‌کی زۆر که‌میان بۆ دانراوه که کۆنه‌په‌رستانی پارێزه‌رانی شه‌ره‌ف گوێ به‌و که‌مه سزایه ناده‌ن. ئه‌م نموونه‌م بۆیه هێنایه‌وه که یاسای کوشتنی مرۆڤ له ئاستی خێزان بچوکتره تا ئاستی خێڵ و عه‌شیره‌ت و له‌ئاستی ده‌سه‌ڵاتیش باڵاتره و ناو نراوه یاسای له‌سێداره‌دان که ڕه‌گی ئه‌م یاسایه له مێشکی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک زه‌مینه‌سازی بۆ کراوه تاکو له‌ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیش ئاسانتر لایه‌نگیری بۆ په‌یدابکرێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه بوونی یاسای له‌سێداره‌دان له لایه‌ن حکومه‌ته دیکتاتۆره‌کان بۆ ترساندنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیان دژ به‌ڕژێمی سیاسی و خه‌بات بۆ ڕوخاندنیان وه‌ک کاریگه‌رترین چه‌ک که به‌ده‌ستیانه‌وه گرتبێت سزای له‌سێداره دانه. که هه‌ندێک جار له‌ژێر یاسای کاتی شه‌ڕ دهناسینرێن وه‌کو یاسای (لێژنه‌کانی ئیعدامات) که له‌لایه‌ن حکومه‌تی به‌عس له هه‌شتاکاندا پیاده ده‌کرا(له‌کاتی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا بۆ به‌رگرتن به‌ڕاکردنی سه‌ربازان له‌به‌ره‌کانی جه‌نگ ڕژێمی به‌عسی ئه‌وسا هه‌ڵسا به پێکهێنانی لێژنه‌ی ئیعدامات که کاریان ئیعدامکردنی سه‌ربازه ڕاکردووه‌کان بوو له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ). شایانی باسه هێشتا زۆرێک له‌یاساکانی زه‌مانی حکومه‌تی به‌عس له عێراق کاریان پێ ده‌کرێت به‌نیازی جۆراو جۆر!
له‌زه‌مانێکی تردا به‌کارهێنان و کارپیکردنی بێکرێی دیله‌کانی جه‌نگ بوو که زۆرێک لێیان ژیانیان له‌ده‌ست داوه، که ئه‌مه‌ش له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه. ده‌توانین بڵێن سزای ڕه‌وا نه‌بینینی ژیان به‌سه‌ر که‌سێکی تر هه‌م له‌ناو چوارچێوه‌ی دیواری یه‌ک خێزان پیاده‌کراوه و له‌زۆرێک لهکۆمهڵگاکانیشدا هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه، که‌ئه‌مه له‌ژێر شۆرنهوهی شه‌ره‌فی خێزان پیاده کراوه و ده‌کرێت و له‌چوارچێوه‌ی خێڵه‌کانیشدا دا پیاده‌کراو هه‌م له‌چوارچیوه‌ی ده‌سه‌ڵاته سیاسی و عه‌سکه‌ری یه‌کاندا هێشتا له زۆرێک له‌وڵاتانی جیهاندا به‌فه‌رمی پیاده ده‌کرێت.
سه‌رباری بوونی چه‌ندین یاسای مافی مرۆڤ و په‌یماننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه‌ی مافی مرڤی ئه‌وروپی، به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه زیندانی گوانتانامۆ هێشتا دیواره‌کانی بهسهرپێوهن و مرۆڤه‌کان به‌هۆکاری جۆراوجۆر له‌ژێر سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رج و له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری یاسا جیهانی یه‌کان ژیان له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی هه‌ڵومه‌رجی نامرۆڤانه‌ی ئه‌و زیندانه‌ی حکومه‌تی زلهێزی ئه‌مه‌ریکی ده‌گوزه‌رێنن. سه‌رباری نه‌مانی سزای له سێداره‌دان له‌زۆرێک له‌وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپای رۆژئاوادا هێشتا سزای له‌سێداره‌دان له ئه‌مه‌ریکادا ماوه که تازه‌ترینیان سزای له‌سێداره‌دانی (ڕۆننیێ لێ گاردهنێرن) بوو که دوو ڕێگه‌ی خرابووه به‌رده‌م که ئایا بهگوللهبارانکردن یان به ده‌رخوارددانی ژه‌هر سزای کوشتنه‌که‌ی جێبه‌جێبکه‌ن؟ ئه‌ویش ڕێگه‌ی گوللهبارانهکهی هه‌ڵبژارد و له به‌رواری 10/6 ئه‌مساڵدا سزاکه ئه‌نجام درا.
هیوا ئه‌حمه‌د: له مێژه‌وه چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کان سزای له سێداره‌دانیان له ده‌ستور و یاسای ووڵاتدا جیگیر کردوه و تا ئێستاش له لایه‌ن زۆرێک له ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ته‌کانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر خه‌لکدا ئه‌م سزایه جبهجێدهکرێت، به بۆچوونی ئێوه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و بنه‌ره‌تی له به‌رێوه‌بردن و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م سزا دژی مرۆڤایه‌تیه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه چییه؟
سه‌فین محه‌مه‌د: هه‌روه‌ک له وه‌ڵام به پرسیاری یه‌ک هێمام بۆ کرد که دهدهسهڵاتداران جگه له سزای کوشتن به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر زۆر سزای تریش وه‌ک ئامرازێک بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌کار ده‌هێنین و بۆ ئه‌م کاره‌ش ده‌رس و ته‌جروبه‌ی باشیان هه‌یه لهیاساداڕشتن بۆیان.
به‌بڕوای من له‌و شوێنانه‌ی که ڕاده‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی کار هێنده به‌رزه و کێشه‌ی کار و سه‌رمایه بهراددهیهکه که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ناتوانێت جڵه‌و بۆ زۆرێک له‌ئازادی یه‌کان شڵ بکات و به‌فه‌رمی بیانناسێت، چونکه دیواری ده‌سه‌ڵاتیان به‌ری که‌مترین ڕیفۆرمی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ناگرێ، بۆیه جگه له‌سزای قوس و جه‌رگبڕی وه‌ک ٢٠ ساڵ زیندانی و یان سزای هه‌تا هه‌تایی و له‌سێداره‌دان ڕێگه‌یه‌کی تر شک نابه‌ن.
هیوا ئه‌حمه‌د: حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نگرانی سزای له سێداره‌دان، پێویستی هێشتنه‌وه و جیبه‌جێکردنی ئه‌م سزایه به‌وه پاساو ده‌که‌ن که گوایا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان له کۆمه‌ڵگادا و پاراستنی خه‌لک له ده‌ست تاوانکاران، بۆچۆنی ئیوه له‌سه‌ر ئه‌م پاساوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن چییه؟ ئایا به واقعی سزای له سێداره‌دان بۆته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان و تاوانکاران له کۆمه‌ڵگادا؟
سه‌فین محه‌مه‌د: به‌بڕوای من پێچه‌وانه‌که‌ی زۆرتر له‌ڕاستی یه‌وه نزیکه. بۆنموونه له ئه‌وروپای رۆژئاوا و دیموکراسیدا رۆژانه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی خۆکوشتن ده‌بیستین که زۆربه‌ی هۆکاره‌کانیان نائومێدی له ژیانیکه که سه‌رمایه‌داری ده‌سه‌ڵاتداره تیایدا. جا گه‌ر هۆکاره‌کان کۆمه‌ڵایه‌تی بن ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ئه‌رکیه‌تی به‌دوای چاکردنیان دا بچێت یان گه‌ر هۆکاره‌که ئابووری بن ئه‌وا دیاسانه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتدارانه وه‌ک خاوه‌نی کۆمه‌ڵگا چاره‌ی ئابووری یان بۆ بدۆزنه‌وه.
له‌یاسای سه‌رمایه‌داریدا به‌پێچه‌وانه‌ی تۆڕی ڕاوه‌ماسی، دزی بچووک ئاسان به‌داوه‌وه ده‌بن و خێراش دادگا بڕیار له‌سه‌ر یاساشکێنییهکانیان ده‌دات. به‌ڵام ماسی گه‌وره ده‌ستگیرکردنیان زۆر سه‌خته و له‌کونی تۆڕه‌کانه‌وه به‌ئاسانی ده‌چنه‌ده‌ر و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و ناچارکردنی کریکاران به‌کرێ یه‌کی نابه‌رابه‌ر به‌کاره‌کانیان به‌یاسا ڕه‌سمیه‌تی پێ دراوه و چهوسانهی کرێکار به‌تاوان ناناسرێت. ڕیگری بچووک ئه‌گه‌ر شانسی سه‌رکه‌وتنیان نه‌بێت که ئه‌نجامده‌رانی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسادا پیاده‌ی ده‌که‌ن تووشی سزا ده‌بن، به‌ڵام کۆنتڕۆڵکه‌رانی بازاڕی کار و برسیکهرانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌یاسای بۆرژوازی دا به‌تاوان ناناسرێت! ئه‌مه یاسای بۆرژوازی و به‌رازی زێڕین(سه‌رمایه)یه.
ڕاستییه‌که‌ی گه‌ر هه‌ر ڕژێمێکی ده‌سه‌ڵاتدار بیه‌وێت ڕێژه‌ی تاوان که‌م کاته‌وه ده‌بێت زۆرترین ڕێژه‌ی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بدات هه‌ر له‌زیادکردنی ژماره‌ی خویندنگاکانهوه بگره تاکوو هه‌رزانکردنی نرخی که‌لوپه‌ل و پێوستییه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان. له‌لایه‌کی تره‌وه به‌یاساش ڕێگری عه‌مه‌لی بکات له چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌ژار و سنوور بۆ چڵێسی سه‌رمایه‌دان دابنێت. ڕێگه له دروستکردن و فرشتنی چه‌ک بگرێت که هۆکارن بۆ وێرانکردنی کۆمه‌ڵگاکان. ئاستی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزڕاگرن تاکوو خه‌ڵک ناچار نه‌بن مل بۆ داخوازی بانکه‌کان دابنهوینن وە قازانجی خه‌یاڵیان پێ بده‌ن یان ڕیسک به‌ژیانی و داهاتووی خۆیان و منداڵه‌کانیان بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که ڕۆژانه هه‌موومان ده‌یبیستین و ده‌یبینین له‌ئاستی جیهاندا ڕێژه‌ی هه‌ژاری ڕولهخواره، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان ناوه ناوه له‌ناوچه جۆراوجۆره‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و له‌سه‌ر بنچینه‌ی بوونی نه‌ته‌وه و ئاینی جیاواز کێشه کۆنه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و کوشتنی هه‌زارانی لێده‌که‌وێته‌وه و ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کانی سه‌رمایه‌ش ئاو به ئاشتی شه‌ڕ و تاوانه‌کان ده‌کات و ناڕاسته‌وخۆ نیشاندانی ڕووداوه‌کان گه‌وره‌تر ده‌که‌ن.
ئایا به‌راستی له ماوه‌ی ٧ساڵی ڕابردوودا زیاتر له حوکمی به‌عس خه‌ڵک نه‌بوون به‌قوربانی و گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه؟ کێ ده‌توانێت حاشا له ئاماره‌کان بکات؟ ئایا ئیدیعاکهرانی ده‌وڵه‌تی ده‌توانن ئاماره‌کان به‌راورد بکه‌ن که له‌سایه‌ی حوکمی دیکتتۆری ناسیۆنالیستی و تائیفی خۆیان که کامه‌یان خێری زیاتری بووه بۆ کۆمه‌ڵگا؟ کامیان ڕوویان سپی تره به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا؟ ئایا به‌ڕاستی کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که کۆمه‌ڵگا چیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ نه‌کات که به‌ڵکوو چاره‌نووس به‌خێر بگه‌ڕێت به‌ڵکوو به‌دوای به‌دیلی مرۆیی و شایان بۆخۆیان بگه‌ڕێت؟
هیوا ئه‌حمه‌د: له مێژه‌وه خه‌بات له دژی سزای له سێداره‌دان له سه‌راسه‌ری جیهاندا له لایه‌ن بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌کانه‌وه ده‌ستی پێکردوه و توانراوه به‌هێزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له زۆرێک له ووڵاتانی جیهاندا به تایبه‌ت ووڵاتانی ئه‌وروپا سزای له سێداره‌دان قه‌ده‌غه بکرێت، ئایاله په‌یوه‌ند به‌م بزووتنه‌وه سه‌راسه‌ریه جیهانیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی دژی سزای له سێداره‌دان له عیراق و کوردستان چۆن ده‌بینن و به بۆچوونی ئێوه ئه‌و کار و هه‌نگاوه کردهوهییانه چین که ده‌توانرت به هۆیانه‌وه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌رچی زیاتر به‌هێزتر بکرێت تا بتوانێت ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بکات که سزای له سێداره‌دان قه‌ده‌غه بکه‌ن؟
سه‌فین محه‌مه‌د: دیاره یاسای له سێداره‌دان له‌ئاستی جیهانیدا بوونی هه‌یه و ته‌نها عێراق و هه‌رێمی کوردستان نییه که‌ئه‌م سزایه‌ی تیادا پیاده‌بکرێت. بوونی ڕه‌گی ئه‌م جۆره له سێداره‌دانانه هه‌م له بیری مرۆڤه‌کان به‌تاک و گشتی یه‌وه به‌قوڵی ڕه‌گی داکوتیوه، بۆیه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م یاسایه ناتوانرێت ته‌نها له دژی بوونی یاسایی بوه‌ستینه‌وه به‌بڕوای من ئیمه ده‌بێت له دوو قٶڵهوه بجه‌نگین؛
له قۆڵێکیانه‌وه له‌دژی بیری سزادان خه‌بات بکه‌ین و چه‌کی بیر بخه‌ینه کار و بوونی سزا جۆراوجۆره‌کان به‌کۆمه‌ڵگا بناسێنین و مێژوویان بهینینه‌وه بیریان، هۆکاری دروستبوونیان باس که‌ین و مێژووچه‌ی خه‌بات له‌دژیان وه‌رگێڕینه سه‌ر زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و هۆشیارانی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌وری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری گرد و کۆ که‌ینه‌وه و بیان که‌ین به‌دژی بیری کۆنی سزا جۆراوجۆره نامرۆیی یه‌کان و له‌مانه‌ش سزای کوشتن(له‌سێداره‌دان).
لهقۆڵهکهی تره‌وه له ئاستی جیهانی دا هه‌م هاوپشتی بۆ خه‌باته‌که‌مان په‌یدا بکه‌ین و له‌خه‌باتدا هێزیان لێ وه‌رگرین هه‌م یاسا نێوده‌ڵه‌تی یه‌کان وه‌رگێڕین و به‌فراوانی بڵاویان که‌ینه‌وه و به‌مه‌ش ده‌توانین خه‌باتی بیرمان له نێو چواردیواری ته‌سکدا بهێننینه ده‌ر.
ڕاستی یه‌که‌یشی مادام یاساکه هێشتا له ئاستی جیهانیدا بوونی هه‌یه به‌ناچار ده‌بێت ئیمه‌ش لایه‌نی جیهانی له‌بیر نه‌که‌ین و له‌ئاستی جیهانیش کاربکه‌ین، هه‌روه‌ک تاوانه‌کانیش سنوری وڵاتان دهبهزینن و سه‌رمایه وه‌ک سه‌ره‌کیترین هۆکار که خۆی ڕێگه‌خۆشکه‌ره بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی تاوان ده‌بێت ئێمه‌ش له سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م سه‌رمایه نه‌گریسه خه‌بات بکه‌ین.
ماوه‌یه‌که له ئاستی هه‌رێمی کوردستان کۆمپانیاکان خه‌ریکی دروستکردنی باڵه‌خانه و خانوبه‌ره‌ی زۆرن له سنووری هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام ئێستا زیاتر ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن لایه‌نی ڕووکه‌ش و گه‌شیان بۆ خۆشگووزه‌رانی ده‌رده‌خه‌ن و بانگه‌واز بۆ کۆمپانیاکان وه‌ک هۆکاریکیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه بۆخۆیان به‌کار دینن، به‌ڵام ئه‌م ڕووه گه‌شانه له بوونی ئاو کاره‌بای به‌رده‌وام و ژینگه‌ی پاک و بێگه‌رد له‌هه‌ر ڕووداوێکی ته‌کنیکی کاره‌با یان ڕودای سروشتی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینی نرخی دراو و دینار و گۆڕانی سیاسیش‌دا له‌وه‌یه ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی قه‌رزه‌کانیان چه‌ندیین جار زیاد بکات، به‌مه‌ش زیادبوونی ڕێژه‌ی خۆکوژی و تاوان و تاڵان و بڕۆکان هه‌ر له‌ئێستاوه نه‌خشه‌ی بۆ داده‌نرێت بۆیه خه‌بات له‌دژی هێنانی سه‌رمایه‌ی جیهانی بۆ عێراق و کوردستان که وه‌ک هۆکاری ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌کردن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت وه‌ک هۆکاریکی ترسناک بۆ داهاتوو به‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بناسرینرێت.
جارێ ئاستی خه‌باته‌که‌مان له دژی سزای له‌سێداره‌دان له‌سه‌ره‌تای ڕێگایه و ڕێگای درێژمان له‌به‌رده‌م ماوه بۆیه ده‌بێت ئه‌م ڕاستی یه به فه‌رمی بناسین. هێشتا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت له‌کوردستان و خواروی عێراقیش داخی تاوانه‌کانی ڕژێمی به‌عسیان به‌قوڵی له‌ناخدا چه‌قیوه‌و گیانی تۆڵه له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌کان دژ به خه‌ڵک ڕه‌گی زۆر به‌هێزه و کاری زۆر و ماندو نه‌ناسانه‌ی ده‌وێت. هێشتا بوونی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی سزای له‌سێداره‌دان به‌ئاسانی ڕوبه‌ڕوی ناڕه‌زایه‌تی فراوان ده‌بێته‌وه. جه‌لال تاڵه‌بانی چ وه‌ک سه‌رکۆمار و چ وه‌ک سه‌رۆکی یه‌کێک له پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێم به‌زویی بێده‌نگه‌ی کرد له‌و هه‌ڵوێسته که نواندنی بۆ ڕاگرتنی له‌سێداره‌دانی سه‌رکرده‌کانی به‌عس له‌دوای له‌سێداره‌دانی سه‌دامی دیکتاتۆر. ئه‌مه‌ش نابێت به‌که‌م بگرین و لانی که‌م بزانین له‌کام هه‌ڵ و مه‌رجدا ئه‌م خه‌باته ده‌توانێت په‌ره‌بگرێت. باشترین رێگه له ئێستادا وه‌رگێڕان و ڕۆشنکردنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی سزا و یاسا جیهانی یه‌کانه بۆ زه‌مینه‌سازی ڕاکێشانی ڕای گشتی جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌وره‌ی داهاتووی خه‌بات له‌دژی سزای له‌سێداره‌دان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست