ڕه‌وتی ئاڵوگۆره سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کوردستان و نه‌خشیان له په‌ره‌گرتنی ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان دژ ب�
Sunday, 17/10/2010, 12:00
له‌ده‌وره‌ی رابردوودا شاهیدی تووندی و قوڵبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری کێشمه‌کێشمه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان وه‌ک نوێنه‌رانی بورژوازی کوردی، بووین. به‌تایبه‌تیش له مه‌سه‌له‌ی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان وهه‌وڵدان بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه و سه‌رکوتکردنی ئازادی له لایه‌ن پارتییه‌وه، ئه‌م ململانێیه‌ی برده قۆناغێکی تر و هه‌رچی زیاتر مه‌ودایه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی به‌رفراوانتری پێبه‌خشی. چونه‌پێشه‌وه و تووند بوونه‌وه‌ی بێوێنه‌ی ئه‌م ره‌وه‌ندی ململانێ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش و تینووی ئازادییه‌کان، بلۆک به‌ندی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وچینایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستانی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی کوردی و جه‌ماوه‌ردا هه‌رچی زیاتر رۆشنتر وبهرجهستهترکردهوه. لێره‌شه‌وه زه‌مینه‌کانی گه‌شه‌کردن و سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزتربوونی بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تی و ئازادیخوازه‌کان و چه‌پی به گشتی هه‌رچی زیاتر فه‌راهه‌م کردوه. زه‌مینه‌کانی ئه‌م ئاڵوگۆره، فاکته‌رو هۆکاره سایسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، مێژوو و ریشه‌یه‌کی له پێشینهتریان هه‌یه که له‌چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ڕه‌وه‌ندی ئه‌م ئاڵوگۆرانه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ده‌ستی پێکردوه. بۆ به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وه‌نده و درکردنی رۆشنتری ئاڵوگۆر و ململانێ سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆ ، به پێویستی ده‌زانم که جارێکی تر چاوپێکه‌وتنێک که له گه‌ڵ گۆڤاری نێوه‌ند له مانگی سێپته‌مبه‌ری 2009 دا ئه‌نجامم داوه سه‌باره‌ت به ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌کان، جارێکی تر لیره‌دا بڵاوبکه‌مه‌وه به‌وهیوایه‌ی که رۆشناییه‌کی زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
نێوه‌ند: وه‌ک بینیمان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی له کوردستان به ته‌واوه‌تی پاشه‌کشه‌ی کردوه و مه‌یدانه‌که‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌کان به‌جێهێشتووه، له کاتێکدا له رابردوودا چه‌پ له کوردستان خاوه‌نی هێزێکی تاراده‌یه‌ک حیساب بۆ کراو بوو، ئایا هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م پاشه‌کشه‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له چیدا ده‌بینیته‌وه؟ ئاخۆ گرێدراوه به پاشه‌کشه‌ی جیهانی بزووتنه‌وه‌که و هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ته‌وه یاخود په‌یوه‌سته بۆ ناواقیع بینی چه‌پ و بارودۆخی نهرهخساوی ناوخۆی کوردستانه‌وه؟ به کورتی ئه‌و فاکتۆره سترۆکتۆریانه چین ڕه‌وتی چه‌پیان له کوردستان سست و په‌راوێز خستووه؟
هیوا ئه‌حمه‌د: له راستیدا ئه‌گه‌ر له تێروانین وهه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ماندا بۆ کۆمه‌ڵگا، له جێگه‌و رێگه‌ی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، نه‌ک له حیزب و گروپه سیاسیه‌کانه‌وه، ئه‌وا ده‌توانین درک و دیدگایه‌کی ڕۆشن و دروست له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و کێشمه‌کێشه سیاسی و ئابوریه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا به‌ده‌سته‌وه بده‌ین. حیزب و ڕێکخراو و گروپه سیاسیه‌کان وه‌ک نوێنه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌کانی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و چینه‌کان، دێن ودهرۆن، دروست ده‌بن و هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، به‌هێزو لاواز و دووکه‌رت ده‌بن. به‌ڵام ئه‌وه بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن که بوونیان هه‌یه‌و به‌پێی پێویستی هه‌لومه‌رج و ئاڵوگۆره ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، حیزب وهێزی سیاسی تازه به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه یان ئاڵوگۆریان تێدا پێکده‌هێنن.
هه‌ربۆیه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و قسه‌کردن له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی له کوردستاندا، ده‌بێ له په‌یوه‌ند به جێگه‌و ریگه و ده‌ورو نه‌خشی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی قوڵی ئه‌م چینه و خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر خراپی هه‌لومه‌رج و باری ژیانی ئێستایاندا، لێکبده‌ینه‌وه. به بۆچونی من هیج کات به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌مرۆ چینی کرێکار له کوردستاندا قورسایی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه. هیچ ساتێک به راده‌ی ئه‌مرۆ له کوردستاندا بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی کرێکار و خه‌ڵک و توێژه ستهمدهیدهکانی تر له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناسینالیزمی کورد و حیزبه‌کانیدا،به‌هێز و هه‌مه‌گیر و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بۆته‌وه. که ناره‌زایه‌تیه‌کانی ساڵی 2006 و کرێکارانی تاسڵوجه و مامۆستایان نمونه‌یه‌کیه‌تی. هیج کات به راده‌ی ئه‌مرۆ خواست و داواکاری و ئاسۆ و ئامانج و ئاواتی رۆژانه‌ی کریکار و خه‌ڵکی هه‌ژار به تایبه‌تیش نه‌وه‌ی نوێ و لاوان، جیاوازی و ته‌ناقوزی له‌گه‌ڵ ئاسۆ و ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزم و بۆرژوازی کوردی و هه‌روه‌ها درک کردن و هوشیاربوونه‌وه له به‌رامبه‌ریدا په‌یدا نه‌کردوه. سه‌ره‌نجام هیچ دهوارانێک ناسیونالیزمی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به وینه‌ی ئه‌مرۆ نه‌که‌وتۆته به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تی و رق وبێزاری پهنگخوارد و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چینی کریکار و خه‌ڵکی نارازی. ئه‌م واقعیه‌ته زه‌مینه‌و بنه‌ما و بابه‌تی کاری هه‌ر هه‌ڵسوراوێکی چه‌پ و سۆسیالیست و حیزبێکی کۆمۆنیستییه. ئه‌گه‌ر هێزێک بیه‌وێت کاریگه‌ری و ده‌ور و نه‌خشی هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و رووداوه‌کان به قازانجی کریکار و خه‌لک، وه بیه‌وێت ببێته هێزێکی حساب بۆکراو، دبێ لێره‌وه ده‌ست پێ‌بکات و لیره‌دا سه‌نگه‌ر لێبدات. به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌هێزکردنی زیاتری ئه‌م سه‌نگه‌ره‌دا بێت و به ته‌واوه‌تی ئاوێزان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه به پێجه‌وانه‌وه بێکاریگه‌ر ده‌مێنێته و ده‌که‌وێته په‌راویزی کۆمه‌لگا و رووداوه سیاسیه‌کان و به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت. سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌رکوت به‌ڵام ئه‌مه هۆکاری سه‌ره‌کی لاوازبوون و به پهراویزبوونی حیزب و گروپه چه‌په‌کانه له کوردستان.
دروستبوونی واقعیه‌ت و بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی به‌م شیوه‌یه له خۆوه نییه و ئاکامی ئه‌و ئاڵوگۆره ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن که له کوردستاندا روویان داوه و هاتوونهتهپێشهوه و پێویسته لێره‌دا باسیان بکه‌ین.
بوونی رژێمی به‌عس و هه‌ره‌شه‌کانی بۆ هێرشکردنه سه‌ر کوردستان له‌ودیوو سنوری شاره‌کانه‌وه، به‌رده‌وام بیانوو و له‌مپه‌ر و ریگریهکی سیاسی گه‌وره‌بوو که ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد و حیزبه‌کانی، بۆ سه‌رکوت و کۆنترۆڵ و کپکردنی ناره‌زایه‌تیه‌کانی چینی کرێکار و خه‌ڵک، وه‌ک دێوه زمه‌یه‌ک به‌کاریان ده‌هێنا و خۆیان وه‌ک ئاڵا هه‌ڵگری رزگاری خه‌ڵکی کوردستان له سته‌می میللی له‌سه‌ر کورد نیشان ده‌دا. هه‌ربۆیه به‌روخانی رژێمی به‌عس ناسینالیزمی کورد ئه‌م بیانوه سیاسیه‌ی له‌ده‌ست دا و خه‌لکی کوردستان ده‌ستی زیاتر ئاواڵا بوو بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیه‌کان و به‌رزکردنه‌وه و پێداگری هه‌رچی زیاتر له‌سه‌ر خواست و داواکاریه‌کانی به‌رووی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا. له هه‌مان کاتدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ناسیونالیسته‌کانی وه‌ک یه‌کێتی وپارتی، هه‌ر له به‌ند وبهست و سازش و پاشه‌کشه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی ناووچه‌که و هیزه‌کانی ناو حکومه‌تی ناوه‌ندی و یاری کردن به چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت له په‌یوه‌ند به که‌رکوک و ناوچه‌کانی تره‌وه، ئه‌م ئیدیعایه‌ی ناسینالیزمی کورد بۆ رزگاری خه‌ڵکی کورد له سته‌می میللی له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه نیشانه‌ی پرسیارێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دانراوه و ئومێدێکی ئه‌وتۆی پێ نه‌ماوه. له واقعدا ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه‌ی سیاسه‌ت و ئامانجی چینایه‌تی ناسینالیزمی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که له بنه‌ره‌تدا شهریهتی له‌سه‌ر به‌شداری و به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیاز و پشکی زیاتر له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌روه‌ت و سامانی عیراق له پێناو که‌ڵکه‌کردنی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه له لایه‌ن بۆرژوازی کوردییه‌وه، نه‌ک به خاتری کۆتایهێنان به نه‌هامه‌تیه‌کانی خه‌ڵک و سته‌می میللی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، ئه‌م ماهییه‌ته زیاتر بۆ خه‌لکی کوردستان به‌رجه‌سته‌تر و ئاشکراتر بووه.
له هه‌مان کاتدا به دوای روخانی رژیمی به‌عسدا، سه‌ره‌ڕای ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی وه‌ک رێگرێکی سیاسی، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هه‌لومه‌رجێکی سیاسی و ئه‌منی نیمچه ئارام له کوردستاندا، تاراده‌یه‌ک فرسه‌تی ره‌خساندوه بۆ بهگهرکهوتنهوهی که‌رتی به‌رهه‌مهێنان و هاتنی کۆمپانیا ده‌ره‌کیه‌کان بۆ کارکردن و به‌گه‌رخستنی سه‌رمایه له کوردستاندا به تایبه‌تی له بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و بیناسازی و خانوبه‌ره و ڕێگاوبان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا. ئه‌مه به‌شوێن خۆیدا هێزێکی کاری هه‌رزانی زیاتری راکێشاوه‌ته ناو بازاری کاره‌وه. هه‌روه‌ها سنوره‌کان هه‌رچی زیاتر به‌رووی بازرگانیدا کراونه‌ته‌وه، ئه‌مه بۆته هۆی هاتنه کایه‌وه‌ی بازاڕیکی گه‌وره له کوردستاندا بۆ ساغکردنه‌وه و فرۆشی کاڵاکان و به‌ده‌ستهێنانی قازانجێکی زۆر و په‌ره‌گرتنی هه‌رچی زیاتری بازاری ئازاد و رکابه‌رێی نێوان کۆمپانیا و سه‌رمایه‌کان. له لایه‌کی تره‌وه دزین و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و گه‌نده‌ڵی له سیستمی دابه‌شکردن و به‌گه‌رخستنی داهاتی کوردستان و پشکی کوردستان له کۆی داهاتی عیراق که له %17 یه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و هه‌ردوو حیزبی ناسیونالیستی کورده‌وه بۆته سیمایه‌کی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانیان. هه‌موو ئه‌م فاکتۆرانه بوونه‌ته هۆی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر و بێئه‌ندازه خه‌یاڵی له‌ده‌ستی کۆمه‌ڵێ ملێۆنێری سه‌رمایه‌دار و که‌مایه‌تیه‌کی ناو کۆمه‌ڵگا. له‌ولاشه‌وه جه‌ماوه‌ری ملیۆنی رۆژ به‌رۆژ هه‌ژارتر و بێده‌ره‌تان تر ده‌بن و له‌سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی ژیان هه‌ر له کرێ و شوێنی نیشته‌جێبوونی گونجاو و بیمه‌ی بێ‌کاری و ئاو وکاره‌با.. بێبه‌ش ده‌بن. به‌مه‌ش جیاوازی و قڵشتی چینایه‌تی هه‌رچی زیاتر و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و زه‌ق و هه‌ستپێکراو له کوردستاندا قوڵتر کردۆته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ر خودی ئه‌م کرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر ووڵاتانی تر‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌ورپاو رۆژئاوادا بووه‌ته هۆی تێکه‌ڵاوبوون و بینینی ئاستی ژیان و فه‌رهه‌نگی مۆدیرنی رۆژئاوا له لایه‌ن به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی کوردستان، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ئه‌نته‌رنێت و ته‌کنه‌لۆجیا و میدیای جیهانی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی،بۆته هۆی پێکهێنانی ئاڵوگۆری گه‌وره له فه‌رهه‌نگ و بیرکردنه‌وه‌و تێروانین و ئومێد و هه‌ڵسوکه‌وت و شێوه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و به‌تایبه‌تیش تویژی گه‌نجان و لاوان و ژنان و په‌ره‌گرتنی فه‌رهه‌نگی مۆدیرنتر له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری و موسیک و هونه‌ریی خه‌ڵکدا. که ئه‌مه ته‌ناقوزێکی گه‌وره‌ی په‌یدا کردوه له‌گه‌ڵ سه‌رخانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووی مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی و کۆنه‌پاریزی داسهپینراوی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد و حیزبه‌کانی. به ناچار ئه‌م ته‌ناقوزه خه‌ڵک دهکیشێته پای خه‌بات و شهر له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگێکی دواکه‌وتوو که له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ژیانی رۆژانه‌یدا ناکۆکه و نایه‌ته‌وه.
ئه‌م ئاڵوگۆرانه له خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا توانای ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کوردی و هه‌ردوو حیزبی یه‌کیتی و پارتی هه‌رچی زیاتر سنوردارتر و که‌م کردۆته‌وه بۆ سه‌رکوتکردن وکۆنترۆڵکردن و فریودان و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک له ره‌خنه‌گرتن و ده‌ربرینی بیرورای جیاواز و رووبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا. که ئه‌مه بۆخۆی هۆکارێکی گرنگه و رۆڵێکی گرنگی هه‌یه له لاوازبوون و بنبه‌ست و قه‌یران و جیابوونه‌وه و دووکه‌رتبوونی سیاسی وحیزبی ناو هیزه‌کانی ناسینالیزمی کوردی به‌تایبه‌تیش یه‌کێتی نیشتمانی. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی بوارکردنهوهی زیاتر و توانا به‌خشین به خه‌ڵک بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ره‌خنه و ناره‌زایه‌تیه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراتر و به‌رفراوانتر. وه بوارکردنه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆشنبیری و راگه‌یاندنی جیاواز له ده‌سه‌لات. که تا راده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری هه‌یه له ره‌خنه‌گرتن و گه‌یاندنی هه‌واڵ و رووداو ئاشکراکردنی به‌ندوبه‌ست ونهینی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
ئه‌م ئاڵوگۆڕه بابه‌تیانه بوونه‌ته زه‌مینه‌ی لاوازبوونی نفوزی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وحیزبی ناسینالیزمی کورد به تایبه‌ت هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات له ناو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا. به‌هه‌مان شێوه ئه‌م ئاڵوگۆرانه بوونه‌ته هۆی لاوازبوون و بێ پایه‌بوونی نفوزی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئیسلامی سیاسی و حیزبه‌کانی. که هه‌ر له‌بنه‌ره‌ته‌وه ریشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیان نه‌بووه له ناو جه‌ماوه‌ری کوردستان و نامۆ بوون پێێ و زیاتر به کۆمه‌کی ده‌ره‌کی وه‌ک وولاتانی ئیران وسعودیه و به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌وپول جێپێیه‌کیان بۆخۆیان په‌یداکردوه له کوردستاندا.
به‌ڵام خودی ئه‌م ئاڵوگۆرانه بۆ کۆمۆنیزم بوونه‌ته ئه‌و زه‌مینه مادی و بابه‌تیانه که پیویست بوون و وه‌ڵامی رۆشنی کۆمۆنیزم بۆ کۆتیهێنان به‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌رچی زیاتر ده‌خوازێ. هاوکات له‌گه‌ڵ ره‌وینه‌وه‌ی کاریگه‌ریه سیاسی وئایدۆلۆژیه سلبییه‌کانی سۆسیالیزمی بۆژوازی و رووخانی بلوکی رۆژهه‌ڵات و سۆڤییه‌ت، ئه‌مه زه‌مینه و هه‌له‌مه‌رجی بابه‌تی زیاتری فهراههمکردوه، له‌هه‌ر کات زیاتر فرسه‌تی ره‌خساندوه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی کریکار و خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیزمی کریکاری که له کوردستاندا نه‌خشی چارهنوسازتر ببینێت له ره‌وتی رووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا.
هه‌ر بۆیه من پێم وایه فاکته‌ری سه‌ره‌کی لاوازی و که‌م کاریگه‌ری چه‌پ و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی ئه‌مرۆ له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی وحیزبی، ده‌گه‌ریته‌وه بۆ هۆکاری زاتی. ده‌ور و نه‌خش بینینی هه‌ڵسورانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی حیزبی و کۆمۆنیستی و کرێکاریی و کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر رووداو‌و وهاوکێشهکانی ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسه‌ت له کوردستاندا، ته‌نها به‌شێوه‌یه‌کی خودبه‌خود و نائاگایانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی ناتوانێت برواته پێشه‌وه. به‌ڵکو پێویستی به ئیراده و پراتیک و هه‌ڵسورانی جدی و هوشیارانه و به‌رنامه بۆداڕێژراوی ئیناسانه کۆمۆنیسته‌کانه. پیویستی به سیاسه‌ت و ستراتیژ و نه‌خشه‌و تاکتیکی دروست و کۆمۆنیستی و حیزب و کادر و هه‌ڵسورانی ده‌خاله‌تگه‌ر و گونجاوی خۆی هه‌یه. له‌و واقعدا چونه پێشه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی چه‌پ و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی له کوردستاندا گرێی خواردوه به وه‌ڵامدانه‌وه به‌م مه‌سه‌له‌یه.
نێوه‌ند: دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانێک سه‌رتاپای سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخی گرتۆته‌وه، باس ده‌کرێت ره‌نگبێ ڕووکردنه‌وه سیستمی سۆسیالیستی په‌ره‌سه‌ندن به‌خۆوه ببینێ، ئایا پێتوایه له کوردستان بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له دۆخێکدایه بتوانێت له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رین و له‌سه‌ر شانۆی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵگه ڕۆڵێکی کاراو دیار بگێڕێ؟ ئایا ئاسۆی بزووتنه‌وه‌که له کوردستان رووی له کوێیه، ئاخۆ تووشی پاشه‌کشه‌ی زیاتر ده‌بێت یانژی له‌م بارودۆخه پڕ قه‌یرانه‌ی سیستمی کاپیتالیستی جیهانی و شکستی سه‌رمایه‌داری لۆکا‌ڵی، بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی کوردستان رووی له گه‌شانه‌وه وزیندووبوونهوهیه؟
هیوا ئه‌حمه‌د: قه‌یرانی دارایی ئه‌مرۆیی سیستمی سه‌رمایه‌داری له راستیدا ئاکامی قه‌یرانێکی به‌رفراوانتری ئابوری و سیاسی و حکومه‌تی و ئایدۆلۆژی گه‌وره‌تره. ده‌ورانێک بوو که مۆدیلی سه‌رمایه‌داری رۆژئاوا و بازاڕی ئازاد و رکابه‌رێی سه‌رمایه‌کان و دیموکراسی ولیبرالیزمی نوێ، سه‌رکه‌وتن و ئه‌زه‌لی بوونی خۆی به‌سه‌ر مۆدیلی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و سۆسیالیزمی بۆژوازیدا راده‌گه‌یاند. ئه‌مه‌شی له ژێر ناوی کۆتایهاتنی کۆمۆنیزم و مارکسیزمدا ده‌دا به گوێی جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی جیهاندا. ئه‌مرۆ ئیتر هه‌ر له زمانی خۆیه‌وه باس له قه‌یران و بنبه‌ستی هه‌ر ئه‌و مۆدێله ئه‌زه‌لیه‌ی بازاری ئازاد و دیموکراسی و لیبرالیزمی نوێیه ده‌کات. به چاوی خۆمان کاریگه‌ریه مه‌رگ ئاوه‌ره‌کانی هه‌ر له شه‌رو بێ‌کاری وبرسێتی و..ده‌بینین. هه‌ر له زمانی خودی میدیاکان و لێکۆله‌ره‌وه و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته نۆکه‌ره‌کانی خۆیه‌وه، به مانشێتی گه‌وره له رۆژنامه و میدیا گرنگه‌کانی وه‌ک گاردیان و بی بی سی، باس له گه‌رانه‌وه‌ی مارکس و راستی و دروستی بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانی ده‌کرێت، سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌داری و قه‌یرانه‌کانی سیستیمی سه‌رمایه‌داری. هه‌رچه‌نده ره‌وتی که‌مبوونه‌وه‌ی کاریگه‌ریه نیگه‌تیڤه سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌کانی داڕوخانی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و سۆشیالیزمی بۆرژوازی له جیهاندا، وه رووکردنه‌وه سۆسیالیزم و بره‌و په‌یداکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه سۆسیالیستیه‌کان، زۆر پێش له ئێستا و بهدیارکراوایش له نیوه‌ی دوه‌می ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه وه ده‌ستی پیکردوه، به‌ڵام بێ‌شک ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بیت له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و تێروانین و ئاسۆ و ئومیدی خه‌لک به سۆسیالیزم وه‌ک ریگای رزگاری به‌خشی به‌شه‌ریه‌ت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌رچی زیاتر به‌رجه‌سته تر وخێرا تر ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له‌وانه‌ش کوردستان له ئاستی جیاوازدا. هه‌روه‌ک ئه‌مرۆ له خۆپیشاندان و نارهزیهتیهکانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی وخه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی جیهان له دژی بێکارکردن و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاستی بژێوی و نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌م قیرانه، ده‌بینین که چۆن خواست و شیعاره سۆسیالیستیه‌کان جاریکی تر له مه‌ودایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوانتردا دێنه‌وه مه‌یدان.
من پیم وایه ئه‌م رووکردنه‌وه سۆسیالیزم و بره‌و په‌یداکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیزمی کریکاریی له ئاستی جیهانیدا ده‌توانێ کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بی له ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی باشتر له رووی سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌وه بۆ هه‌ڵسورانی سیاسی کۆمۆنیستی له کوردستاندا. به‌ڵام کاریگه‌ری گه‌وره‌تر و چاره‌نووس سازتر له‌م راستایه‌دا، به بۆچونی من به‌هۆی رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی ئێرانه‌وه ده‌بیت. که بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆرشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێز بۆ رووخاندنی رژێمی ئیسلامی و لاوازکردنی ده‌ستی پێکردوه. به بوونی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کریکاری و چینی کریکار وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سڵی و به‌هێز، فرسه‌ت و شانسێکی گه‌وره هه‌یه که بتوانێت ده‌وری چاره‌نووس ساز بگێرێت له قه‌ڵه‌مره‌وی ئاڵوگۆری ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا به قازانجی کۆمۆنیزم و بزووینه‌وه‌ی کریکاریی. خود به‌خود ئه‌م ئاڵوگۆره کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی چینی کرێکار و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیزمی کریکاریی کوردستان و عیراق و ته‌واوی ناوچه‌که و جیهانیش. هه‌ر بۆیه من پێم وایه ئه‌مرۆ کۆمۆنیسته‌کان و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیزمی کریکاریی له کوردستان و عیراق له‌به‌ر ده‌م ئه‌رک و مه‌سئولیه‌تێکی ئاگاهانه‌ی گه‌وره و چارهنوسازدان بۆ ده‌ورو نه‌خش بینین له رووداو و ئاڵوگۆره سیاسیه‌کانی ده‌وره‌ی داهاتوودا که به‌ریوه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست