تاوانی 31ی ئاب سه‌ره‌تای داسه‌پاندنی دیکتاتۆریه‌تی حیزبی و هێرش بۆسه‌ر ئازادیه‌کانی خه‌لک بوو!!
Wednesday, 01/09/2010, 12:00
ئه‌مرۆ رۆژی یادکردنه‌وه‌ی یه‌کێک له ره‌شترین و گه‌وره‌ترین ئه‌و تاوانانه‌یه که له‌چوارچێوه‌ی شه‌ری ناوخۆی نێوان حیزبه کوردی و ئیسلامیه‌کانی کوردستاندا، له به‌رامبه‌ر خه‌لکی ئازادیخواز و هاوڵاتیانی سڤیلی کوردستاندا، له له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان و رژێمی به‌عسی فاشیست و دیکتاتۆر وتۆتالیتارو ده‌یان هه‌زار ئیعدام ئه‌نجامدراوه، که ئه‌ویش په‌لکێشکردنه‌وه‌ی رژێمی به‌عس و سوپا‌و گاردی کۆماریه‌که‌ی بوو بۆ ناو خاکی کوردستان و بۆ سه‌ر ماڵ و گوزه‌ران و ژیانی خه‌لکی کوردستان و به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێرو کوژران و له‌ناوچوون و بێسه‌روشوێنکردنی ده‌یان و سه‌دان که‌س له خه‌لکی بێ تاوان. په‌لکێشکردنه‌وه‌ی ته‌پله سور وپۆستاڵی ره‌ش ودهبابه و ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی رژێم بوو بۆ ناو خاکی کوردستان و بۆسه‌ر ئه‌و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌ی که ره‌مزی پیرۆزیی و سه‌روه‌ریی میلله‌ته لای حیزبه کوردیه‌کان و به تایبه‌تیش پارتی و هه‌موو رۆژێکیش وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره وخه‌باتی تێکۆشان و ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانی حیزبی سه‌رکرده به فه‌زل به خه‌لکی ده‌فرۆشنه‌وه.
حیزبه کوردیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان له له چوارچێوه‌ی ململانێی حیزبی وسیاسی و میلیشیایی وشهره ناوخۆکانیاندا به درێژایی مێژووی دروستبوونیان درێغییان نه‌کردوه له ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره‌ی قێزه‌ون و نواندنی درنده‌یی له به‌رامبه‌ر خه‌لکی کوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کتردا. درێغیان نه‌کردوه له پێش لهشکریکردن بۆ سوپا درنده‌کانی رژێمه‌کانی ئیران و تورکیا و عیراق و هه‌ر ئه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ست که‌وت وئه‌زمونه ساوایانه‌ی نیشتیمان و هێڵه سوره‌کانیان، که بۆ به‌رگرتن به ئازادیخوازان و رۆژنامه ئه‌هلی و ئازاده‌کان و رۆژنامه‌نوسانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیان ئه‌مرۆ وه‌ک بیانویه‌ک به‌روویاندا به‌رزی ده‌که‌نه‌وه، ده‌یان و سه‌دان جار له لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌زاندوه و پێشێلکردوه. سه‌دان جار به‌زمانی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌تی کوردیان و نیشتیمانه پیرۆزه‌که‌یان، له ئاکامی ململانێی حیزبی و میلیشیاییاندا کردۆته قوربانی حیزبی سه‌رکرده‌و بنه‌ماڵه و تاکره‌وی حیزبی له قه‌ڵه‌مره‌وی ده‌سه‌ڵاتیاندا.
هه‌میشه ئه‌م په‌لکێشکردن و پێش لهشکریکرنه بۆ سوپا‌و ده‌زگا سیخورییه‌کانی رژێمه‌کانی ناوچه‌که و به هاوکاری ئه‌وان هه‌لومه‌رج و که‌شێکی پر له ترس و تۆقاندن و کوشتوکوشتار و میلیتاری و دیکتاتۆریه‌تی حیزبی‌یان به‌سه‌ر خه‌لکی بیتاوان ومه‌ده‌نی ناوشار و شارۆچهکهو گونده‌کانی کوردستاندا سه‌پاندوه. بۆیان بۆته بیانوویه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بده‌نه ئه‌نجامدانی سه‌ده‌ها تاوان ده‌رحه‌ق به خه‌لک و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کتر و هێزو لایه‌نه‌کانی تر هه‌ر له تیرۆر و گرتن و رفاندن و بێسه‌روشوێنکردن و زیندانیکردن و به‌کارهێنانی درنده‌ترین ئه‌شکه‌نجه ودیل کوشتن و به کارهێنانی دواکه‌وتوترین و بۆگه‌نترین فه‌رهه‌نگ له جوێندان و سوکایه‌تیکردن به ئه‌ندامان و سه‌رکرده‌کانی یه‌کتر له راگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه، که‌چی ئه‌مرۆ ره‌خنه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی رۆژنامه‌و ره‌خنه‌گران و نوسه‌ران به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که سنوری عادات و که‌لتوری کوردی و پیرۆزیه‌کان و سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌شکێنن.
کاره‌سات و تاوانی ره‌شی 31ی ئابی ساڵی 1996یش ئه‌لقه‌یه‌کی هه‌مان زنجیره‌ی کارکردو پیشه‌ی سایسی وحیزبی ومیلیشیایی ئه‌حزابی کوردی بوو. ئهلقیهک بوو بۆ له ناوبردن وبهرتهسککردنهوهی ئه‌و که‌شه ئاواڵاو نیمچه ئازادییه‌ی خه‌لکی کوردستان له‌دوای وه‌ده‌رنانی رژێمی به‌عس له کوردستان به‌ده‌ستی هێنابوو، ئه‌ویش به په‌لکێشکردنه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له لایه‌ن پارتی یه‌وه و پاسداری رژێمی ئیسلامی ئیرانیش له لایه‌ن یه‌کێتی یه‌وه له چوارچێوه‌ی شه‌ری ناوخۆ و ململانێکانیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان و گومرگی برایم خه‌لیل. به هاوکاری ئه‌م رژێمانه و سوپاکانیان توانیان ئازادی خه‌لک و رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌ڵسورانی سیاسی به بیانوی پارتی بوون و یه‌کێتی بوونه‌وه تا ئه‌وپه‌ری به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه و که‌شێکی دیکتاتۆری و دواکه‌وتووانه و ره‌شترین رۆژیان به‌سه‌ر ژیان و ماڵ و حاڵ وگوزه‌رانی خه‌لکدا سه‌پاند و سه‌دان هه‌زار که‌س ئاواره‌ی سه‌ر سنوره‌کان بوون و سه‌دان که‌سیش کوژران و بێسه‌روشوێنکران و رژێمی به‌عسیش به‌هاوکاری هێزه‌کانی پارتی ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوان و قه‌سابخانه‌یه‌دا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش له کوردستاندا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردی و به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی پارتی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رێوه ده‌چێت، درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌وڵ سیاسه‌ت و سهرکوتگهریهیه که به کاره‌ساتی ره‌شی 31 ئاب ده‌ستیان دایه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی داسه‌پاندن و توندکردنهوهیدان. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له کوردستاندا ده‌یبینین هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی تاک حیزبی و تاکه که‌سی و ته‌نها سه‌رۆک و ده‌ست تێوه‌ردانی حیزب له به‌رێوه‌بردنی سه‌رجه‌م نیهاد ودامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌لگه و ژیانی خه‌لک تا ده‌گات به ده‌سه‌ڵاتی موتله‌قی ده‌زگا نهێنیه‌کانی وه‌ک پاراستن و زانیاری و ئاسایش و هێزی تایبه‌تی به‌رپرسان و سه‌رۆکه‌کان، تا تیرۆر ورفاندن و سه‌رکوتی رۆژنامه‌نوسانی وه‌ک زه‌رده‌شت و سۆران و لێدان و راپێچکردنی ده‌یانی تریان بۆ ناو زیندان و دادگا حیزبییه‌کانیان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رهخنیهکیان له سه‌رۆک و فڵانه به‌رپرس گرتووه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت وسامان و پاره‌ی خه‌ڵکییان له لایه‌ن حکومه‌ت و وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه‌کانه‌وه ئاشکرا کردوه، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌یه که 31ی ئاب به دیاری و به هاوکاری ده‌بابه و تۆپه‌کانی رژێمی به‌عس بۆ خه‌لکی کوردستانی هێنا و ئه‌مرۆ درێژی پێده‌درێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست