بەهیوای کەنارێکی هێمن ژیاین .
Monday, 23/08/2021, 7:56
بەهیوای کەنارێکی هێمن ژیاین .
لافاو حەزەکانی بردین ،
حەزیان کرد لێرەدا لەبرسان نەمرن :
لە (ئیجە) دا خنکان .
تاکە شت خۆشمان دەویست نیشتیمان بو :
بەبەرچاومانەوە فرۆشتیان .
پێش ئەوەی شەهید بێت دەترسا سەری ببڕن !
دوای شەهید بونی موچەکەیان بڕی ،
شەو و ڕۆژ ئاگری ماڵە هەژارەکانی دەکوژاندەوە ،
لەم ڕۆژانە لەتاو هەژاری خۆی سوتاند ،
ئەم ڕۆژگارە هەموو ڕەنگە کانی گۆڕی
جاران قژم وەک ڕووی ئێستای سیاسیەکان ڕەش بو،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست